ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

کارێکی باش دەکەیت گەر پاش ماکیاژکردن ئەم گیراوەیە بدەیت لە پێستت، هۆکارەکەشی بخوێنەرەوە

خێزان

زۆرێک لە خانمان بەهۆی زۆر بەکار هێنانی بەرهەمە جوانکاریەیەکان وماکیاژ کە ڕێژەی ماددە کیمیایەکان تیایاندا زۆرە، یاخود بەهۆی چونەتەمەنەوە  کونیلەکانی پێستیان کراوەتە و گەورەبوون،   بەهۆی ئەمەشەوە  پێست پیسی و چەوری تێدا کۆ دەبێتەوە ، لێرەدا تێکەڵەیەک سروشتی دەخەینە ڕو کە یارمەتی چارەسەر کردنی دەدات :

کەرەستەکان :

-٢ هێلکە
-لیمۆ

ئامادەکردن :

-سپێنەی ٢ هێلکەکە جیا بکەرەوە و لە دەفرێکدا دایبنێ ، دواتر ئاوی لیمۆکە بگرە وچەند کەوچکێک بۆ تێکەڵەکە زیاد بکە ، بەباشی تێکەڵیان بکە تا ماسکێکی چر بەرهەمدێت، بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک بە دەموچاوەوە بەجێ دەهێڵدرێت ، دواتر بیشۆرەوە، ئەم تێکەڵەیە پێستی مردوو هەڵدەوەرێنێت و چەوری پێست هەڵدەمژێت و کونیلەکان چر دەکاتەوە .

ماڵداری

پێویستە هەموو مانگێک ئەم کارە بۆ جلۆشرەکەت بکەیت، تا خزمەتت بکات!

خێزان

وەک وتراوە ئامێرەکان بۆ ئەوەی خزمەتت بکات پێویستە خزمەتی بکەیت، ئامێری جلشۆریش لەمە بەدەر نییە و بۆ ئەوەی بە باشی کاربکات پێویستە مانگانە پاکی بکەیتەوە.

ئەمەی خوارەوە ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ پاککردنەوەی ناو جلشۆرەکەت تا بۆنی ناخۆش درووست نەکات:

 

پێداویستیەکان:

-١کەوچک تایت

-٤ کوپ سرکە

 

کەرەستەکان بکەرە ناو جلشۆرەکەتەوە و هەر وەک کاتی ئاسایی کاری پێبکە، دواتر ماوەیەک دەرگاکەی بەکراوەی بەجێبهێڵە تا بە باشی وشک بێتەوە و مانگانە جارێک دوبارەی بکەرەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

نۆک بهاڕە و چەند شتێکی تێبکە و بیدە لە پێستت، زۆر بەسوودە!

خێزان
پسپۆڕی جوانكاری ڕولا گیراوه‌یه‌كی نوێ بۆ خانمان ده‌خاته‌ به‌رده‌ست كه‌ ده‌توانن بۆ ڕوخساریان به‌كاری بهێنن و سودی زۆری بۆ كرانه‌وه‌ی پێست و گه‌شانه‌وه‌ی ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كه‌شی خێرایه‌.

 

پێکهاتەکان:

-کەمێک هاڕاوه‌ی نۆك

-کەمێک ماست

-کەوچکەچایەک هه‌نگوین

-كه‌مێك ئاوی لیمۆ.

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-هاڕاوه‌ی نۆك كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسید و ئه‌وه‌ش ڕێگری له‌ چرچی و پیربونی پێسته‌كه‌ ده‌كات، گیراوه‌كه‌ پاش تێكه‌ڵكردن بده‌ له‌ ڕوخسارت و بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆره‌وه‌.

 

بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەم ڤیدۆیە بکە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێک بۆ ئەوەی یەک چارەک پێش ئەوەی میوانەکان بگات ماڵەکەت بە جوانی پاک بکەیتەوە

خێزان

زۆرجار ڕوودەدات کە لەناکاو میوان دەڵین دێین بۆ ماڵتان و کاتێکی زۆرت لەبەردەستدا نیە بۆ پاکردنەوەی ماڵەکەت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە بۆ ئەوەی یەک چارەک پێش ئەوەی میوانەکان بگات ماڵەکەت بە جوانی پاک بکەیتەوە:

 

ڕاڕەوی سەرەتا

ئەم شوێنە وێنای سەرەتایی دەدات و گرنگە ڕێکی بخەیت، باشترە پێڵاوەکانت لە شوێن و رەفەی داخراودا بێت نەک دیار و جیا و شتە زیادەکان لابدە و کۆی بکەرەوە.

 

دەستشۆر و تەوالێت

ئەم ناوچەیەش گرنگە پاک بێت چونکە میوان سەردانی دەکات، بۆی بتوانیت بە جوانی پاکی بکەیتەوە کەمێک ئاوی گەرم بەبدەرەوە با هەڵمەکەی بڵاوبێتەوە، دواتر کە سڕیت بە ئاسانی پاکدەبێتەوە و بۆنی ناخۆشیش نامێنێت.

گرنگە کە خاولی تازە و پاکی لێدابنێیت و فوڵچە کۆنەکان لابدەیت و شتە تایبەتەکانی خۆت وەک گوێزان و کرێم و هاوشێوەکانی بشاریتەوە.

 

چێشتخانە

لە پاککردنەوەی چێشتخانەدا زەویەکە و دەرگای ساردکەرەوە و کتری و قۆری پاک بکەرەوە چونکە زوو چاو دەچێتە سەریان.

 

ژوری دانیشتن

بەخێرایی شتە زایدەکان لابدە و گسکێکی کارەبایی لێبدە و دواتر شتە زیادەکان لە قەنەفەکە پاک بکەرەوە و ڕێکیان بخە.

 

میوان ناچێتە ژورەکانی دیکە، بەڵام گەر یەکێکیان سەری پێدا کرد دەتوانیت ئەمانە ڕەچاو بکەیت

– هیچکاتێک بۆ ناڕێکی ژورەکە داوای لێبوردن مەکە، چونکە هەندێکجار کە خۆت باسی نەکەیت ئەوان هەستی پێناکەن.

-جێگای نوستنەکە ڕێک بکە و جل و شتەکان بکەرە کەنتۆرەکەوە و پەنجەرەکە بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان