ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی یەكێتی: شیعە و سوننەمان خزمەتكرد، كەچی ئێستا دژایەتی كورد دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

جێگری مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، عەرەبی سوننەو شیعە لەبەرانبەر كورد هاوڕان و وەك یەكن.

ململانێكانی ئێران و ئەمریكا بەردەوامە و ئەمریكاش دەیەوێت سیاسەتێكی نوێ لە عیراق پیادە بكات، بەشێوەیەك عەرەبە سوننەكان بگەڕێنێتەوە بۆ ناوەندی بڕیار و شیعەكان كە پشتیوانی ئێران دەكەن لاواز بكات، ئەمەش وایكردووە عەرەبی سوننە دژایەتییەكانیان دژی كورد دەستپێبكەنەوە.

محەمەد مەحمود جێگری مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەركردە شیعەكان كە لە ئێستادا لە ناوەندی بڕیاردان و پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بریكار و ژمارەیەكی زۆر پەڕلەمانتاریان هەیە كاتی خۆی لە شاخ بوون و ئێمە وەكو پێشمەرگە خزمەتمان كردن و داڵدەمان دان و ئێستاش ئەوان دژایەتیمان دەكەن.

دەشڵێت “عەرەبە سوننەكانیش كە زیاتر لە سێ ساڵە خزمەتی ماڵ و منداڵیان دەكەین لە هەرێم و ئاوارە بوون ئێستا دژایەتیمان دەكەن، ئەوانیش وەك شیعەكان وان، چونكە شیعە و سوننە بەرانبەر كورد یەك هەڵوێستیان هەیە و وەك یەكن”.

کوردستان

كاتی كۆنگرە دیاری دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی داوای یەكهەڵوێستی بۆ هەڵبژاردنەكانی كەركوك دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا داوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی ‌و یەك هەڵوێستی نێوان سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان دەكەن لەپرسە نەتەوەییەكاندا.

ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە 24/8/2019 لەشاری هەولێر بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا و لە كۆبونەوەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێم‌ و عیراق‌ و ئاماژەكانی گۆڕانكاری سیاسی لە ناوچەكە تاوتوێ كرد.

ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی جەختی لەسەر بەردەوامی هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامیی لەبەرژوەندی خەڵك ‌و جەماوەر كردۆتەوە، هەروەك باس لەئامادەكارییەكانی بەستنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو كرا، كە بڕیارە لەمساڵدا كۆمەڵی ئیسلامی كۆنگرەی چوراەمی خۆی ببەستێ.

ئەنجوومەنی سیاسیی بەپێویستی زانی سەرجەم ئەندامان ‌و ئۆرگانەكانی حزبەكەی وزەی خۆیان بخەنە گەڕ بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو لەپێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری كار و پڕۆژەی كۆمەڵی ئیسلامیی لەداهاتوودا.

هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراقی خستە بەرباس ‌و لەوپێناوەشدا ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیی و یەك هەڵوێستی نێوان سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانی بەپێویست زانی‌ لەپرسە نەتەوەییەكاندا، بۆ ئەوەی بتوانن لەناوچە كێشەلەسەرەكاندا بەتایبەت پارێزگای كەركووك ئامانجە نەتەوەییەكان بێننەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ دوا كاتی بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوا وادە بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی دیاری دەكات و دەڵێت: “هەفتەی داهاتوو بڕیار دەدەین”.

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دوای بەشداری كردنی لە پرسەی دایكی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی لە هەفتەی داهاتوو كاتی بەستنی كۆنگرە یەكلادەكەینەوە”.

سەبارەت بە خۆهەڵبژاردنەوەی وتی، “تاوەكو ئێستا دیارنییە و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەم”.

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە مانگی ڕابردوو بڕیار درا تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە ببەسترێت و ئەنجوومەنی باڵای مەكتەبی ڕێكخستنی ئەو حزبەش پێشنیاری كرد ڕۆژی “شەهیدانی یەكێتی”، كە (21-11)یە كۆنگرە ببەسترێت و دواتریش ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبە پشتیوانی بۆ دیاری كردنی ئەو ڕۆژە بۆ بەستنی كۆنگرە دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەنزیك زانكۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەهۆیەوە دوو ژن و پیاوێك بریندار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب، لەفلكەی زانكۆی گەرمیان دوای ئەوەی شۆفێرەكە كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەوهۆیەوە شۆفێرەكە و دوو سەرنشین بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەكە بەئاڕاستەی شارەدێی باوەنور ڕۆشتووە، بریندارەكان پیاوێك و دوو ژنن.

ئاشكراشی كردووە، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان