ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شاخی كەڵكەسماق قەدەغەكرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دوكان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری لە شاخی كلكە سماق قەدەغە كرد.

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دوكان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی خراپی ڕێگای دوكان- كۆیە، ڕۆژانە لەكاتژمێر (7)ی سەرلەبەیانی بۆ كاتژمێر (7) ئێوارە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر ڕێگای شاخی كلكە سماق قەدەغەیە.

بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە لە چەند ساڵی ڕابردوو، زۆرێك لە شەقامەكانی هەرێمی كوردستان تووشی داڕووخان بوون و بەپێی زانیارییەكانیش، حكومەتی هەرێم كەمترین بودجەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كردووە.

کوردستان

بەرپرسێكی شارۆچكەی دەربەندیخان دەستی لەكاركێشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ئاوی شارۆچكەی دەربەندیخان بەهۆی ناڕەزایەتی هاووڵاتیانەوە دەستی لەكاركێشایەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەكبەر مەحمود، بەڕێوەبەری ئاوی دەربەندیخان ئەمڕۆ دەستی لەكاركێشاوەتەوە، وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی گەڕەكەكانی شارۆچكەكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باشووری كوردستان.. ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان برینداربوونی دوو هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگەی كەلار- دەربەندیخان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئاشكرایكرد “ڕووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە سەرو بازگەی ساڵح ئاغاوە بووە لەنیوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی كیا بریجۆ و مازدا ستەیشن، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفیری هەردوو ئۆتۆمبێل بەسەختی برینداربوون، دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر”.

هاوكات هاتوچۆی گەرمیان گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی دیكەی لە ڕووداوێكی پێكداداندا لە لەسەر ڕێگەی كەلار – خانەقین ڕاگەیاند.

لەلایەكی دیكەوە لە سەر ڕێگەی كۆیە بارهەڵگرێك وەرگەڕا و بەپێی زانیارییەكان شۆفێرەكەی گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژانە بەهۆی خراپی ڕێگەوبانەكانی دەرەوەی شارەكان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ ڕووداو ڕوو دەدان و هاووڵاتیان دەبنەقوربانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. ڕووداوێكی هاتوچۆ گیان لەدەستدانی دوو كەسی لێكەوتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای خانەقین – كەلار ئۆتۆمبێڵێكی پیك ئاب لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی كیا بەیەكیان دادا”.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكراشیكرد “بەداخەوە لەم ڕووداوەدا دوو كەس گیانیان لەدەست دا و دووانی دیكەش بریندار بوون”.

هاوكات هەر ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكەوە لە سەر ڕێگەی كۆیە، كەسێك گیانی لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان