ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ نوێترین زانیاری لەسەر دابەشكردنی بەشەخۆراك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بەدابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی پێنجی ئەمساڵ كردووە و بەشێكی زۆری ماددەكانیش لە ناو سەنتەری سلێمانی دابەشكراون.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەردەوامن لە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا و ڕۆژانە دابەشكردنیان هەیە.

وتیشی، “لە ئێستادا بەشەخۆراكی مانگی پێنجی ئەمساڵ دەستیان بە دابەشكردنی كردووە، هەردوو بەشە ماددەی برنج و شەكر بەشێكی زۆری لێ دابەشكراوە لە ناو سەنتەری سلێمانی”.

ڕاشیگەیاند، بەشە زەیتی مانگی پێنج هەندێكی دابەشكراوە و بەشێكی دیكەی چاوەڕێن بەتەواوی بەدەستمان بگات و ئەویش دابەشبكەین.

ئابوری

پەروەردە سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژی بڕیارێك دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڕیار دەدات مامۆستاكانی ساڵی ڕابردوو دابنێتەوە.

پشتیوان تاڵب، وتەبێژی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەی لە قۆناغی ئامادەیی ساڵی ڕابردوو (2018- 2019) لە سنوری پەروەردەكەمان وانەبێژ بوون سبەینێ‌ یەك شەممە لە بەشی خۆیەتی و میلاك لە پەروەردەی شارباژێڕ ئامادەبن.

ڕاشیگەیاند، كە ئەو مامۆستا وانەبێژانە دەبێت وانەبێژییان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2019 – 2020) تازە بكەنەوە.

ئاشكراشی كرد، كە پێویستە ئەو مامۆستایانە پێداویستیەكانی (ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی یان (كارتی نیشتمانی)، پشتگیری خوێندنگە، دوو وێنەی كەسێتی) لەگەڵ خۆیتان بهێنن.

وەك وتەبێژی پەروەردەی شارباژێڕ ڕوونی كردەوە، هەر مامۆستایەكی وانەبێژ پرسیاری هەیە پەیوەندی بكات بە كاك ئامانج، لێپرسراوی خۆیەتی و میلاك بە ژمارە تەلەفۆنی (0773 552 5520).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كوێستان محەمەد مەرجی پێدانی مووچەی كابانی ماڵ ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵێك پڕۆژە یاسامان لە كارنامەی وەزارەت دارشتووە، كە سوودی بۆ هاووڵاتیان و كەمئەندامان و توێژەكان دەبێت، دەشڵێت: “پێدانی مووچەی كابانی ماڵ بە هەڵە لێكدانەوەی بۆ كرا”.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كابینەی نۆیەم لایەنەكانی بەشدار لە حكومەت بە كۆمەڵێك كارنامە و پڕۆژەوە بەشداری حكومەتیان كردووە.

وتیشی، “ئێمە كۆمەڵێك پڕۆژەی باش لە كارنامەكەماندایە، كە سوودی زۆری بۆ هاووڵاتیان و كەمئەندامان و چین و توێژەكان هەیە، بەڵام دەبێت لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند بكرێت ئەوجا باسی دەكەین، چونكە هێشتا كارنامەی كاری چوار ساڵی وەزارەت نەبراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران”.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا باس كردن لە پێدانی مووچەی كابانی ماڵ بە هەڵە لە میدیاكانەوە لێكدانەوەی بۆ كرا، ئێمە ئەوەمان وت، كە ئەوە پڕۆژەیە كارنامەی بزووتنەوەی گۆڕان بووە بۆ حكومەت، بۆیە ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی بكات، دەخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چایخانەیەك لەسلێمانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە چایخانەیەك لە ناوچەی پیشەسازی لەسەر نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوونی بەڕێنماییەكانەوە داخراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی داوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانی چاودێری مەڵبەندی تەندروستی (د.ابراهیم عباس ) لە ڕزگاری بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستەكان و نەبوونی مۆڵەت نامەی تەندروستی بڕیار لەسەر داخستنی چایخانەیەك لەناوچەی پیشەسازی دەدەن و لەلایەن لیژنە داخستن و بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە داخرا.

ڕاشیگەیاندووە، تاكو ڕێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكات شوێنەكەی بۆناكرێتەوە.

چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەكات، “لەكاتی بوونی سەرپێچی تەندروستی و بوونی خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوو بەزوترین كات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی یان نزیكترین مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی پارێزگای سلێمانی لێ ئاگاداربكەنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان