ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شارباژێڕ.. ئاگر لە چیای برزووت لە گوندی قامیش كەوتەوە

خەڵك – نزار جەزا

ئەمڕۆ ئاگرێكی فراوان لەسنووری چیاى برزووت لە گوندی قامیش لە سنووری ناوچەی شارباژێڕ كەوتەوە و بووە هۆی سوتانی حەوت دۆنم زەوی لەپوش و پاوان و داری سرووشتی.

هێمن كەمەر خان ئەفەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگەی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاگرێكی فراوان لەسنووری گوندی قامیش كەوتەوە، كە دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سنووری ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەكە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، مەفرەزەكانیان بەهاوكاری گوندنشینانی گوندی قامیش و هاوڵاتیانی سنوورەكە، توانییان لەماوەی كاتژمێرێكدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكەن.

باسی لەئەوەشكرد، هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزاندراوە و لێكۆڵینەوە لەسەری بەردەوامە.

ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە حەوت دۆنم زەوی پوش و پاوان و داری سرووشتی سوتاون.

کوردستان

بەرپرسێكی شارۆچكەی دەربەندیخان دەستی لەكاركێشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ئاوی شارۆچكەی دەربەندیخان بەهۆی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانەوە دەستی لەكاركێشایەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەكبەر مەحمود، بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان ئەمڕۆ دەستی لەكاركێشاوەتەوە، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی گەڕەكەكانی شارۆچكەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باشووری كوردستان.. ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان برینداربوونی دوو هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگەی كەلار- دەربەندیخان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئاشكرایكرد “ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە سەرو بازگەی ساڵح ئاغاوە بووە لەنیوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی كیا بریجۆ و مازدا ستەیشن، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفیری هەردوو ئۆتۆمبێل بەسەختی برینداربوون، دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر”.

هاوكات هاتوچۆی گەرمیان گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی دیكەی لە ڕووداوێكی پێكداداندا لە لەسەر ڕێگەی كەلار – خانەقین ڕاگەیاند.

لەلایەكی دیكەوە لە سەر ڕێگەی كۆیە بارهەڵگرێك وەرگەڕا و بەپێی زانیارییەكان شۆفێرەكەی گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژانە بەهۆی خراپی ڕێگەوبانەكانی دەرەوەی شارەكان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ ڕووداو ڕوو دەدان و هاووڵاتیان دەبنەقوربانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی دوو كەسی لێكەوتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای خانەقین – كەلار ئۆتۆمبێڵێكی پیك ئاب لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی كیا بەیەكیان دادا”.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكراشیكرد “بەداخەوە لەم ڕووداوەدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا و دووانی دیكەش بریندار بوون”.

هاوكات هەر ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكەوە لە سەر ڕێگەی كۆیە، كەسێك گیانی لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان