ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

عەڕەبستان هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توند و بەپەلەی هێرشە مووشەكییەكەی هاوپەیمانەكانی ئێران دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی عەڕەبستانی سعودی هەڕەشەیكرد “فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان لەپێش كردە تیرۆرستی و زێدەڕۆییە ناڕەوشتییەكانی میلیشیای حووسییەكان ڕێوشوێنی بەپەلە و توند دەگرێتەبەر بۆ وەڵامدانەوەیان”.

توركی مالكی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت “ڕێوشوێنەكان لە پێناو پاراستنی دامەزراوە و هاووڵاتیانی سڤیلن و لێپرسینەوەش لە بەرپرسانی هێرشەكە دەكەین لەوانەی پلانیان داناوە و جێبەجێیانكردووە، ئەمەش دەگونجێت لەگەڵ یاسای نێونەتەوەیی مرۆیی و بنەما نەریتییەكان”.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بەحرێن دەڵێت “كردنە ئامانجی فڕۆكەخانەی ئەبها پەرەسەندنێكی مەترسیدارە بە چەكی ئێرانی دەكرێت”.

ئەمڕۆ حووسییەكانی یەمەن هاوپەیمانی ئێران هێرشی مووشەكیان بە مووشەكی كرووز كردەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها لە باشووری عەڕەبستان، بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی مەسیرەی سەر بە حووسییەكان.

لەلایەكی دیكەوە هاوپەیمانی عەرەبی ئاشكرایكرد، 26 كەس بەهۆی هێرشەكەوە بریندار بوون و ڕاشیگەیاند، ئەو هێرشە بەڵگەی دەستكەوتنی چەكی جۆری و نوێیە لەلایەن حووسییەكان و بەردەوامی پشتیوانی ئێران بۆ تیرۆر.

ریکلام

جیهان

بەهۆی كۆرۆناوەیە
سعودیە عومرەكردن ڕادەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆبەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شانشینی عەرەبی سعودیە بەجێگەیاندنی ڕیوڕەسمی عومرەكردن لەوڵاتەكەیدا بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”بڕیاردرا بەشێوەیەكی كاتی هاتنەناوەوە بۆ وڵاتەكەی بۆ مەبەستی ئەنجامدانی عومرە ڕابگرێت، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەدایە كە بۆ بەرگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگیرێنەبەر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و نەگەیشتنی بە سعودیە، وەزارەتی دەرەوە بڕیاریدا هاتنی گەشتیاران بۆ وڵاتی سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە و سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لەمەدینە، بەشێوەیەكی كاتی ڕابگرێت، وێڕای ڕێگرتنی كاتی لە هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبۆوەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ژنان توشی كۆرۆنا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان ڕایدەگەیەنن، جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ژنان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان”تەئكیدكراوەتەوە لە حاڵەتی توشبوونی مەعسومە ئیبتیكار، جێگری سەرۆكی ئێران بۆ كاروباری ژنان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ كە لە وڵاتەكە بڵاوبۆتەوە”.

هەر ئەمڕۆ باس لە توشبوونی موجتەبا زولنور سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران كرا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەر لەوەش دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاندبوو، ئەنجامی شیكارییەكان كە بۆ ئیرەج حەریرچی جێگری وەزیری تەندروستی كراوە، دەریدەخەن، حەریرچی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

له‌دایكبوون له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس-دا

خێزان – لوقمان غه‌فوور

ئیزابیلا بیریرا دی خیسۆس – له‌گه‌ڵ هاتنه‌ ژیانه‌وه‌ وه‌ك كه‌سێكی توڕه‌ی ئیزعاج- خۆی نیشانی په‌رستیار و دكتۆره‌كاندا، كاتێك رۆژی 13 ی فێبریوه‌ری له‌ ریو دی جانیرۆ له‌دایك بوو.

له‌گه‌ڵ چاوكردنه‌وه‌یدا، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو منداڵێكی تره‌وه‌ نه‌گریا، فۆتۆگرافه‌ری به‌توانا رۆدریگۆ كۆنستمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ساتی له‌دایكبوونی چه‌ند وێنه‌یه‌كی چركاند كه‌ له‌یه‌كه‌م وێنه‌دا ئیزابیلا توڕه‌یه‌ له‌ هه‌موو دنیا، هه‌تا دكتۆری سه‌رپه‌رشتیاری له‌دایكبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی هێل –ی وتووه‌:”ترسام.. له‌به‌رخۆمه‌وه‌ وتم، عیسای مه‌زن بیگرێنه‌”.

په‌رستیارێكیش ده‌ڵێت:” تا ناوكیمان نه‌بڕی نه‌گریا، دواتر كه‌ گریا و توڕه‌یی له‌سه‌ر روخساری نه‌ما خۆشحاڵ بووین”.

پزیشكی سه‌رپه‌رشتیار جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، منداڵ له‌دوای له‌دایكبوونی راسته‌وخۆ ده‌گری بۆئه‌وه‌ی بزانرێت سییه‌كانی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و یارمه‌تیمان ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بین له‌ شله‌مه‌نییه‌كانی ناو جه‌سته‌ی.

به‌ڵام دایكی ئیزابیلا به‌ رۆژنامه‌كه‌ی وتووه‌:”خۆشحاڵم كچه‌كه‌م به‌ روویه‌كی قاره‌مانانه‌وه‌ له‌دایك بوو”.

به‌ڵام هێڵ نووسیویه‌تی:”له‌دایكبوونی منداڵێك به‌توڕه‌یی له‌ زه‌مه‌نی ڤایرۆسدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان