ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گیراوەیەک بۆ نەهێشتنی چەوری ڕوخسار کە زۆر سوودی لێدەبینیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە بۆ نەهێشتنی چەوری ڕوخسار کە زۆر سوودی لێدەبینیت، بەتایبەت بۆ ئەو خانمانەی کە دەیانەوێت ڕوخساریان لاواز بکەن:

کەرەستەکان :

-٢ تەماتە
-ئاوی لیمۆ

 

ئامادەکردن :

-تەماتەکان بپاڵێوە بەجۆرێک تەنها ئاوەکەی نەبێت بەڵکو خڵتەکەشی لەگەڵدابێت ، چەند قەترەیەک ئاوی لیمۆزیاد بکە و بەباشی تێکەڵی بکە تاوەکو ماسکێکی چڕ دروست دەبێت ، بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک بە دەموچاوتەوە بەجێ بهێڵە تاکو وشک دەبێتەوە ، بەهۆی زۆری ڕێژەی ترشی لە لیمۆ و تەماتەدا ڕاستەوخۆ ماسکەکە چەوری دەموچاوت هەڵدەمژێت .

تەندروستی

چەند جوڵەیەک کە دەتوانیت ڕۆژانە بیکەیت و جەستەت ڕێک و ساف و جوان دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکە کە دەتوانیت ڕۆژانە بیکەیت و جەستەت ڕێک و ساف و جوان دەکات:

 

– ڕۆژانە بە دەستەکانت مەساج بۆ ناوچەوانت بکە، دەتوانیت زەیتی زەیتوونیش بەکار بهێنیت و ڕێگری دەکات لە چرچ بوونی

 

-ڕۆژانە ١ سانتیم قاچەکانت بەرز بکەرەوە و دایبنێرەرەوە (١٠٠ جار) ئەم کارە هەم سوڕی خوێن چالاک دەکات لە جەستەدا، هەم ڕێگری لە هەڵئاوسانی قاچ دەکات.

– دەستت بە ئەملاو لای دەرگایەکەوە بگرە و پشتت بکشێنە، ١٠ بۆ ٢٠ چرکە بەو جۆرە بمێنەرەوە، هاوکارێکی باشە بۆ ڕێکبوونی پشتت.

– هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و ١٠ بۆ ١٥ چرکەیەک ڕایبگرە، دواتر بیدەرەوە، ڕۆژانە ٥ جار، وادەکات چەوری گەدەت بسوتێت و ورگت نەمێنێت.

– ماسولکەی سمتت کۆبکەرەوە و چڕی بکەرەوە و ٢٠ چرکە ڕایبگرە، دواتر ١٠ چرکە پشوو بدە و ٥ جار دوبارەی بکەرەوە، ڕۆژانە ئەم کارە وادەکات سمتت توند ببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ کێشەی تەندرووستی کە توشی هەموو ژنێک دەبێت، چۆن چارەسەری دەکەیت؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ کێشەی تەندرووستییە کە توشی هەموو ژنێک دەبێت و لێرەوە دەتوانیت زانیاری لەسەر وەربگریت:

 

ناڕێکی سوڕی مانگانە

ڕەنگە بەهۆی قەلەقی و سترێس یان حەبی ڕێگری لە منداڵبوون یاخود ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەوە درووستببێت، پێویستە پشکنینی پزیشکی بکەیت.

 

هەوکردن

هەوکردنی ناوچەی زێ یەکێکە لە کێشە باوەکان، پێویستە ئاگاداریی پاک و خاوێنیەکەی بیت و سانتی و تیمپۆنی کوالێتی باش و تەندرووست بەکار بهێنیت.

 

جلی ژێرەوەی خراپ

لەبەرکردنی جلی ژێرەوەی تەسک هۆکارە بۆ زیانگەیاندن بە زێ و هەوکردنی و پێویستە ئاگادار بیت.

 

بۆنی ناخۆش

هەندێک خواردن بۆنی ناخۆشی زێ درووستدەکات، بەڵام ئەنەناس یاخود دارچینی دەبێتە هۆیی ئەوەی بۆنی خۆش بکات و دەتوانیت بیانخۆیت.

 

وشکبونەوە

ناهاوسەنگی هۆڕمۆن کێشەی وشکبونەوەی زێ درووستدەکات و پێویستە کرێمی شێدارکەرەوەی بۆ بەکار بهێنیت و چارەسەر وەربگریت.

 

پاککردنەوەی زۆر

زیاد لە پێویست پاکردنەوەی ناوچەی زێ زیانی هەیە، چونکە وادەکات ئەو بەکتریا سودبەخشانە نەمێنن کە خۆیان پاکبونەوەی ناوەوەی زێ دەپارێزن.

 

مووی ژێرەوە

هەندێکجار پاش موولابردن، هەندێک موو دێتەوە کە ناتوانێت سەردەربکات و لە ژێر پێستەکە دەمێنێتەوە، بۆ چارەسەر پێویستە تەقشیری بۆ بکەیت و پێستە مردووەکان لابدەیت.

 

 

ئازاری زێ

هەندێکجار بەبێ هۆکار زێ ئازار درووستدەکات، چارەسەرێکی باشە گەر ماوەیەک لە ئاوی گەرم و خوێدا بمێنیتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

حەوت زانیاری گرنگی تەندرووستی کە لە ڕێگەی گۆڕانکاریەکانی قاچتەوە دەتوانیت پێی بزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری گرنگی تەندرووستی کە لە ڕێگەی گۆڕانکاریەکانی قاچتەوە دەتوانیت پێی بزانیت:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان