ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن تەنها بە چا چارەسەری کێشەکانی پێست و ڕوخسارت دەکەیت؟ کام چایە دەخۆیتەوە؟

خێزان

خانمان بە شێوەیەکی گشتی بەدەست کێشە جیاوازەکانی پێست دەناڵێنن و زۆرکات پارەیەکی زۆر لە بەرهەمە جوانکاری و دکتۆەکاندا خەرچدەکەن، لەم بابەتەدا باس لە جۆرە جیاوازەکانی چا دەکەین بەپێی سوودەکەی بۆ کێشە جیاوازەکانی پێست:

-چای سەوز  

-بۆ نەهێشتنی پەڵە جۆراو جۆرەکانی پێست کە بەهۆی تیشکی خۆر یاخود هەر هۆکارێکی دیکەوە ڕودەدات.

 

-چای نەعنا 

-بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی زیبکە، چونکە نەعنا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هۆرمۆنەکان هەیە.

-چای زەردەچەوە 

-بۆ یەک ڕەنگ کردنی پێستی دەموچاو  و نە‌هێشتنی سوربونەوە  کە بە هۆی هەستیاریەوە دروست دەبێت.

-چای بەیبون  

-بەهۆی زۆری مادە خۆراکی و ڤیتامینە گرنگەکان شێداری و ڕەنگی سروشتی بۆ پێستت دەگەڕێنێتەوە ، ئەگەر خاوەنی پیستێکی وشکیت خواردنەوەی ئەم چایە زیاد بکە .
ریکلام

تەندروستی

بۆچی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی لەسەر پیاوان زیاترە وەک لە ژنان؟

خێزان

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێکان دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خراپی زیاتر لەسەر پیاوان هەیە وەک لە ژنان و جەستەی ئەوان باشتر دەتوانێت بەرگەی نەخۆشیەکە بگرێت و چاکببێتەوە.

 

بەپێی ئامارەکان ژمارەی تووشبووان لە ژن و پیاوادا هاوشێوەیە و وەک یەک نەخۆشی و ڤایرۆسەکەیان بۆ دەگوازرێتەوە، بەڵام ڕێژەی مردن لە پیاواندا زیاترە وەک لە ژنان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، بە جۆرێک ئەگەری مردن بۆ پیاوان  2.8% و بۆ ژنان 1.7% ە.

 

-ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو هۆکارانەیە کە وا دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی لەسەر پیاوان زیاتر بێت وەک لە ژنان:

 

-لە ژناندا هۆڕمۆنی ئیسترۆجین زیاترە کە سستمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات.

-ژنان خاوەنی کرۆمۆسۆمی X ن کە جینی سستمی بەرگری تێدایە و جەستەیان باشتر بەرگەی ڤایرۆسەکە دەگرێت.

-بەشێوەیەکی گشتی پیاوان زیاتر جگەرە دەکێشن، لە وڵاتی چین ژمارەی جگەرەکێش 316 ملیۆن کەس دەبێت و لەو ڕێژەیە تەنها ٢٪ی ژنانە.

-توێژینەوەکان ئەوەشیان سەلماندووە کە ژنان پاکوخاوێنترن لە پیاوان، بۆنمونە زیاتر دەستیان دەشۆن بەسابوون وەک لە پیاوان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چین هەواڵێکی ناخۆش سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، پێویستە ڕێکاری زیاتر بگیرێتە بەر

خێزان

حکومەتی چین ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە کە بۆیان دەرکەوتووە ماوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەی مرۆڤدا دەکرێت زیاتر بێت لە ١٤ ڕۆژ کە پێشتر دیاری کراوە.

بەپێی ئاگادارکردنەوەکە پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە شاری ووھان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام نیشانەکانی ڤایرۆسەکە لەپاش ٢٧ ڕۆژ لەسەری دیاریداوە نەک ١٤ ڕۆژ، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو پیاوە پێشتر لە خوشکەکەیەوە ڤایرۆسەکەی گرتووە.

یەکێکی دیکە لەو مەترسیانەی کە تا ئێستا یەکلا نەبۆتەوە ئەوەیە کە ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە مەترسی ئەوەیان لەسەرە بایرۆسەکە بگوازنەوە بۆ کەسی دیکە، چونکە ڕەنگە ڤایرۆسەکە بەتەواوەتی لەجەستەیان دەرنەچوبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ژمارەی توشبووانی نوێ بە ڤایرۆسەکە لە چین کەمبۆتەوە، بەجۆرێک هەنی ٩٠٠ کەسی نوێی  و ڕۆژی شەمە ٤٠٠ کەسی نوێ تۆمار کراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ڕێنمایی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان (CDC) سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

خەڵك – لوقمان غەفوور
سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان (CDC) رێكخراوێكی نیشتمانی گشتییە بۆ تەندروستی لەئەمریكا و سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە ترسناكەكانە و سەر بەئاژانسی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا و وەزارەتی تەندروستییە و بارەگای سەرەكی لە ویلایەتی جۆرجیایە، لەئێستادا زیاتر سەرقاڵی خۆپاراستن و چاودێریكردنی تەندروستییە بۆ روبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەنتەری ناوبراو بەم جۆرە باس لە نیشانەكانی نەخۆشییەكە و خۆپارێزی دەكات لێی.

چی لەرووخساری كەسی تووشبوودا دەبینرێت

بەپێی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن (CDC)، دەشێت ئەو كەسە هەست بە ترس بكرێت لە تووشبوونی ئەگەر:
*تا-ی لەڕادەبەدەر و بەئەستەنگ هەناسەدان-ی تیابینرا، ئەویش دوای ئەوەی زانرا كەسەكە گەشتی وڵاتی چین-ی كردووە یاخود پەیوەندی هەبووە بە كەسێكەوە كە گومانی لێدەكرێت یان لە گەشت لە یەكێك لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تێدایە گەڕاوەتەوە.
*كۆكەی توند و سوتانەوەی قوڕگ
*هەستی كرد بە گیان داهێزرانێكی لەناكاو و شەكەتی ماسولكەكان و سەریەشە و گێژبوون.
لەم بارەیەوە، دۆن هۆڵت، پسپۆری نەخۆشییە هەناوییەكانی منداڵان لە پۆرتلاند، دەڵێت:”یەكێك لە گرفتەكانی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییە، بۆیە پێویستە هەركەس هەستی بە ئەنفلۆنزا كرد سەردانی پزیشك بكات بەبێ هیچ خۆ دواخستنێك”.

كێ ئەگەری مردنی زیاترە؟

ئەوكەسانەی كە سیستمی بەرگرییان لاوازە ئەگەری مردنیان خێراترە ئەوانیش منداڵ و كەسی بەتەمەنن.

خۆپاراستن هیچ بودجەیەكی ناوێت

*تائێستا هیچ كوتانێك دژی نەخۆشییەكە نەدۆزراوەتەوە تا پێشوەخت هاووڵاتی تووشنەبوو بیدات لەخۆی، بۆیە لەئێستا خۆپاراستن بەپلەی یەكەم دێت.
*ئاژەڵ و باڵندەی ماڵی ئەگەری تووشبوونی هەیە بە ڤایرۆسەكە بۆیە نابێت رێگەی بدرێت لە شوێنی پیس خواردن بخوات، ئەو خواردن و پاشماوەی خواردنانە بۆ باڵندە و ئاژەڵی ماڵی بەكارنەهێنرێت چونكە دوور نییە لەلایەن شەمشەمەكوێرەوە قەپی لێگیرابێت و ئەویش سەرچاوەی هەڵگری ڤایرۆسەكەیە لەگەڵ مار-دا.
*ئەو شوێنانەی شێدارن و ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەری ئاوی لێدەفرۆشرێت پێویستە بە هەموو شێوەیەك لەلایەن لیژنەی خۆپاراستنەوە چاودێری بكرێت تا ئاستی داخستن ئەگەر گومان كرا شوێنەكە شیاو نییە.

چۆن خۆت ئەپارێزیت؟

بەپێی (CDC) و ئەوانەی پسپۆرن لە چاودێری تەندروستی پێیانوایە پێویستە:
*جلوبەرگی هیچ كەس بەكارنەهێنیت.
*دەست مەبە بۆ چاو و لوت و دەم، چونكە ئەم سێ ئەندامە سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیە.
*لەئێستا پێویستە هەر 20 خولەك جارێك دەستت بە سابون و شامپۆ بشۆیت لە هەر جێگەیەك بیت هەوڵبدە جێڵی پاكژكەرەوە لەناو دوكان و شوێنی كار و ناو ئۆتۆمبێلەكەت دانێ لەهەر 5 خولەك جارێك دەستی پێ تەعقیم بكە، خۆ ئەگەر ماددە و گیراوەی كهولی هەبێت باشتر و بەهێزترە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە.
*لەماڵەوە هەوڵبدە هەموو كەس قاپ و كەوچك و كەلوپەلی خۆی بەكاربهێنێت تا دەنگۆی ڤایرۆسەكە كۆتایی دێت.
*تا ئەتوانی رۆژانە ئاوی زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەئەگەری تووشبووندا، بەرگەی سەرەتای نەخۆشییە بگریت تا چارەسەر دەكرێیت.
*ئاگاداربە بە هیچ شێوەیەك ئەسپرین بۆ منداڵ بەكارنەهێنرێت لەكاتی هیچ ئەنفلۆنزایەكدا.
*تا ئەتوانی دوور كەوەرەوە لە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەری دەریایی، ئەوانەش كە فرۆشیارن ئەبێت (دەستكێش لەدەست بكەن، دەمامك بە دەمولوتیانەوە بێت، بەدلەیەك لەبەربكەن كە ئاو نەگرێتە خۆی).

كەسی تووشبوو چۆن مامەڵەی لەگەڵ بكرێت

*كەسەكە ئەبێت دوورخرێتەوە لە كۆمەڵگە، لە نەخۆشخانەی تایبەت دابنرێت و ئەو پزیشك و كەسانەی دەچنە لای بە جلوبەرگی تایبەتەوە لەدووری 6 پێ لێیەوە دوور بن.
*بەهیچ شێوەیەك نابێت هیچ كەسێك جگە لە تیمی پزیشكی سەردانی نەخۆشەكە بكات و لە شوێنێكی تایبەت بە شوێنی چاودێری سەردانیكارەكان بمێننەوە تا بتوانرێت خۆ لەسەردانی كردنی بپارێزیت تا نزیك چاكبوونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان