ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە، پێنج ژن چێشتخانەیەك لەسەر ڕێگایەكی سەرەكی سلێمانی دەكەنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
پێنج ژن لە دوای ئەوەی بێ‌ ئومێد دەبن لە دامەزراندنی لە فەرمانگەكانی دەوڵەت، چێشتخانەیەكی ناوازە و جێگەیەك بۆ حەوانەوەی گەشتیاران لە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەكەنەوە.

ئەو ژنانە، كە خوێندنیان تەواوكردووە، ڕێگەی نێوان كەلار- دەربەندیخان، كە جوڵەی گەشتیارانی لەسەرە هەڵدەبژێرن بۆ دروستكردنی چێشتخانەكەیان و خواستی خۆیان بۆ فراوانكردنی كارەكەیان لەو چێشتخانەیەدا دەردەبڕن، تا كاری چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل و شوشتنگە لەخۆبگرێت.

كچان و ژنان لە عیراق و وڵاتانی ناوچەكە بە قورسی كاریان دەستدەكەوێت، بەو هۆیەی زۆربەی كارەكان لەلایەن پیاوانەوە قۆرخكراون، بەڵام هەندێك لەو ژنانە ڕووبەڕووی واقعی ڕەخساو دەبنەوە و دەست بۆ ئەو كارانە دەبەن، كە پێشتر تەنیا پیاوان ئەنجامیان داوە.

 

فۆتۆ: حەمە سور

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی: كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق هێڵی سوورەو قبوڵی ناكەین


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت كە ڕێگەنادەن بەوەی مووچەی فەرمانبەران كەمبكرێتەوە و بە هێڵی سوور وەسفی دەكات.

ئەحمەد سەفار پەڕلەمانتاری پارتی كە ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەڕلەمانی عیراق لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێكی عیراقییەوە بڵاوكراوەتەوە، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەوەی ڕێگەنادەن دەستكاری مووچەكانیان بكرێت.

سەفار بۆ فەرمانبرانی عیراق دەڵێت: “من لەگەڵتانم، من و زۆربەی ئەندامانی لیژنەی دارایی قبوڵی ناكەین دەستكاری مووچەكانتان بكرێت و ئەوەش هێڵی سوورە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پزیشکان هۆشداریی دەدەنە حکومەت


پزیشكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان هۆشداری دەدەنە حكومەت و دەڵێن، سەرەڕای بوونی نەختینە، و پارەی بەردەست بەڵام حکومەت خەمساردە لە پێدانی مووچەکانمان.

:دەقی پەیامەکە

وەك ئاگادارن لە دوای زیاد لە ٥٠ ڕۆژ دواكەوتن و پاش وەرگرتنی مووچەی مانگی ۱/۲٠۲٠، سەرەڕای دواكەوتنی مووچەی ٤ مانگمان لەبەر بەرژەوەندی هاونیشتمانیان و پاراستنی تەندروستیان بڕیارماندا بە بەردەوامیدان بە دەوامی فەرمیمان لە بەرواری ٦/٥/۲٠۲٠ بۆ ماوەی مانگێك و لەئێستاشدا و پاش نزیكبوونەوە لە كۆتایی ئەو ماوەی دیاری كرابوو وەك پزیشكان ڕایدەگەیەنین كە لەئەگەری وەرنەگرتنی مووچەی مانگی ۲ پێش تەواو بوونی ماوەی ئەو مانگەی دیاریكرابوو ئەوا لە ( ڕۆژی شەممە بەرواری ٦/٦/۲٠۲٠ كاتژمێر ۸ ی بەیانی ) تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەكانەوە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیاندا چۆڵ دەكەین و بەرپرسیارییەتی ڕوودانی هەر دۆخێكی نەخوازراو و مەترسییەك لە پاش چۆڵكردنی شوێنەكان لەسەر ئەستۆ و بەرپرسیارییەتی حكومەت دەبێت كە ئامادە نییە سەرەڕای بەردەستبوونی نەختینە پارەی پێویست مووچە دابەش بكات.

لە هەمان كاتدا و لە پاش بڵاوبوونەوەی پلانی دەستكاریكردنی شایستە داراییەكانمان بە كەمكردنەوە و بڕینی دەرماڵەی مەترسی و خواردن و دەرماڵەكانی تر وەك بەشێك لە پلانی بەناو چاكسازی، دەمانەوێت ڕایبگەیەنین كە لە ئەگەری هەر كەمكردنەوەیەك لە مووچە و شایستە داراییەكانماندا تووندترین هەڵوێستمان دەبێت و هۆشیاری دەدەینە حكومەت كە دەست بۆ مووچەی فەرمانبەرە ڕاستییەكانی نەبات و لە جێی ئەوە هەوڵی چاكسازی ڕاستەقینە بات و مووچەی بندیوارەكان ببڕێت بۆ چارەسەركردنی قیرانی دارایی.

 

پزیشكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن (جمهوری) تایبەت كرا بۆ تووشبووانی كۆرۆنا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن (جمهوری) تایبەت كرد بۆ تووشبووانی كۆرۆنا.

د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستادا نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن (جمهوری) لە شاری سلێمانی تایبەت كراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەخۆشی بۆ گوازراوەتەوە.

د.یاد نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشداوە: لە داهاتوودا پێویستە نەخۆشخانەی تریش تایبەت بكەین بۆ ئەم بابەتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان