ئەڵمانیا داوای دانبەخۆداگرتن لە توركیا دەكات



وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، داوای دانبەخۆداگرتن لە توركیا دەكات لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دژ بە گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە عیراق و سوریا.

ئەمڕ‌و دوو شەممە، كریستۆڤەر بۆرگر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند:”حكوتی بەرلین داوا لە توركیا دەكات بەشێوەیەكی گونجاو بەرپەرچی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بداتەوە و ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان بگرێت”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ڕەوشی عیراق و سوریا زیاتر بەرەو  ئاڵۆزبوون نەبەن.

بە وتەی بۆرگر:”لە گرنگترین یاسا نێودەوڵەتییەكان، پێویستی پاراستنی مەدەنییەكانە، بەڵام ڕاپۆرتەكانی پەیوەست بە كەوتنەوەی قوربانیانی مەدەنی لە بۆردومانەكانی توركیا، بونەتە مایەی نیگەرانی حكومەتی ئەڵمانیا”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت:”مافی بەرگریكردن، مانای تۆڵەكردنەوە ناگەیەنێت”.

ژاپۆنییەكان لە قەتەرەوە وانەیەكی گرنگ دەگەیەننە جیهان
پێشت ژاپۆنییەكان لە قەتەرەوە وانەیەكی گرنگ دەگەیەننە جیهان
ژمارەیەك خوێندكاری دیكە لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران
دواتر ژمارەیەك خوێندكاری دیكە لە زانكۆكانی هەرێم وەرگیران