ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی سوپاسی سەرجەم فڕاكسیۆنەكانی پەڕلەمانی كوردستان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پەیوەست بە ناوزەدكردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێوستی دەزانم سوپاسگوزاریی خۆم ئاڕاستەی جەنابی سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و جەماوەری پارتی بكەم بۆ دەستنیشانكردنم وەك پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سوپاس و پێزانینم ئاڕاستەی پەڕلەمانی كوردستان، بە هەموو فراكسیۆنەكانەوە دەكەم بۆ ناوزەدكردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆكی هەرێم دەكەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بارزانی لە ڕاگەیەندراوكەدا دەشڵێت، سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوكاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە كابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریكراودا پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەڕلەمانی كوردستان، تاكو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێكی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبكەین، ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەكان هاوكارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پڕۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان