ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئۆتۆمبێل دوو ژن دەكات بەژێرەوە و هاووڵاتیەكیش لەسەر ماتۆڕسكیلەكەی گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆوە كچە خوێندكارێكی زانكۆ و ژنێك بوون بەژێر ئۆتۆمبێلەوە و هاووڵاتیەكیش لەسەر ماتۆرسكیلەكەی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە نزیك نەخۆشخانەی گشتی كەلار هاووڵاتیەك بەناوی (عومەر محەمەد ڕەشید) لەدایكبووی 1973 لەسەر ماتۆرسكێلەكەی گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس مەفرەزەكانی 104ی كەلار تەرمەكەیان گەیاندە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار، دوای توێكاری لەلایەن پزیشكەوە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی ناوبراو بەهۆی جەڵدەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشی كردووە، هەر بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شاقامی بەردەسوور (نێو بازاڕی كەلار) ئۆتۆمبێلێك لەجۆری جێب واز كچە خوێندكارێكی زانكۆی خانەقین دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆكراوە و لەئیستادا لەژێرچاودێری پزیشكدایە.

دەشڵێت: “لەڕووداوێكی هاوشێوەدا لەگەڕەكی سیروانی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری ئاڵتیما ئافرەتێك دەشێلێت و پاش گەیاندنی و چارەسەری پێویستی لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 23ی هاتووچۆ بەندكراون.

کوردستان

بەرپرسێكی شارۆچكەی دەربەندیخان دەستی لەكاركێشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ئاوی شارۆچكەی دەربەندیخان بەهۆی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانەوە دەستی لەكاركێشایەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەكبەر مەحمود، بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان ئەمڕۆ دەستی لەكاركێشاوەتەوە، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی گەڕەكەكانی شارۆچكەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باشووری كوردستان.. ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان برینداربوونی دوو هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگەی كەلار- دەربەندیخان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئاشكرایكرد “ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە سەرو بازگەی ساڵح ئاغاوە بووە لەنیوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی كیا بریجۆ و مازدا ستەیشن، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفیری هەردوو ئۆتۆمبێل بەسەختی برینداربوون، دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر”.

هاوكات هاتوچۆی گەرمیان گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی دیكەی لە ڕووداوێكی پێكداداندا لە لەسەر ڕێگەی كەلار – خانەقین ڕاگەیاند.

لەلایەكی دیكەوە لە سەر ڕێگەی كۆیە بارهەڵگرێك وەرگەڕا و بەپێی زانیارییەكان شۆفێرەكەی گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژانە بەهۆی خراپی ڕێگەوبانەكانی دەرەوەی شارەكان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ ڕووداو ڕوو دەدان و هاووڵاتیان دەبنەقوربانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی دوو كەسی لێكەوتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای خانەقین – كەلار ئۆتۆمبێڵێكی پیك ئاب لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی كیا بەیەكیان دادا”.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكراشیكرد “بەداخەوە لەم ڕووداوەدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا و دووانی دیكەش بریندار بوون”.

هاوكات هەر ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكەوە لە سەر ڕێگەی كۆیە، كەسێك گیانی لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان