ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەڵمەتێكی فراوان لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوان لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی دەستپێدەكات و ژمارەیەك شوێن و دوكان ئاگادار دەكاتەوە و ژمارەیەكیشیان سزا دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بە چاودێری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو و بە بەشداری (۱۷) تیم لە لیژنەكانی چاودێری و لیژنەكانی مەڵبەندی تەندروستی د.شەهید ڕەفیق باراوی و مەڵبەندی تەندروستی د.شەهید سەردار، هەڵمەتێكی چڕی تەندروستیان دەست پێكرد.

ئاشكراشی كردووە، هەڵمەتەكە سنوری گەڕەكەكانی (ئازادی، ئیسڵاح، سەدەكە، ئیبراهیم پاشا، تووی مەلیك، هه وارەبەرزە، هەواری تازە، ئیسكان، گۆیژە، عەلی كەمال) گرتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پشكنین بۆ (۲٦۰) شوێن كراوە و (57) شوێن ئاگاداركراونەتەوە و غەرامە بۆ (9) شوێن كراوە و شوێنێكیش داخراوە.

ڕاشیگەیاندووە، دەست گیرا بەسەر نزیكەی (۱۰۰) كیلۆگرام خواردن و (۳۰) لیتر خواردنەوە و ئەم كەلوپەلانە (چوار تاوە و بەتانیەك و 3 تەپەتۆری سەمون) و سەرجەمیان لەلایەن لیژنەكانەوە لەناوبران.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی دەكات، “لەكاتی بوونی خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوە بەسەرچوودا تیمەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە” .

ئابوری

ژاپۆن قەرزدارترین وڵاتی جیهانە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ماڵپەڕی وۆلد پۆپلەشن ڕیڤیوی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكدا پێنج وڵاتی بە قەرزدارترین وڵاتانی جیهان دیاریكرد.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، ژاپۆن كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 127.185.322 كەسە پلەی یەكەمی گرتووە لە قەرزی نیشتمانیدا لە جیهاندا، كە ڕێژەی 235.96%ە ئەمە سەرباری ئەوەی ژاپۆن یەكێك لە گەورەترین ئابوورییەكانی جیهانە.

بە دوای ئەودا یۆنان دێت كە دانیشتووانەكەی بریتییە لە 11.124.603 كەسە بە ڕێژەی 191.27%.

سوودانیش پلەی سێهەمی گرتووە و قەرزە نیشتمانییەكانی سەرووی 176.2%ە.
فەنزوێلاش كە دانیشتوواتەكەی 32.779.868 كەسە پلەی چوارهەم دەگرێت لە قەرزداریدا بە ڕێژەی 161.99% ئەوەش بەهۆی بارگرانییەكی ئابووری مەترسیدار.

لوبنان پلەی پێنجەمی گرتووە كە دانیشتوانەكەی 6.065.922 كەسە بە ڕێژەی 160.57% .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چۆمان وێڕای بوونی دەیان سەرچاوەی ئاوی سازگار، كێشەی گەیاندنی ئاوی بۆ نێو شارۆچكەكە هەیە

شارۆچكەی چۆمان. سنوورى باڵەكایەتی.. فۆتۆ: ئامەد حەسەن

خەڵك-ئارام سەردار

شارۆچكەی چۆمان لە دەڤەری باڵەكایەتی وێڕای بوونی دەیان سەرچاوی ئاوی سازگار بەهۆی كوێستانی ناوچەكە و مانەوەی بەفر لە وەرزی هاوینیشدا لە چیا بەرزەكانی دەوروپشتی، بەڵام بەهۆی نەبوونی پڕۆژەیەكی باش ئاوی خواردنەوە ناگاتە دانیشتووانی شارۆچكەكە.

قائیمقامی شارۆچكەی چۆمان لەپارێزگەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هۆكاری هەبوونی گرفتی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بەهۆی كەموكوڕی پڕۆژەی ئاوە كە پڕۆژەكە لە ٢٠٠٨ جێبەجێكراوە و بەر لەدەستبەكاربوونی ئەوان تەواوكراوە، بەڵام دەرخستەیان كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەو كەموكوڕیەكانی پڕۆژەكە.

ئەحمەد قادر قائیمقامی چۆمان سەبارەت بەهەبوونی گرفتی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شارۆچكەكە بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، بەڵێ گرفتیان هەیە لەم پڕۆژەیەی كە بەر لەدەستبەكاربوونی ئەوان تەواوكراوە، بەڵام هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی چارەسەری تەواوی گرفتەكانی ئاو بكەن، بۆ ئەوەش دەرخستەیەكیان كردووە، ئێستا لەئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوانن دوای ڕەزامەندی لەسەر دەرخستەكە تەواوی كەموكوڕییەكان چاك بكەن ئەو دەرخستەی كردویانە بڕی دوو ملیار دینارە.

دەشڵێت “لە پڕۆژەكەدا دوو گرفت هەیە كە هەندێ كات دەبێتە هۆی وەستان یاخود پچڕانی ئاو ئەویش یەكێكیان كەموكوڕییەكانی پڕۆژەكەیە، لەهەمان كاتیشدا بەهۆی ئەوەی ئاوەكە لەشوێنە سەختەكانی چیای سەكرانەوە دێت، بۆیە بەهۆی بەفر و داڕمانەوە گرفتی بۆ دروستدەبێت، بەردەوامیش لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار چارەسەری كێشەكان دەكرێت، بەڵام دەمانەوێ لەڕێگەی ئەو دەرخستەیەوە لەبنەڕەتەوە كێشەكانی ئەو پڕۆژەیە چارەسەر بكەین”.

قائیمقامی چۆمان ئەوەش دەخاتەڕوو، جگە لەچاككردنی پڕۆژەكە لەسەرچاوەی هێنانی ئاوەوە، هێڵەكانی گواستنەوەی ئاو لەناو شارۆچكەی چۆمانیش چاك بكەنەوە، هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكاتەوە بەردەوام دەبن لەهەوڵەكانیان بۆ ئەوەی كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوا دەكرێت عیراق لە زێدەڕۆییەكانی كوێت بێدەنگ نەبێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی فڕاكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ یەك شەممە داوای لە حكومەتی عیراق كرد دۆسێی لێكۆڵینەوە بكاتەوە لەو زانیارییانەی باس لە زێدەڕۆییەكانی كوێت بۆ سەر بیرە نەوتەكانی سەر سنووری عیراق دەكەن.

عالیە نوسێف لە بەیاننامەیەكدا ڕاشیگەیاند، داوا لە حكومەتی عیراق و وەزیری نەوت و وەزیری دەرەوە دەكات لێكۆڵینەوە بكەن لەو زانیارییانەی لیژنەی نەوت و وزەی پەڕلەمان بڵاویانكردنەوە لەسەر هەستانی كوێت بە زێدەڕۆییكردنەسەر بیرە نەوتەكان لە نیو سنووری عیراقدا.

دەشڵێت “ئەم زانیارییانە پشتڕاستبكرێنەوە پێویستە كوێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان و دەشبێت قەرەبووی عیراق بكاتەوە لە حاڵی پێشكەشكردنی سكاڵا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش”.

ئاماژە بەوەش دەكات، كوێت پێشینەی هەیە لەم بابەتەدا بەتایبەت زێدەڕۆییەكانی لە ساڵی 1990ەوە كە بەهۆیەوە ڕژێمی پێشوو دەستوەردانی لەشكری كرد و بەهۆیەوە كارەساتێك بۆ هەردوو وڵات درووستبوو لەبری بەكارهێنانی ڕێگەی یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان