ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەروەردە ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، كە لە ڕاپۆرتی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی قسەی مامۆستایەكی قوناغی بنەڕەتی نەوەك ئامادەیی وەرگرتووە، كە هیچ پەیوەندییەكی بە ئەزموونەكانی پۆلی 12ی ئامادەییەوە نییە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەی بۆ (خەڵك) ناردووە ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێك كەناڵ و پەیامنێری تەلەڤزیۆنی بێ هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی و لە ئەنجامی نەخویندەواری و كەمی ئاستی هۆشیارییان ڕاپۆرت بڵاو دەكەنەوە، كە بە هەموو شێوەیەك دوورە لە ڕاستییەوە و تەنها بۆ شیواندنی دەروونی قوتابیان و پڕۆسە سەركەوتووەكەی ئەزموونەكانە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەزموونە گشتییەكان و دۆزینەوە و چارەسەری كەموكۆرییەكان تەنیا پەیوەندی بە لیژنەی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانەوە هەیە و ئەو لیژنە باڵایە كە پسپۆڕانی هەموو پارێزگاكانی لەخۆ گرتووە، دەتوانن ڕەخنە و گلەیی و گازندەكان شیكار و لە كۆتایی پرۆسەكە وەڵام دەدەنەوە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەكان و بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی وانەكان، زۆترین هاوكاریی قوتابی و خوێندكاران دەكریت.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن بۆ سەرجەم ڕاگەیاندنە بەڕێزەكان
لە ماوەی ڕابردوو و لەكاتی ئەزموونە گشتییەكانی خوێندنی ساڵی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩)، میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن هاوكارێكی سەرەكی كەرتی پەروەردە بوون و ئەم هەستكردن بە پرسیاریەتیەیان جێگای ڕێزە، بەڵام بە داخەوە جارجارە هەندێك كەناڵ و پەیامنێری تەلەڤزیۆنی بێ هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی و لە ئەنجامی نەخویندەواری و كەمی ئاستی هۆشیارییان ڕاپۆرت بڵاو دەكەنەوە كە بە هەموو شێوەیەك دوورە لە ڕاستییەوە و تەنها بۆ شیواندنی دەروونی قوتابیان و پڕۆسە سەركەوتووەكەی ئەزموونەكانە. لە كەناڵی ئاسمانی (كوردستان ٢٤) ڕاپۆرتێك لەسەر ئەزموونەكان بڵاوكرایەوە كە وەك وەزارەتی پەروەردە سەر لەبەری ڕەت دەكەینەوە، چونكە ناپڕۆفیشناڵی ڕیپۆرتەرەكە لەوەدایە قسەی مامۆستایەكی قوناغی بنەڕەتی نەوەك ئامادەیی وەرگرتووە كە هیچ پەیوەندییەكی بە ئەزموونەكانی پۆلی دوانزەی ئامادەییەوە نییە و توانای زانستی ئەو هیندە نییە كە قسە لەسەر دروستی و نادروستی ئەزموونەكان بدات.
وەزارەتی پەروەردە هەمیشە دەرگای بە ڕووی میدیاییەكاندا واڵا بووە و تاكە وەزارەتی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمە كە زۆرترین هاوكاریی میدیاكانی كردووە، بۆیە پێویست ناكات هەنگاوێكی نا دروستانەی وەك ڕیپۆرتەرەكەی ئەم تەلەڤزیۆنە بەرێزە بگیردرێتەبەر و دەنگی بەرێوەبەری ڕاگەیاندن لەسەر هێڵی تەلەفۆن و بە بێ ڕەزامەندی تۆمار و بڵاو بكرێتەوە. ئەزموونە گشتییەكان و دۆزینەوە و چارەسەری كەموكۆرییەكان تەنیا پەیوەندی بە لیژنەی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانەوە هەیە و ئەو لیژنە باڵایە كە پسپۆڕانی هەموو پارێزگاكانی لەخۆ گرتووە، دەتوانن ڕەخنە و گلەیی و گازندەكان شیكار و لە كۆتایی پرۆسەكە وەڵام دەدەنەوە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەكان و بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی وانەكان، زۆترین هاوكاریی قوتابی و خوێندكاران دەكریت، بۆیە وەرگرتنی قسەی چەند قوتابییەك لە نزیكەی ٢٣٥ هەزار قوتابی كە لە ئەزموونەكەیاندا باش نەبوونە، بە هەند وەرناگیردرێت، لە كاتێكدا ئێمە ئامادەییی هەموو هاوكارییەكمان نیشان دابوو تا لە كۆتایی تاقیكردنەوەكان و بە داتا و زانیاریی وردەوە لە خزمەت كەناڵی كوردستان ۲٤ و هەموو ڕأگەیاندنەكاندا بین.

کوردستان

لەسەر كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كەركوك ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك -بەشی هەواڵ

 

بۆ دیاریكردنی سەرۆكی لیست و لۆگۆی لیستی “كەركوكی كوردستانی” بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە لایەنە سیاسییەكان لە شاری هەولێر كۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لایەنە سیاسییەكان لە چ بارەگایەك و لە كوێ كۆببنەوە.

بەهۆی ڕێگریكردنیش لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بازگەیەكی هەولێر و تەقەكردن لە بارەگاكانی ئەو دوو حزبە لە هەولێر و سلێمانی ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو كۆبوونەوە نەكرێت یاخود بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.

حەسەن شێخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێشتر پێشنیارێك هەبوو كە یەك شەممە یاخود دوو شەممە لایەنە سیاسییەكان لە هەولێر كۆببینەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەنگۆیەك نییە كۆبوونەوەكە ئەنجام بدرێت یاخود دوابخرێت.

وتیشی”ئەم هەفتەیە كراوەیە چ ڕۆژێك دیاری بكرێت بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە، چونكە دەبێت ڕای سەرجەم حزبەكان وەربگیرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

49هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانە و لە مەراسیمێكدا یەكێتیەكە یادی دامەزراندنی دەكاتەوە و بەو بۆنەشەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم.

دەشڵێیت”یەكێتی زانایان كە لە 21ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانی نەمر دامەزرا، ڕۆڵێكی دیاری لە خزمەتكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی پەیامی میانڕەوی جێدەستیان دیارە.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ڕێكخراوێكی پیشەیی تایبەت بە كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانە، بارەگای سەرەكی لە هەولێرە.
بۆ یەكەمجار لە بەرواری (21/9/1970) لە گەڵاڵەی ناوچەی باڵەكایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر بە چاودێری‌ و ئامادەبوونی مەلا مستەفای بارزانی دامەزراوە و تا ئێستا شەش كۆنگرەی ئەنجام داوە و 17 لقی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 كەس بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس بوونەتە قوربانی.

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕێگای ھاتووچۆی وارماوا دەربەندیخان ڕووداوێكی ھاتووچۆ ڕوویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری توێتا پیكاب و نیسان سدریك.

ئاشكراشیدەكات، بەداخەوە تا ئێستا سێ قوربانی لێكەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا چوار كەس گیانیان لەدەست داوەو كەسێكی دیكەش بریندار بووە.

لای خۆشییەوە ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە میدیاكانی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلی مارسیدس كە هۆكاری ڕووداوەكەش بووە چەند خولەكێك پێش ڕووداوەكە چەند هاوڵاتیەك پەیوەندیان بە ئێمەوە كرد كە ئەو ئۆتۆمبێلە لەنزیك گوندی چنارە زۆر بەهەڵەشەیی و لاساری ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و ئێمەش لە هەوڵی ئەوەدابووین هاتوچۆی وارماوای لێئاگادار بكەینەوە كەدەستگیری بكەن و ئیجرائاتی لەگەڵ بكەن، بەڵام بەداخەوە زۆری نەخایاند و دوای دوو خولەك ئەم ڕووداوەی دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان