ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیس بە دەیان تۆمەتبار دەستگیر دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتباریان دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردودا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 22 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ چەند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵك‌و ماڵی گشتی.

ئاشكراشیدەكات، سەرجەم تۆمەتبارەكان بەپێی‌ بڕیاری‌ دادوەردەستگیر كراون و ژمارەشیان دەكاتە 22 تۆمەتبار.

کوردستان

قوباد تاڵەبانی:ئەمرۆ هەنگاوێکی گرنگمان نا بەرەو خزمەتکردنی باشتری هاووڵاتییانی کوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بە خستنەگەڕی وێستگەی كارەبای خەبات، هەنگاوێکی گرنگمان نا بەرەو خزمەتکردنی باشتری هاووڵاتییانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەربارەی خستنەگەڕی وێستگەی هەڵمیی كارەبای خەبات لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوێتی: “سەرۆكی حكومەت و بەندە لەگەڵ هەردوو وەزیری کارەبا و پلاندانان، بەشداربووین لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەی بە‌رھە‌مھێنانی كارە‌بای 300 مێگاواتی هەڵمیی قەزای خەبات لە‌ ھە‌ولێر”.

ڕاشیگەیاند “ئەم پرۆژەیە كە لە كابینەی پێشوودا دەست بەدروستكردنی كراوە، لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی دەکەوێتە کار. كەوتنەگەڕی هەردوو یەکەی ئەم وێستگەیە کارەبای هەرێمی كوردستان بەرێژەی 10% زیاد دەكات”.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت: “بە كردنەوەی ئەم وێستگەیە و دەستپێکردنی پرۆژەی شەقامی 100م سلێمانی خزمەتێکی باشتری هاووڵاتییان دەکرێت، هەلی کارێکی زۆریش دەڕەخسێنین. خەڵكی كوردستان شایستەی خزمەتی زیاترن و لەم پێناوەشدا هەرچی لە‌تواناماندا بێت درێغی ناكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوای پێكدادان لەگەڵ پەكەكە، هێزەكانی توركیا لە چیایەكی حەفتانین كشانەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
میدیای پارتی كرێكارانی كوردستان بڵاویكردەوە كە هێزەكانی توركیا ناچاركراون لە چیایەكی ناوچەی حەفتانین سەر بە پارێزگای دهۆك بكشێنەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە كە گەریلاكانی پەكەكە لە شاخی کارتاڵ چالاکییەكیان لە دژی هێزەكانی سوپای توركیا ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاند لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا “ژمارەیەکی زۆر” سەربازی تورکیا کوژران و دوابەدوای ئەوەش هێزەكانی توركیا لە شاخی کارتاڵ دەستیان بە کشانەوە کرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری كارەبا: ھەموو ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی نوێی وێستگەی خەبات سوودمەند دەبێت

خەڵك – ئارام سەردار
وەزیری كارەبا ڕایگەیاند بە خستنەگەڕی وێستگەی هەڵمیی كارەبای خەبات لە هەولێر، 10%ی كارەبای ھەرێمی كوردستان زیاد دەبێت.

ئەندازیار کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی وێستگەی هەڵمی کارەبای نیشتیمانی خەبات بڕی ٥٦٤ ملیۆن ٤۸۳ هەزار دۆلار لەچوارچێوەی ڕێککەوتنێکە کە لە ۲۰۱۳ لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و کۆمپانیای نەوتی کۆری کرابوو، ئێستاش ئێمە نزیکەی ۲۸۰۰ مێگاوات کارەبامان هەیە دابەشی سەر شارەکانی دەکەین، بەم پڕۆژەیە نزیکەی ۳۰۰ مێگاوات کارەبا واتە لە ۱۰٫٥٪ زیاتر دەبێت، بەمەش بەشێکی کێشەکانی کارەبا چارەسەردەبێت، چونکە ئێستا ۱٤بۆ ۱٥ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان بە کارپێکردنی ئەو پڕۆژەیە تاوەکو ۱۷ کاتژمێر کارەبا دابین دەکرێت.

دەشڵێت، ئیمە کۆمەڵێک پلانی کورت خایان و درێژخایانمان هەیە لەئێستاشدا بۆ هەزار و ٥٤۰ مێگاواتی تر گرێبەستمان کردوە، ٥۰۰ مێگاوات لەبازیان و ٥۰۰ مێگاواتی تر لەخورمەلە، هەروەها ۳۰۰ مێگاواتی تر بەئاو بەرهەم دێت لەسۆران و زاخۆ و ڕاپەڕین، ۱٦٥مێگاواتیش لەگەرمیان بەهۆی غازی سوتێنراو بەرهەم دێت، ۷٥ مێگاواتیش بەووزەی خۆر لەتەندەردایە.

وەزیری كارەبا ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکان هی حکومەتن و سوتەمەنیەکەش لەسەر نەوتی ڕەشە، پێویستی بەنەقڵ نیە، پلانیشمان هەیە ڕەوشی کارەبا زۆر باش دەبێت، لەکارەبا بەرەو کەرتی تایبەت دەچین بەهەمان نرخ و هاوبەشی بەڵام پڕۆژەکە وادەکات کۆمپانیاکە بەرپرس بێت لەم ٤٤٪ەی کارەبا کە ون دەبێت، هاوڵاتیانیش وەک یەک پارەی کارەبا بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان