ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

درەختەكەی تڕەمپ و ماكرۆن دوای ساڵێك وشك بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

درەختەكەی سەرۆك كۆماری فەڕەنسا و سەرۆكی ئەمریكا لە باخچەی كۆشكی سپی وشكبوو.

ئاژانسەكانی فەڕەنسا بڵاویان كردەوە، ئەو درەختەی ئیمانوئێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ساڵی ڕابردوو لە باخچەی كۆشكی سپی ناشتیان و بە هێمای دۆستایەتی نێوانیان دانا، وشكبوو.

مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو ماكرۆن سەردانی ئەمریكای كرد و درەختێكی پێشكەشی تڕەمپ كرد و بە یاوەری هاوسەرەكانیان درەختەكەیان لە باخچەی كۆشكی سپی چاند.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە تویتەر 102 هەژماری داعش ڕاگیران

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە ڕاگرتنی هەژماری تیرۆریستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (Centcom) ئاشكرایكرد، 102 هەژماری تایبەت بە ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە “داعش” لە لایەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە داخراون.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هەژمارانە هەواڵ و چالاكییەكانی داعشییان بڵاوكردووەتەوە، لەپاڵ بڵاوكردنەوەی چەندین شتی تری پەیوەست بە تیرۆرەوە.

هەژماری (Report_ISIS) كە سەر بەو فەرماندەییەیە و تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەژمارەكانی داعش بۆ ئەوەی تویتەر لە”پێشێلكارییەكان” ئاگادار بكاتەوە، بڵاویكردووەتەوە توانیویانە 102 هەژماری داعش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بسڕنەوە و بلۆك بكەن پاش ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تویتەر.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كورتیشدا ناو و ناونیشانی سەرجەم هەژمارە بلۆككراوەكانی لەلایەن تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە ئاشكراكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی ناوچەی ئارام ئاڵۆزییەكانی سوریا قوڵتر دەكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لەبارەی سوریا و دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری ئەو وڵاتە ڕەتدەكەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشیخستووەتەڕوو، دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا جێی نیگەرانییە و پێشێلكردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیشیكردووەتەوە، دروستكردنی ناوچەی ئارام یەكپارچەیی سوریا دەخاتە مەترسییەوە و ئاڵۆزییەكانی ئەو وڵاتە قوڵتر دەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە؛ حاجیە منداڵەكانی حەجی ئەمساڵ

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە پەراوێزی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، كە نزیكەی 2 ملیۆن 500 هەزار موسڵمان لە سەرتاسەری جیهان بەشداریان كرد، بە هەزاران منداڵیش شانبەشانی دایك و باوكیان لەناو كەعبەی پیرۆز و مەڕاسیمەكانی حەج دەركەوتن.

ئاژانسی فەرمی (ئیرنا)ی ئێران لە ستۆریەكدا، وێنەی هەندێك لەو منداڵانەی داناوە، كە ئەمساڵ لەگەڵ كەسوكاریان بەشداریان لە مەڕاسیمەكانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج كردووە، هەندێك لەو منداڵانە بە كۆڵی باوك یان باوەشی دایكیانەوە بەشداری ئەو كەشە ئیمانیەیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان