ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ژنەكەی ڕەواندوز لەلایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، وردەكاری نوێ‌ لەبارەی دۆزینەوەی ئەو ژنەی بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە ڕایدەگەیەنێت.

سەعدون هاودیانی، ئەفسەری پۆلیس لە سۆران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ئەو لێكۆڵینەوانەی ئەنجامدران، بونە مایەی دەستگیركردنی كوڕی قوربانییەكە و كوڕەكەش دانی بە ئەنجامدانی كوشتنی دایكیدا ناوە”.

بە وتەی هاودیانی، “هۆكاری تاوانەكە، شەڕە قسە بووە لەنێوان تاوانبار (س.م)ی تەمەن 22 ساڵان و لێكۆڵینەوەكانیش تائێستا بەردەوامە”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، پۆلیسی ڕەواندوز ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بە دۆزینەوەی تەرمی ژنێك كردبوو لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی كانی لە شارۆچكەی ڕەواندوزی خۆرهەڵاتی هەولێر، لێكۆڵینەوە سەرەتایییەكانیش وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، دەریانخستووە، كە ئافرەتە كوژراوەكە دەموچاوی شێوێنراوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە، (خەڵك) زیاتر لە جارێك پەیوەندی كرد بە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

کوردستان

عەمید سەرحەد قادر لە پارتی نیگەرانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك ڕایگەیاند، لەلایەن حزبەكەیەوە “پارتی” پشتگوێخراوە و وەك ڕێبوار تاڵەبانی و نەجمەدین كەریم گرنگی پێنەدراوە، سەرباری ئەوەی شەڕی هەموو گروپە چەكدارەكانی كردووە، وەك خۆی دەڵێت.

عەمید سەرحەد قادر لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی”سەرەتا دەمەوێ بەكورتی لەوێوە دەست پێبكەم كاتێ لە ۱٦ ئۆكتۆبەر كەركوكم بەجێهێشت وەك ئەفسەرێكی كورد غیرەتم قوبلی نەدەكرد ڵەژێر فەرمانی كەسانێك كاربكەم ونەهێڵن بەكوردی قسە بكەم و نەتوانم بەرگری لە كوردی ڕەسەنی ئەو شارە خۆشەویستە بكەم، دوای ماوەیەك لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە فەرمانی دەسگیركردنم بۆ دەرچوو لەسەر بەشداریكردن و پاڵپشتیكردنم لەڕیفراندۆم بەبەڵگەوە فەرمانی دەسگیركردنەكەم لەچوارچێوەی جام گرتووەو لەسەر دیواری ماڵەكەی خۆم هەڵمواسیوە” .

هەر لە نوسینەكەیدا وتویەتی”كاتێك كە دەبینین كاك دكتۆر نەجمەدین كەریم و كاك ڕێبوار تاڵەبانی كەركوكیان بەجێهێشت ئیهتمامێكی زۆریان پێدرا و مەعنەویەن بەرگری و پاڵپشتی كران ئەمە لەجێی خۆی بوو..كاتێ ئێمەش لەكەركوك بوین لە ناو شارو دەرەوەی شار شەڕی هەموو گروپە تیرۆرستیەكانمان دەكردور هەبوون دژایهەتیان دەكردین لەسەر پارتی لەپێناو ئارامی بۆ خەڵكی ئەوشارە ئێمە لای ئەوكەسانەی ئێستا بێ هەڵوێست و بێدەنگن لەسەر فرمانی دەسگیركردنم لای ئەوان ئەوكات قارەمان بووین !”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا كۆبووەوە.

سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووە و سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانیش بۆ مەبەستی یەكلاییكردنەوەی كێشەی نەوتە.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە ڕونیكردەوە، ئەندامانی لیژنەی باڵای نەوت و گازی هەرێم یاوەری بارزانی دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە عادل عەبدولمەهدی بارزانی ئاگاداركردووەتەوە، ئەگەر 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تەسلیم نەكەن، حكومەتی عیراق ناچارە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێـت و بارزانیش بۆ ئەو مەبەستە چووەتە بەغدا.

ڕاگرتنی جارێكی دیكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی دیكە قسەی لەسەر دەكرێتەوە، بەتایبەتی حكومەتی هەرێم تائێستا پابەندنەبووە بە ڕادەستكردنی ئەو بڕە نەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین لە حكومەتی هەرێم زۆر توڕەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژانە چەندین خێزان سنوری خانەقین جێدەهێڵن و ڕوو لە كەلار و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەكەن، بڕیاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەڕلەمانی كوردستانیش دەڵێت”خانەقین لە حكومەتی هەرێم توڕەیە و داوای هاوكاری دەكات”.

ناسر ئەحمەد، بڕیاردەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی شارۆچكەی خانەقینیان كردووە، ئیدارەی خانەقین و خەڵكی ناوچەكە گلەیی زۆریان لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسان هەیە، بەتایبەتی لەمكاتەدا كە ئەو ناوچەیە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

وتیشی”بەرپرسانی ئیداری و پۆلیس و ئاسایشی ناوچەكە كوردن، بەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هاوكاری ناكرێن، عەرەبی هاوردە گەڕاونەتەوە و بوون بە دەسەڵاتداری ناوچەكە”.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، هێزە ئەمنییەكانی عیراق ناوچەكانی خانەقین و جەلەولایان كۆنترۆڵكردەوە و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان تەنها بەشێوەی ڕەمزی ماوەتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوانی كابینەی نوێ‌ دەكەن، كە ئەو پرسە بە جدی وەربگرێت و چارەسەری ڕیشەیی كێشەكان بكات، چونكە گەڕانەوەی هاوردەكان و دەركردنی كورد، بۆ هەتاهەتایە كورد لە خاوەندارێتی ناوچەكە بێبەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان