ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕایۆلا لەشاری پاریسە و بەرشلۆنە بە توڕەییەوە لەگواستنەوەی دی لیخت دەکشێتەوە !

خەڵک سپۆرت

کەمتەرخەمی ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی و لێپرسراوی کارەکانی وایان کردووە یانەی بەرشلۆنە لە گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی بکشێتەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا مینۆ ڕایۆلای ئیتاڵی لێپرسراوی کاروباری ئەستێرە بەرگریکارەکەی ئەیاکس ئەمستەردام گەیشتۆتە شاری پاریس بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی تایبەت بە گواستنەوەی دی لیخت بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان.

“ڕێوی گواستنەوەکان” نزیکە لەگەڵ ناسڕ خلێفی و هاوەڵانی بگاتە ئەنجامێک تیایدا بەرگریکارە ١٩ ساڵەکە بە موچەی ساڵانەی ١٥ هەزار یورۆ بەدەست دەهێنێت، هەروەها یانەی ئەیاکس ئەمستەردامیش زیاتر لە ٧٥ ملیۆن یورۆ پاشەکەوت دەکات.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، بەهۆی ئەم ڕەفتارەی دی لیخت و لێپرسراوی کارەکانیەوە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە توڕەیی دایگرتوون و دووپاتیان کردۆتەوە، ئەگەر بەو شێوە دوو فاقیە سەرقاڵی گفتوگۆ بن و بەدوای پارە و ئیمتیازاتەوە بن ئەوا لە گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەکشێنەوە.

لەم بارەیەشەوە ئیریک ئەبیدالی بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی: یانەی بەرشلۆنە هەرگیز یاریزانێکی ناوێت کە حەز بە یاریکردن لە یانەکە نەکات.

جیهانی

فرانس فوتباڵ کات و بەرواری پێشکەشکردنی خەڵاتی “بالۆن دۆر” و خەڵاتێکی نوێی ئاشکرا کرد !

خەڵک سپۆرت

گۆڤاری فرانس فوتباڵی فەرەنسی لە چەند مانگی داهاتوودا تەواوی ئامادەکاریەکان بۆ بەخشینی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی (بالۆن دۆر) کۆتایی پێدەهێنێت و ناوی کاندیدەکانیش ئاشکرا دەکات.

گۆڤاری فرانس فوتباڵی بەخشەری خەڵاتی “بالۆن دۆر” تەواوی وردەکاریەکان سەبارەت بە خەڵاتەکە و میکانیزمی هەڵبژاردنی باشترین یاریزان و کات وا وادەی مەراسیمی کۆتایی ئاشکرا کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەکەوە بڵاوکراونەتەوە، ئاهەنگی ژمارە (٦٤)ی بالۆن دۆر لە ٢/١٢ لەسەر ستەیجی یەکێک لە شانۆ ناودارەکانی شاری پاریس ئەنجام دەدرێت، دیدێ درۆگبای کۆتدیڤواری ئەستێرەی پێشوی یانەی چێڵسی پێشکەشکاری ئاهەنگەکە دەبێت و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجام دەدات، هەروەها ڕۆژنامەی لیکیپ شان بەشانی فرانس فوتباڵ ڕووداوەکان بۆ هاندەرانی تۆپی پێ دەگوێزێتەوە.

گۆڤارە ناودارەکەی فەرەنسا جەخت دەکاتەوە، لەم وەرزەدا خەڵاتێکی نوێیان لەژێر ناوی (یاشین)ی ئەفسانەی هەڵبژاردەی یەکێتی سۆڤیەت بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان تەرخان کردووە و لە ٢١/١٠ ناوی تەواوی یاریزانە کاندیدەکان ئاشکرا دەکرێن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، (٣٠) یاریزان پاڵێوراوی خەڵاتی بالۆن دۆر دەبن، کە لەلایەن ١٨٠ ڕۆژنامەنوس لەگشت جیهانەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت، هەروەها خەڵاتی یاشین ١٠ کاندیدی بۆ دەستنیشان دەکرێت، خەڵاتی “کۆپا”ش کە تایبەتە بە باشترین یاریزانی لاوی جیهان (١٠) کاندیدی دەبێت و ئەوانەی دەنگ دەدەن تەنها ئەو ئەفسانانە دەبن کە پێشتر خەڵاتی بالۆن دۆریان بەدەستهێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڤاڵدانۆ تەنها یەک یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی بەدڵ بووە و چارەسەری شکستەکان ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

خۆرخی ڤاڵدانۆی ئەستێرەی دێرینی ئەرجەنتین و ڕاهێنەری پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەریەکانی یانەی شاهانە ئاستیان خراپ بووە.

ڤاڵدانۆ کە لەپێشودا ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی شاهانەی مەدرید بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە :” پێموابێت بەرامبەر پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەرییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرنەکەوتن و ئەو ئاستەیان نیشان نەدا کە پێشتر پێشکەشیان کردووە، تەنها گاریس بەیل توانی بگاتە ئەوپەڕی تواناکانی و بەتایبەت هازارد و بنزیمە لە ئاستی پێویستدا نەبوون، پێکهاتەکە بەگشتی نەیگەیاندینە ئەو قەناعەتەی کە پێکهاتەیەکی بەهێز و کاریگەرن”.

هەروەها دەڵێت :” پێکهاتەکەی زێدان لە هەندێک ڕووەوە بەهێزە، بەڵام هێشتا پێموایە لە چەند بۆندێکیان کەمە بەتایبەت لە هێڵی ناوەند، دەبوو ئەو هەنگاوە بنێن لەپێناو باشتر دەرکەوتنیان و نیشاندانی ئاستێکی بەهێزتر، کێشەکان بە گواستنەوەی ناوەندسازێک یان دووانی بەهێز کۆتایی دێت”.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی شاهانە بەرامبەر پاریس سانت جێرمان لە چوارچێوەی ململانێکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، پێکهاتەکەی زینەدین زێدان بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر پاریس سانت جێرمان دووچاری شکستێکی قورس هاتن، شارەزایان پێیان وایە پێکهاتەی ئەم وەرزەی مێرەنگی هاوشێوەی سەردەمی ڕابردوو هاوسەنگ نییە و توشی چەندین کۆسپ و ناسۆری تر دەبنەوە، بۆیە بە گرنگ دەزانرێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا پێرێز و هاوەڵانی بەهەر نرخێک بێت پۆل پۆگبا و یاریزانێکی تر دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٦)

لیستەر سیتی – تۆتنهام (٢:٣٠)

مانچستەر سیتی – واتفۆرد (٥:٠٠)

بێرنڵی – نۆریچ سیتی (٥:٠٠)

ئێڤەرتۆن – شیفیڵد یونایتد (٥:٠٠)

نیوکاسڵ – برایتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٥)

ڤیاڕیاڵ – ڤەلەد وەلید (٢:٠٠)

لیڤانتی – ئیبار (٥:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (٧:٣٠)

گرانادا – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٤)

ئودینێزی – بریشیا (٤:٠٠)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (٧:٠٠)

میلان – ئینتەرمیلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٥)

هێرتا بەرلین – پادێربۆرن (٤:٣٠)

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٤:٣٠)

بایرن میونشن – کولن (٤:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایۆن بەرلین (٤:٣٠)

ڤێردەربریمەن – لایپزیگ (٧:٣٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٦)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (٦:٣٠)

میتز – ئەمیان (٩:٠٠)

نیس – دیجۆن (٩:٠٠)

بۆردۆ – ستاد بریست (٩:٠٠)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (٩:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – تولوز  (٩:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان