ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە پارێزگەی سلێمانی هەلی كار بۆ بێكاران دەدۆزرێتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

حكومەتی هەرێم و كۆمپانیایەكی ئەڵمانیایی لە سنووری شاری سلێمانی ناوی بێكاران تۆمار دەكەن و هەلی كاریان بۆ دەدۆزنەوە، ناوتۆماركردنیش تەنها (6) ڕۆژ دەبێت‌.

دیار حەمید نوێنەری بەڕێوبەرایەتی گشتی كاری سلێمانی سەر بە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، بەرنامە و پلانێكی فراوان لە نێوان وەزارەتی كار و ڕێكخراوی (G I Z)ی ئەڵمانی داڕێژراوە بۆ ئەوەی لە سنوری پارێزگەی سلێمانی بە تەواوی شار‌و شارۆچكەكانییەوە ناوی ئەو كەسانە تۆمار بكرێت كە بێكارن بە هەردوو ڕەگەز بە خوێنەوار و نەخوێنەوارەوە، بە مەرجێك تەمەنیان لە نێوان (18-60) ساڵیدا بێت و فەرمانبەر نەبێت.

دەشڵێت”لە سبەینێ پێنج شەممەوە لە سنوری شاری سلێمانی و لەنێو تەلاری هونەر ناوتۆماركردن دەست پێدەكات و ڕۆژانی (17، 18 ،19 ،20) ناونوسین لە ناو پاركی ئازادی دەبێت”.

ئاشكراشیكرد، دوای تۆماركردنی ناوەكان بەپێی سیستمی بایۆمەتری وردبینی تەواویان بۆ دەكرێت و دواتر هەوڵ دەدرێت هەلی كار بۆ ئەو بێكارانە بدۆزرێتەوە.

ئابوری

نەخۆشخانەیەكی كۆرۆنا دەوام دەستپێدەكاتەوە
شێواز و كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پشووی حكومەتی هەرێم بۆ جەژنی ڕەمەزان كۆتایی دێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەستپێدەكاتەوە و نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە نەخۆشانی كۆرۆنا ئاشكرای دەكات، كە دەست بە بینینی نەخۆش دەكەنەوە.

سەرچاوەیەكی حكومی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمانگەكان دەستپێدەكاتەوە، بەڵام بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب دەوام دەكەن ڕۆژانە لە 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ و ڕۆژانی پێنج شەممەش پشوو دەبێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، كە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوە و ڕۆژانە چەند كەسێك تووشی ئەو پەتایە دەبن، بۆیە تا دۆخەكە كۆنتڕۆڵ دەبێت دەوامی فەرمانبەرانیش بەو جۆرەی پێشوو دەمێنێتەوە.

لای خۆشیەوە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر، كە ماوەیەك تایبەت كرابوو بە نەخۆشانی كۆرۆنا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوكردووە، لە ڕۆژی شەممەوە 30/ 5/ 2020 نەخۆشخانەكە دەست دەكاتەوە بە پێشوازی كردن لە نەخۆشان لە گشت بەشەكان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، چۆنیەتی دەوام بە پێی ڕێنماییەكانی حكومەت دەبێت، كە ڕۆژانە كاتژمێر (9) تا وەكو (1) جگە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی.

ئاشكراشی كردووە، كە پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن (احالە) ڕەوانە كردنیان پێبێت یاخود لە لایەن پزیشكێكی پسپۆر ڕەوانە كرابێت و نەخۆش بە تەنها بێت بۆ نەخۆشخانە مەگەر بۆ نەشتەرگەری یان هۆكارێكی پێویست بێت دەتوانێت كەسێك لەگەل خۆی بێنێت و پابەندی ڕێنماییەكان بن وەك ماسك و دەستكێش.

جەختیشی كردۆتەوە، سەردانی كردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەك لە هەموو كاتێك قەدەغەیە .

دەشڵێت: ” هەر نەخۆشێك نیشانەكانی كۆرۆنای تێدابێت وەك كۆكە و تای بەرز و تەنگە نەفەسی پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەند بكات، كە تایبەتە بە سەنتەری كۆڕۆنا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پێدانی كارەبای نیشتمانی لە 24 كاتژمێر نزیكدەبێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە ڕۆژانی جەژندا 20 كاتژمێر كارەبا درا بە هاووڵاتیان و بۆ مانگی داهاتووش بڕیاری پێویست دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەڕۆژانی جەژندا توانرا بە سیستەمێكی ڕێكوپێك و بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێشكگرانی كارەبا 20 كاتژمێر كارەبا بدرێت بەهاووڵاتیان، ئەمەش بەسوود وەرگرتن لە بەرهەمهێنانی 3000 مێگاوات كارەبا، كە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك وزەی كارەبا بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەشكرا.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە تا ڕۆژی شەممە بەمشێوەیە كارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت.

ئاشكراشی كردووە، بۆ مانگی حوزەیرانیش كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی بەرهەمهێنانی كارەبا و هەڵكشانی خواستی بەكارهێنان هەڵبسەنگێنرێت و بڕیار بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 27ی‌ ئایاری 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 36 دۆلار و 2 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 34 دۆلارو 15 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان