ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کاتێک سنگت ئازاری هەیە بەهۆی چیەوەیە؟ زانیاری لەسەر وەربگرە

خێزان

خانمان ناوە ناوە هەست بە بونی ئازار دەکەن لە سنگیاندا، هەندێکجار ئازارەکە بەشێوەیەکی خۆڕسک نامێنێت و هەندێکجاریش پێویست بە چارەسەر دەکات، ئەمەی خوارەوە هۆکارە سەرەکیەکانی ئازاری مەمکە:

 

-لە کاتی سوڕی مانگانە

بەشیوەیەکی گشتی بەهۆی گۆڕانکاریە هۆڕمۆنیەکانەوە لە نێو مەمکدا، لەکاتی سوڕی مانگانە هەست بە قورسی و ئازار دەکرێت لە هەردوو  مەمکدا، کە ڕێژەکەی لە خانمیکەوە بۆ خانمێکی دیکە جیاوازە، تا تەمەنی بچوکتر بێت ئازارەکە زیاترە، زۆرجار بەر لە دەستپێکردنی سوڕی مانگانە ئازارەکە دەستپێدەکات، پێویستی بە چارەسەر نییە و خۆی لادەچێت.

 

 

-ئازاری بەدەر لە سوڕی مانگانە

-ئەم ئازارە زیاتر لە یەکێک لە مەمکەکاندا ڕودەدات و کەسانی تەمەن ٣٠ بۆ ٥٠ ساڵ توشی دەبن، ئازارەکە بەهۆی هەوکردن یاخود دروستبونی کیس یاخود وەرەمی ڕیشاڵیەوە دروستدەبێت، لەم کاتەدا پێویستە بۆ چارەسەر سەردانی پزیشک بکرێت، جگە لەوەی لە کاتی شیرپێدان و هەوکردنی گۆی مەمکەکانیش ئازار دروستدەبێت.

 

-وەرەمی شێرپەنجە

-بەشێوەیەکی گشتی لە کاتی شێرپەنجەی مەمک هەست بە ئازار ناکرێت، بەڵام هەندێکجار وەرەمی شێرپەنجەیی ئازار دروستدەکات بەتایبەت لە قۆناغی پێشکەوتودا.

تەندروستی

بۆچی هەندێکجار بەر لەوەی خەوت لێبکەوێت ڕادەچڵەکێت؟ ئایا مەترسیدارە؟

خێزان

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان زیاتر لە ٧٠٪ی خەڵک توشی دیاردەی ڕاچڵەکین لەسەرەتای خەودا دەبن کە هەندێکجار بەهۆی ئەوەوە خەبەرت دەبێتەوە، بەڵام ئایا هۆکاری زانستی بۆ ئەوە چییە؟

کاتێک ئێمە دەچینە سەر جێگا بۆ ئەوەی بخەوین و خەریکە خەومان لێدەکەوێت، بەشی reticular activating system (RAS) لە مێشکماندا بەرە بەرە ناچالاک دەبێت کە ئەو بەشە بەرپرسە لە ئاگایی مێشک و بەخەبەر بوونی، لە بەرامبەردا بەشی ventrolateral preoptic nucleus (VLPO) کاری خۆی دەکات کە ڕێگری دەکات لە دەردانی سيروتونين لە مێشکەوە بۆ جەستە و بەوەش جەستە هێوردەبێتەوە و دەخەوێت.

بەڵام کاتێک قەلەق و ڕاڕا بیت یاخود ماندوو بیت یان ماددەی کافاینت زۆر خواردبێتەوە یان بە ترسەوە بخەویت، ئەوا لە کاتی گواستەنەوە لە RAS بۆ VLPO کێشە درووستدەبێت و بەهۆی ئەوەشەوە جەستە ڕادەچڵەکێت.

باوترین لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە کە بەشی RAS مێشک بە هەڵە دۆخی خاوبونەوەی جەستە وەردەگرێت و ئاماژە بۆ جەستە دەنێرێت تا ئاگاداربێتەوە، هەر بۆیە ڕادەچڵەکیت و هەنێکجار هێندە بەهێزە کە لە خەو خەبەرت دەکاتەوە و زۆرجاریش پێی نازانیت و خەبەرت نابێتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند زانیاریەکی سەیر لەسەر خواردنەکان کە پڕە لە سوپڕایز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیرە لەسەر خواردنەکان کە پڕە لە سوپڕایز:

 

-چبسی پڕنگڵ لە ڕاستیدا پەتاتەی تێدا نییە، بەڵکوو لە تام و برنج و گەنمەشامی درووستکراوە.

-شەربەتی ١٠٠٪ سرووشتی بوونی نییە لە مارکێتەکان، چونکە شەربەتی سرووشتی ناتوانرێت هەڵبگیرێت و تام و بۆنی تێک دەچێت.

 

-زۆر کەس وادەزانن کە (شەکری شیلەی دارە کەوت) تەندرووستە و لەجیاتی شەکر دەتوانیت بەکاری بهێنیت، بەڵام ئەمەش تەنها کاتێک ڕاستە کە شیلەکە تەواو ئەسڵ بێت و دڵنیابیت لێی

 

-توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆر دەگمەنە زیتی زەیتوونی ئەسڵ لە مارکێتە مۆدێرنەکان بدۆزیتەوە و ٢ لە سەر ٣ی زەیتەکە ڕۆنی دیکەیە.

-کاتێک مۆز دەکڕیت پێویستە دڵنیابیت لەوەی توێکڵی مۆزەکە پاکە، چونکە ئەگەر هەیە شتی جۆراوجۆری لەسەر بێت:

 

ئەمەی خوارەوە دیمەنی مۆزێکە کە ژنێک کڕیویەتی و هێلکەی قۆزاخەی لەسەر بووە.

ئەمەش دیمەنی دەستەیەک مۆزە لە بەڕازیڵ کە جاڵجاڵۆکەیەکی گەورەی تێدایە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ ئاماژە کە گەر لە کەسێکدا هەبوو ، گومانت لێی نەبێت حەزی لێتە

خێزان
کاتێک کەسێک حەز لە کەسێک دەکات کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە کە لە کەسی ئاسایدا نایبینیت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە دیارترین ئەو نیشانانە:

-زەردەخەنە

-کاتێک تۆ دەبینێت بەردەوام زەردەخەنەی لەسەر لێوە و گەر نوکتەیەکی سادەش بکەیت ئەو یەکسەر پێدەکەنێت و تەماشات دەکات.

 

– هەڵسوکەوت:

٢ جۆر کەسایەتی هەیە:
یەکەم: هەوڵدەدات لێت نزیک ببێتەوە، تۆ لەکوێ بیت ئەویش دەچێت بۆ ئەوێ، هەوڵی دروستکردنی ڕێکەوت دەدات کە دەستی بەر دەستت بکەوێت یان هەر شتێک لەو جۆرە.

دووەم: ڕقت لێهەڵدەگرێت و هەوڵدەدات نیشانی بدات کە چارەتی ناوێت، وادەزانێت بەو کارە دەتوانێت  هەستەکانی خۆی  بشارێتەوەە، بۆیە کەسێک گەر لە خۆڕا دژایەتی کردیت ڕەنگە ئەمە هۆکارەکەی بێت.

 

– قسەکردن، ئەمەش دوو جۆرە:


یەکەم: لە کاتێکدا تۆ دەبینێت وەک فەیلەسووف و نوسەر و ڕۆژنامەنوسێکی کارامە قسە دەکات و زۆر ژیرانە دەدوێت.
دووەم: کە تۆ دەبینێت ئەوەی دەشی زانێت لەبیری دەچێتەوە و قسەی هەڵیت و پڵیت دەکات.

 

-باسکردن

-کاتێک کەسێک حەز بە کەسێکی دیکە دەکات، لای کەسانی دیکە ئەوە باس دەکات، مەرج نیە تەنها لای هاوڕێ نزیکەکانی بەڵکو لای هاوڕێکانی کار و چەندانی دیکەش، جگە لەوەی زۆر وردەکاری لەسەر ژیانت دەزانێت، بۆنمونە حەزت لە چیە و چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت.

 

-گۆڕانکاری لە حەزەکان

-ئەو کەسەی حەزی پێتە لەناکاو حەز و ئارەزوەکانی دەگۆڕێت بۆ هەمان ئەو حەز و ئارەزوانەی ئەو کەسەی حەزی لێیەتی و وەک ئەو دەکات.

 

-ئاماژەی جەستە

-کاتێک لەگەڵ ئەو کوڕەدا دەڕۆیت بەردەوام گرنگیت پێدەدات و لە پەڕینەوەدا بۆ پاراستنت دەستدەخاتە پشتەوە و چەندین هەڵسوکەتی دەیکە کە ئاماژەی ئەوە دەردەخات حەزی لێتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان