ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕۆژنامه‌نوسێکی ناوداری ئیسپانیا بۆ سه‌رۆکی ڕیاڵ مه‌درید: فریا نه‌که‌ویت سزای سڕکردن ده‌درێن

خه‌ڵک سپۆرت

ڕۆژنامه‌نوسێکی ناوداری ئیسپانیا هۆشداری به‌ ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌دات و دووپاتیده‌کاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ فریای فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێک نه‌که‌وێت یانه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌وه‌.

کارلۆس کاریپۆ، جێگری سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی “مارکا” له‌ به‌رنامه‌ی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانیدا ئاشکرای کردووه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ژێر فشاری هانده‌ران و میدیاکاندا تا ئێستا زیاتر له‌ ٣٠٠ ملیۆن یورۆی له‌گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا به‌کارخستووه‌، بۆنمونه‌: هازارد ١٠٠ ملیۆن، یوڤیچ ٦٠ ملیۆن، ڕۆدریگۆ ٥٠ ملیۆن، ئیدێر میلیتاو ٤٥ ملیۆن، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌ماوه‌ی داهاتودا گواستنه‌وه‌ی فێرلان مێندی فه‌ره‌نسی له‌ یانه‌ی لیۆنه‌وه‌ به‌بڕی ٥٠ ملیۆن ئاشکرا بکرێت.

به‌وته‌ی ڕۆژنامه‌نوسه‌که‌، فلۆرنتینۆ پێرێز ته‌نها به‌م چه‌ند گواستنه‌وه‌یه‌وه‌ ناوه‌ستێت، به‌ڵکو ڕووده‌کاته‌ ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا و له‌نێوان پۆگبا و مباپێ و نایماردا هه‌ڵبژارده‌یه‌ک بۆ دووان له‌و یاریزانانه‌ش ده‌کات و ئه‌و گواستنه‌وانه‌ش بڕی ١٥٠ ملیۆن زیاتریان تێده‌چێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاهانه‌ بۆ هاوتاکردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجیات و پاراستنی ڕێساکانی یاریی خاوێنهیچ یاریزانێکی نه‌فرۆشتووه‌.

کاریپۆ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ٨٠ ڕۆژی داهاتودا پێرێز سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت له‌ فرۆشتنی به‌یل و ئیسکۆ و ناڤاس و چه‌ندین یاریزانی تر ئه‌وا له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپاوه‌ به‌ تۆمه‌تی لادان له‌ ڕێساکانی یاریی خاوێن سزای سڕکه‌ردن له‌ گواستنه‌وه‌کانی چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت.

جیهانی

فرانس فوتباڵ کات و بەرواری پێشکەشکردنی خەڵاتی “بالۆن دۆر” و خەڵاتێکی نوێی ئاشکرا کرد !

خەڵک سپۆرت

گۆڤاری فرانس فوتباڵی فەرەنسی لە چەند مانگی داهاتوودا تەواوی ئامادەکاریەکان بۆ بەخشینی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی (بالۆن دۆر) کۆتایی پێدەهێنێت و ناوی کاندیدەکانیش ئاشکرا دەکات.

گۆڤاری فرانس فوتباڵی بەخشەری خەڵاتی “بالۆن دۆر” تەواوی وردەکاریەکان سەبارەت بە خەڵاتەکە و میکانیزمی هەڵبژاردنی باشترین یاریزان و کات وا وادەی مەراسیمی کۆتایی ئاشکرا کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەکەوە بڵاوکراونەتەوە، ئاهەنگی ژمارە (٦٤)ی بالۆن دۆر لە ٢/١٢ لەسەر ستەیجی یەکێک لە شانۆ ناودارەکانی شاری پاریس ئەنجام دەدرێت، دیدێ درۆگبای کۆتدیڤواری ئەستێرەی پێشوی یانەی چێڵسی پێشکەشکاری ئاهەنگەکە دەبێت و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجام دەدات، هەروەها ڕۆژنامەی لیکیپ شان بەشانی فرانس فوتباڵ ڕووداوەکان بۆ هاندەرانی تۆپی پێ دەگوێزێتەوە.

گۆڤارە ناودارەکەی فەرەنسا جەخت دەکاتەوە، لەم وەرزەدا خەڵاتێکی نوێیان لەژێر ناوی (یاشین)ی ئەفسانەی هەڵبژاردەی یەکێتی سۆڤیەت بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان تەرخان کردووە و لە ٢١/١٠ ناوی تەواوی یاریزانە کاندیدەکان ئاشکرا دەکرێن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، (٣٠) یاریزان پاڵێوراوی خەڵاتی بالۆن دۆر دەبن، کە لەلایەن ١٨٠ ڕۆژنامەنوس لەگشت جیهانەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت، هەروەها خەڵاتی یاشین ١٠ کاندیدی بۆ دەستنیشان دەکرێت، خەڵاتی “کۆپا”ش کە تایبەتە بە باشترین یاریزانی لاوی جیهان (١٠) کاندیدی دەبێت و ئەوانەی دەنگ دەدەن تەنها ئەو ئەفسانانە دەبن کە پێشتر خەڵاتی بالۆن دۆریان بەدەستهێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڤاڵدانۆ تەنها یەک یاریزانی ڕیاڵ مەدریدی بەدڵ بووە و چارەسەری شکستەکان ئاشکرا دەکات !

خەڵک سپۆرت

خۆرخی ڤاڵدانۆی ئەستێرەی دێرینی ئەرجەنتین و ڕاهێنەری پێشوی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەریەکانی یانەی شاهانە ئاستیان خراپ بووە.

ڤاڵدانۆ کە لەپێشودا ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی شاهانەی مەدرید بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە :” پێموابێت بەرامبەر پاریس سانت جێرمان یاریزانە هونەرییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرنەکەوتن و ئەو ئاستەیان نیشان نەدا کە پێشتر پێشکەشیان کردووە، تەنها گاریس بەیل توانی بگاتە ئەوپەڕی تواناکانی و بەتایبەت هازارد و بنزیمە لە ئاستی پێویستدا نەبوون، پێکهاتەکە بەگشتی نەیگەیاندینە ئەو قەناعەتەی کە پێکهاتەیەکی بەهێز و کاریگەرن”.

هەروەها دەڵێت :” پێکهاتەکەی زێدان لە هەندێک ڕووەوە بەهێزە، بەڵام هێشتا پێموایە لە چەند بۆندێکیان کەمە بەتایبەت لە هێڵی ناوەند، دەبوو ئەو هەنگاوە بنێن لەپێناو باشتر دەرکەوتنیان و نیشاندانی ئاستێکی بەهێزتر، کێشەکان بە گواستنەوەی ناوەندسازێک یان دووانی بەهێز کۆتایی دێت”.

لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی شاهانە بەرامبەر پاریس سانت جێرمان لە چوارچێوەی ململانێکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ، پێکهاتەکەی زینەدین زێدان بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر پاریس سانت جێرمان دووچاری شکستێکی قورس هاتن، شارەزایان پێیان وایە پێکهاتەی ئەم وەرزەی مێرەنگی هاوشێوەی سەردەمی ڕابردوو هاوسەنگ نییە و توشی چەندین کۆسپ و ناسۆری تر دەبنەوە، بۆیە بە گرنگ دەزانرێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا پێرێز و هاوەڵانی بەهەر نرخێک بێت پۆل پۆگبا و یاریزانێکی تر دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٦)

لیستەر سیتی – تۆتنهام (٢:٣٠)

مانچستەر سیتی – واتفۆرد (٥:٠٠)

بێرنڵی – نۆریچ سیتی (٥:٠٠)

ئێڤەرتۆن – شیفیڵد یونایتد (٥:٠٠)

نیوکاسڵ – برایتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٥)

ڤیاڕیاڵ – ڤەلەد وەلید (٢:٠٠)

لیڤانتی – ئیبار (٥:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (٧:٣٠)

گرانادا – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٤)

ئودینێزی – بریشیا (٤:٠٠)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (٧:٠٠)

میلان – ئینتەرمیلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٥)

هێرتا بەرلین – پادێربۆرن (٤:٣٠)

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٤:٣٠)

بایرن میونشن – کولن (٤:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایۆن بەرلین (٤:٣٠)

ڤێردەربریمەن – لایپزیگ (٧:٣٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٦)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (٦:٣٠)

میتز – ئەمیان (٩:٠٠)

نیس – دیجۆن (٩:٠٠)

بۆردۆ – ستاد بریست (٩:٠٠)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (٩:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – تولوز  (٩:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان