ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕاسپارد

خەڵك-بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەڵبژێردراوی هەرێمی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ڕاسپارد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2019، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەڕسوومی هەرێمی مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاسپارد.

لە ڕێوڕەسمەكەدا، هەریەك لە سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامادەبوون و پێویستە لە ماوەی 30 ڕۆژدا كابینەكە پێكبهێنێت.

مەسرور بارزانی سەرۆكی هەڵبژێدراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پێشكەشكراو لە پەڕلەمان ناوزەدكرا و دەنگی 87 پەڕلەمانتاری لە كۆی 97 پەڕلەمانتاری ئامادەبوو، بەدەستهێناوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە تا ئێستا لایەنەكان كاندیدەكانی یەكلایی نەكردوەتەوە و بڕیاریشە لە سبەینێوە مەسرور بارزانی سەردانی بۆلای لایەنەكان دەستپێبكات.

کوردستان

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارێك لە كەركوكەوە بۆ هەولێر توانیویانە دەستگیری بكەن و ڕادەستی پۆلیسی ئەو پارێزگایەی بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارێك لە پارێزگای كەركوك، كە بۆ ماوەی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابووەوە بەپێی ماددەكانی (٤٥٦، ٤٤۳، ۲٦۷)، ڕایكردبوو بۆ سنوری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە تۆمەتبار دەستگیر كراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە ڕاكردنی ئەم تۆمەتبارە، تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی (مقەدەم/ سالار ساڵح ئەحمەد) توانیویانە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و دواتر ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بكەنەوە و نێردراوەتەوە بۆ پارێزگای كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە گەرمیان ڕووداوێكی هاتوچۆ 3 برینداری لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر (4:00)ی پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان لەنزیك گوندی پارێوڵەی بچووك ڕوویداوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕووداوەكە 3 برینداری لێكەوتووەتەوە و بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان هۆكاری ڕووداوەكەشی ئاشكرا كردووە و ڕایگەیاندوە، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلی جۆری (هیوندای – مینی پاس) لەكاتی ڕۆیشتن ئەكسڵی تێكچووە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی هەرێم: جموجوڵی تیرۆریستانی داعش هەڕەشە و مەترسیی ڕاستەقینەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆربستییە دەكات كە تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 لە قامیشلۆ‌ ئەنجامیاندا و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە، هەروەها لە حەسەكەش مینێك بە ئۆمبێلێكدا تەقێندراوەتەوە و كەسێك بریندار بووە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان دەكات و هاوخەمی بۆیان دەربڕیوە، هیوای زووچاكبوونەوەشی بۆ برینداران و بەركەوتووان خواستووە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەرهەڵدانەوەی جموجوڵی تیرۆریستانی داعش و كارە تیرۆرستییەكانیان لە ناوچەكە، هەڕەشە و مەترسیی ڕاستەقینەن و لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیش پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتر و كاری جددیترە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان