ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ بۆ کچان کە پێویستە سوود لە هەمووی وەربگرن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکی گرنگە بۆ کچان کە پێویستە سوود لە هەمووی وەربگرن:

 

-بۆ ئەوەی تاڵەکانی قژت پەرش و بڵاو نەبن، کەمێک سپرا بدە لە فوڵچەیەکی ماسکەرا و دواتر بیدە لە قژت.

-بۆ لەمەودوا تۆقەی قژ بەم شێوازەی لە وێنەکەدا هەیە بەکار بهێنە، چونکە ئەمە ڕێگە ڕاستەکەیە.

-کاتێک قژت لولدەکەیت، بۆ ئەوەی لولیەکەی بۆ زۆرترین ماوە بمێنێتەوە،یەک کەوچکەچا خوێی زبر بکەرە نیو لیتر ئاوەوە و دواتر بەسەر قژتدا بیپرژێنە، ماوەیەکی زۆر زیاتر بە لولی دەمێنێتەوە.

-گەر بواری ئەوەی نەبوو بە باشی ماکیاژ بکەیت، دڵنیابە لەوەی بە خێرایی کەمێک برۆت ڕێکبکەیتەوە، چونکە ئەوە هەموو ڕوخسارت جوان دەردەخات.

-بۆ کێشانی خەتی چاو دەتوانیت پلاستیکی کارتی وەحدەی مۆبایل بەکاربهێنیت.

-لە کاتی بەکارهێنانی کرێم بۆ ژێر چاوەت سێ پەنجەی ناوەڕاستت بەکار بهێنە، بەو جۆرە پەستان ناچێتە سەر چاوەکە.

-دەتوانیت لە ڕێگەی پارچەیەک حەسیر و قوماشێکەوە، لە ٥ خولەکدا شوێنی هەڵگرتنی کەرەستەی ماکیاجەکانت دروستبکەیت.

-زۆربەی کرێم و دەرمانەکانی دژ بە چرچبونی پێست قاوە بەکاردەهێنن، دەتوانیهت بۆخۆشت قاوەی لێبدەیت.

-زەردەخەنە بەهێزترین چەکە بۆ ئەوەی جوان دەربکەویت، بەردەوام با زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارت بێت.

-ستیانەکەت لە ماڵەوە لەبەر مەکە، چونکە لابردنی ستیان لە ماڵەوە سوڕی خوێن له‌ نێو سنگدا زیاتر ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردن و زیاتر گه‌شاوه‌ی پێسته‌كه‌ی، جگە لەوەش  دڵنیابە لە هەڵبژاردنی سایزی گونجاوی ستیان بۆ خۆت، نابێت هێندە تەسک بێت کە ئازارت بدات و هێندە گەورەشبێت کە شل بێت.

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی دایە حاجی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە

خێزان

لە بەخێوکردنی منداڵدا ژنە بە تەمەنەکان و بەتایبەتیش نەنکەکان کە هەندێکجار لە کوردەواریدا بە دایە حاجی ناودەبرێن، بۆچونی خۆیان هەیە کە هەندێک لەو بۆچونانە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە نمونەکانە:

 

– “منداڵەکەت جوان ببەستەرەوە بەتایبەت قاچەکانت تا قەوس نەبێت”

زۆرجار نەنکەکان داوای بەستنەوەی منداڵەکە دەکەن، بەڵام بەوتەی دکتۆرەکان ئەمە زۆر پیویست نییە و دەتوانیت ئەنجامی نەدەیت یان بەهێواشی بیکەیت تا تەنها کۆرپەکە وابزانێت لە باوەشدایە.

 

– “ئەو ماڵەی منداڵی تێدایە دەبێت زۆر گەرم بێت”

مەرج نیە ژوری کۆرپەکەت زۆر گەرم بێت وەک نەکت دەیڵێت، بەوتەی دکتۆرەکان پلەت گەرمی ژورەکە لەنێوان ١٦ بۆ ٢٠ بێت ئاساییە.

 

 

– “مەمکە مژە کەمێک شیرین بکە تا منداڵەکە حەزی لێبێت”

بەوتەی دکتۆرەکان ئەم ڕێنماییەی نەنکمان هەڵەیە و بگرە زیانی بۆ منداڵەکەش هەیە چونکە هەستیارە بە تامەکان.

 

– “دەبێت بەردەوام بەتانی بدەیت بە منداڵەکەدا”

دکتۆرەکان ئەمە بە هەڵە دەزانن چونکە منداڵ ناسکە و مەترسی خنکان لەسەری زیاتر دەبێت.

 

 

– “کاتێک کۆرپە دەخەوێت نابێت کەس فزەی بێت”

بەوتەی دکتۆرەکان دەنگی ئاسایی هاوکارە بۆ باشتر خەوتنی کۆرپە، بەڵام نابیت دەنگی زۆر و گەورە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ کار کە پێویستە بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە ١٣ ساڵ فێری بکەیت

خێزان

هەندێک کار هەیە کە پێویستە منداڵەکەت فێربکەیت بەر لەوەی تەمەنی بگاتە ١٣ ساڵ، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین خاڵەکان:

 

 

– هاوکاریکردن لە کارووبارەکانی ناوماڵدا

– شارەزایی لە ناوچە نزیکەکان و دەوروبەرەکەی خۆی

– فێربوونی ئاداب و خوڕەوشتە کۆمەڵایەتیە باشەکان و زانینی خراپەکان

– فێری ئەوەی بکە کە بزانیت کاتەکانی ڕێک بخات

– فێری فیریاگوزاریە سەرەتاییەکانی بکە

– فێری ئەوەی بکە کە بتوانێت بچێتە مارکێت و پێداویستیە ئاسانەکان بکڕێت

– با داهاتی دیاریکراو بێت و فێری ئەوەی بکە کە خەرجیەکانی ڕێک بخات

– فێری کردارەکانی پاکوخاوێنی وەک ددانشتن و خۆشتنت ڕۆژانە و پاککردنەوەی مووەکان و بەکارهێنانی بۆنی بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ شت گەر فێری منداڵەکەتی بکەیت، کە گەورەبوو زۆر سوپاست دەکات!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتە کە  گەر فێری منداڵەکەتی بکەیت، کە گەورەبوو زۆر سوپاست دەکات:

 

زمانی دووەم جگە لە زمانی دایک، بەتایبەت عەرەبی و ئینگلیزی

مەلەکردن

فێری ئامێرێکی موزیکی بکە

با خولیایەکی هەبێت و فێری بکە وەک (سەماکردن، وێنەکیشان، وەرزشکردن  و هیتر…)

-فێری پاککردنەوە و پاک و خاوێنی بکە بۆ ئەوەی کە گەورەبوو هەر وا بمێنێتەوە.

-فێری ئەوەی بکە کە مێشکی بەکاربهێنێت بۆ دۆزینەوەی شوێنەکان و تەنها پشت بەدایک و باوکی نەبەستێت.

-فێری خواردن درووستکردنی بکە گەر شتی سادەش بێت

-فێری دەستخستن و خەرجکردنی پارەی بکە بە شێوەی درووست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان