ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ئەسپ دزەكە”ی ڕانیە دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، پاش بەدواداچوون و بەدەسهێنانی زانیاری لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان 3 كەسیان دەستگیر كردووە، هەستاون بە دزینی كەلوپەلی ناو ماڵ لە دوكاندارەكان و یەكێكی دیكەیان هەستاوە بە دزینی ئاژەڵێك لە جۆری ( ئەسپ).

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتوە ڕایگەیاندووە، لەلایەن هێزەكانمان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مكافحە) پاش بەدەسهێنانی بەدواداچون و زانیاری و لەسەر سكاڵای هاووڵاتیان 3 كەسیان بە ناوەكانی ( أ . م . أ) و ( م . ی . م) و ( ز . م . م) دەستگیر كرد.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارانە بە وتەی خۆیان هەستاون بە دزینی كەلوپەلی ناو ماڵ لە دوكاندارەكان و یەكێكی تریان هەستاوە بە دزینی ئاژەڵێك لە جۆری (ئەسپ).

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، پاش دەستگیركردنیان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی هەر سێ تۆمەتبارەكە ڕاگیراون، مەلەفی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

دهۆك؛ئەمڕۆ هەینی زۆرترین ژمارەی چاك بوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 4253 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6304 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مامۆستایانی ناوچەیەكی هەرێم بایۆتی پرۆسەی خوێندنیان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

خوێندنەگە ئامادەییەكانی سنوری پشدەر ڕایدەگەیەنن، بێ باكی حكومەت لە ئاست داواكارییەكانیان و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانیان، بەشێكن لە هۆكاری دەست پێنەكردنەوەی دەوام بڕیاری بایكۆتی پرۆسەی خوێندن دەدەن.

مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خوێندنگە ئامادەییەكانی سنوری پەروەردەی پشدەر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لەلایەن حكومەتەوە، كاریگەرییە خراپەكانی خوێندنی ئەلكترۆنی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، دەستەبەرنەكردنی هۆكارە خۆپارێزییەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وایكرد پرۆسەی خوێندن دوا بخەن.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ڕاگۆڕینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەكە بڕیاریانداوە تا رۆژی (10/10/2020) دەوامی قوتابخانە و خوێندگەكان دەستپێنەكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، دوێنێ لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرانی ئامادەییەكی كەلار بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتووچۆی گەرمیان؛ سێ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای كەلار بۆ خانەقین ڕووداوێكی پێكدادان ڕوویدا بەهۆیەوە شۆفێرێك بریندار بوو، ڕووداوەكە لە نزیك دێ ی سەوز بڵاخ بووە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل یەكێك لە شۆفێرەكان برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی مسبۆشی لانسەر و مان بارهەڵگر و پیكاب تویوتا شۆفێری ئۆتۆمبێلی مسیبۆشی لانسەرەكە بریندار بوو.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، زیانی مادی زۆریش بەر هەسێ ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە، مەفرەزەكانی هاتووچۆش لەسەر ڕووداوەكەن لێكۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان