ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

غالب محەممەد ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی ئەو بەنزینە عیراقییەی دەنێردرێت بۆ ھەرێم

 

خەڵک-

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی بەنزینی کوالێتی نزمی عیراقی بۆ ھەرێمی کوردستان و دەڵێت، ئەو بەنزینە نەک حکومی نییە، بەڵکو بازرگانییە و کوالێتییەکەشی خراپە، ئاماژە بەوەش دەکات، “حکومەتی عیراق لە بری قەرز ئەو بەنزینە خراپە دەدات بە کۆمپانیای کار و ئەویش لە ھەرێم بە نرخی زیاتر ساخی دەکاتەوە.”

غالب محەممەد، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت: ئەو بەنزینەی حکومەتی عیراق دەینێرێت ئۆکتانی کەمترە لە 88، لە نەفتاشەوە نزیکترە وەک لە بەنزین.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: بەو کارە حکومەتی عیراق دوو نیشان دەپێکێت، ەکەم ئەو بەنزینەی لەبەر خراپی کوالێتییەکەی ناتوانێت لە بەشەکانی دیکەی عیراق بیفرۆشێت لە ھەرێم ساخی دەکاتەوە، دووەمیش دەمی ھەرێمی کوردستان دادەخات بەوەی باسی بەنزیکی حکومی نەکەن بە نرخی 450 دینار.

دەقی تەواوی ڕاگەیەنراوەکەی غالب محەممەد:

نێچیرڤان بارزانی و كۆمپانیا كار بازرگانی به‌ به‌نزینی به‌ناو حكومه‌ی عێراق ده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی پیشه‌سازیی و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوامان له‌ حكومه‌تی عێراق كرد، كه‌ به‌نزینی مه‌دعوم بۆ پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان بنێرێت كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ 450 دیناری عێراقییه‌. دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ڕە‌زامه‌ندیی سه‌ره‌تایی قبووڵ كرد، به‌ڵام به ‌هۆی پیسخۆری كۆمپانیاكانی حزب و به‌ تایبه‌تی كۆمپانیای كاری نێچیرڤان با‌رزانی كه رێکكه‌وتوون له‌گه‌ڵ عیراق و چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی و پارتییش كاری بۆ ده‌كه‌ن له‌ به‌غداد وه‌ك بڵێیت ئه‌وان نوێنه‌ری كۆمپانیای كار بن نه‌ك هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

به‌ پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش له‌ بری قه‌رزی حكومه‌تی عێراق به‌نزینی كوالیتی خراپ كه‌ ژمارەی ئۆكتانی كه‌متره‌ له‌ 88 ده‌فرۆشێت به‌ كۆمپانیا كار بە نرخی 600 دینار بۆ ھەر لیترێک، كه‌واته‌ تا ده‌گاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان لیتری ده‌بێت به‌ 650 دینار و به‌نزینێكی كوالیتی خراپ كه‌ نزیكه‌ له‌ ماده‌ی نه‌فتا نه‌ك به‌نزین، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌نزینەی‌ حكومه‌تی عێراق دەینێرێت ده‌بێت به‌ 450 دینار بێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق ناینێرێت چۆن به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ دەیفرۆشن به‌ 650 دینار و كوالیتیه‌كه‌ی باش نییه؟

كه‌واتا ده‌توانین بڵێین، به‌مه‌ش هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زه‌رەر‌مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن له‌ سایه‌ی ئه‌م بازرگانه‌ به‌ ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام كۆمپانیای كار كه‌ نزیكه‌ له‌ نێچیرڤان به‌رزانی سوودمه‌ند ده‌بن و حكومه‌تی عێراقیش دووجار سودمه‌ند ده‌بێت، جارێكیان ئه‌و به‌نزینه‌ موسه‌فاته‌كه‌ی باش نییه‌ ناتوانن له‌ عێراق بیفرۆشن، جاری دووه‌میش ده‌می نیچیرڤان با‌رزانی و حكومه‌تی كۆمپانیا حزبییه‌كان (حكومه‌تی هه‌رێم) داده‌خات و ئیتر ناتوانن باس له‌ به‌نزینی حكومی بكه‌ن كه‌ لیتره‌كه‌ی 450 دیناره‌.

له‌ كۆتاییدا دەڵێم ئه‌م به‌نزینه‌ نه‌ك حكومی نییه‌، به‌ڵكو ‌ بازرگانییه‌ و كوالێتییەكه‌یشی خراپه‌، حكومه‌تی كۆمپانیاكانی حزب نه‌ك كار بۆ هێنانی به‌نزینی حكومی نا‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به ‌ناوی به‌نزینی حكومی بازرگانی بكه‌ن.

غالب محەممد عه‌لی

سەرۆکی لیژنەی پیشه‌سازی و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان