ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاسایشی ھەولێر داوایەكی بەپەلە لە هاووڵاتیان دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیر كردووە، كە چوار كیلۆ و 100 گرام مادەی ھۆشبەری پێبووە و ویستویەتی مامەڵەی پێوەبكات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پاش چاودێری كردنی گومانلێكراوێكی بازرگانی مادەی ھۆشبەر لە 28/5/2019 مەفرەزەكانمان توانیان تۆمەتبار (أ.غ . م) كە خەڵكی شاری موسڵ-ە بە بڕی چوار كیلۆ و 100 گرام مادەی ھێرۆیین لە شاری ھەولێر دەستگیر بكەن، كە لە موسڵ-ەوە ھێنابووی”.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار بە مادەی (14 مخدرات) ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.

ئاسایشی ھەولێر داوا لە ھاووڵاتیان دەكات، “لەكاتی بوونی ھەر زانیارییەك لەسەر كەسانی گوماناوی و تاوانبار بە زوترین كات بنكە و بازگەكانی ئاسایش ئاگادار بكەنەوە”.

کوردستان

بەوێنە؛ لە كەلار ئاگرێك كەوتەوە و تانكەر و مۆلیدە و نانەواخانەیەك سووتان


خەڵك- بەشی هەواڵ
لەناو شارۆچكەی كەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئاگرێك كەوتەوە و بەهۆیەوە تانكەرێكی سووتەمەنی و مۆلیدەیەك و نانەواخانەیەك سووتان.

محەمەد كەمال، لە شارۆچكەی كەلار بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەبەردەم مۆلیدەیەكی پێدانی كارەبای ماڵان گری گرت.

ڕاشیگەیاند، كە بەهۆی زۆری ئاگرەكەوە و بڵاوبوونەوەی سووتەمەنیەوە مۆلیدەكەش ئاگری گرت و نانەواخانەیەكیش لە تەنیشی ئەو شوێنە ئاگری گرت و سووتان.

ئاشكراشی كرد، كە خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لەڕووداوەكە نەكەوتۆتەوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فرسەت سۆفی: دەمانەوێت خوار و خێچی ئیدارەدان نەهێڵین
بەرپرسی مەڵبەندی 2ی یەكگرتوو: توانرا ماندوونەناسانە ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بكرێت


خەڵك-ئارام سەردار
بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ڕایگەیاند، توانرا ماندوونەناسانە ڕێگری بكرێت لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بەڕێنماییە تەندروستیەكان، هاوكات پارێزگای هەولێریش هۆشداری دەدات لەوەی مەترسی كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و ڕۆژ بەڕۆژ زیاتریش دەبێت ئەگەر پابەندی ڕێنمایی خۆپارێزی نەبێت.

ئەبوبەكر سلێمان، بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، توانرا ماندوونەناسانە ڕێگری بكرێت لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بەڕێنماییە تەندروستیەكان، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی هەرێمی كوردستان و هەولێر بەتایبەت پارێزراوبێت لەم پەتا كوشندەیە، ئەمەش جێگای دەست خۆشیە.

دەشڵێت: “ئێمە لەگەڵ نیگەرانیەكانی هاووڵاتیانداین، ڕاستە قەیران هەیە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو شتانه هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بوون”.

لای خۆشیەوە، فرسەت سوفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، سوپاسی برایانی یەكگرتووی ئیسلامی دەكەین، لەم سەردانەدا وێڕای پیرۆزبایی جەژنانە، یەكگرتوو ڕۆڵی باشیان هەبوو لەپشتیوانی كردنی كارەكانمان بۆیە سوپاسی هەڵوێستەكانیان دەكەین، یەكگرتوو لەڕابردووش بەردەوام هۆكاری خێر و چاكە و ڕۆڵی ئاشتیخوازانەیان هەبووە، ئومێدەوارین هەر بەردەوام بن تاوەكوو ببنە هەوێنی ئاشتیخوازانەی پەیوەندی نێوان لایەنەكان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هەمووانە و دەمانەوێت خزمەتكاری هەمووانیش بین بەبێ جیاوازی، بۆیە داوای پشتیوانی و هەماهەنگی لەهەموو لایەنە سیاسیەكان بەتایبەت یەكگرتووی ئیسلامی دەكەین، چاویشمان بەسەرجەم هێزە سیاسیەكان دەكەوێت لەهەولێر بۆ ئەوەی ئێمە لەسەر بنەمای هاووڵاتی بوون نوێنەرایەتی هەمووان و خزمەتی هەمووان بكەین، هێزە سیاسیەكانیش بتوانن پشتیوانی لەئیدارەی شارەكە بكەن و بەهەموولایەك بتوانین دادپەروەری بەرپابكەین، چاكسازی ئەنجام بدەین، سوپاسی نیەتپاكی یەكگرتووی ئیسلامیش دەكەین، لەداهاتووش كۆبوونەوەی ترمان دەبێت و دەرگای ئیداراتی خۆمان بەڕووی هێزە سیاسیەكان دەكەینەوە تاوكو باشترین لێكتێگەیشتنمان هەبێت و لەكوێ كەموكوڕیان بینی گوێگرێكی باش دەبین.

باسی لەوەشكرد، هەمووان ئامانجێكی هاوبەشمان هەیە، كە دەمانەوێت خوار و خێچی ئیدارەدان نەهێڵین و تەبایی و نموونەیەكی جوانی حوكمڕانی نیشان بدەین بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، بۆ ئەوەی بەحەق بیسەلمنێنین بۆ خزمەتی خەڵك لێرەین بەدڵنیاییش لایەنەكان تێبینی و سەرنجیان هەبووە و سوودیشیان لێ دەكەین.

پارێزگاری هەولێر وتیشی، “مەترسی كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و ڕۆژ بەڕۆژ زیاتریش دەبێت، چونكە تێكەڵاوی هەیە و تیمی هێزە ئەمنیەكانیش، كە لەسەر شەقامەكان ماون ڕەنگە ڕێكاری پێویست و یاسایی بگرنە بەر لەبەرامبەر ئەو كەسانەی پابەندی ڕێكارە تەندروستیەكان نابن، وێڕای ئەوەش ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چەند تووشبوویەكی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە چوار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و دەشڵێت: “كۆی گشتی چاكبووەوەكان گەیشتۆتە 215 كەس”.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە (4) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە و نێگەتیڤ بوو، بۆیە بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی چابووەوەكان گەیشتە (215) كەس.

د. دلۆڤان دەشڵێت: “سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكات، كە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

کوردستان5 خولەک پێش ئێستا

بەوێنە؛ لە كەلار ئاگرێك كەوتەوە و تانكەر و مۆلیدە و نانەواخانەیەك سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ لەناو شارۆچكەی كەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ئاگرێك كەوتەوە و بەهۆیەوە تانكەرێكی سووتەمەنی و مۆلیدەیەك و نانەواخانەیەك...

کوردستان25 خولەک پێش ئێستا

فرسەت سۆفی: دەمانەوێت خوار و خێچی ئیدارەدان نەهێڵین
بەرپرسی مەڵبەندی 2ی یەكگرتوو: توانرا ماندوونەناسانە ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بكرێت

خەڵك-ئارام سەردار بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ڕایگەیاند، توانرا ماندوونەناسانە ڕێگری بكرێت لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بەڕێنماییە تەندروستیەكان، هاوكات...

کوردستان1 کاتژمێر پێش ئێستا

چەند تووشبوویەكی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە چوار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و دەشڵێت: “كۆی گشتی چاكبووەوەكان گەیشتۆتە...