ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نوێنەری ئەمریكا بۆ سووریا: ئێرانییەكان لە سووریا دووردەخەینەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا دەڵێت “وڵاتە یەكگرتووەەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە فشاری ئابووری بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی، ئەمەش هاوكاتی سەپاندنی سزا بەسەر شازدە كەس و قەوارەی نوێ كە پەیوەندییان بە قەیرانی سووریاوە هەیە”.

جێمیس جێفری لە لێدوانێكدا دەڵێت “چالاكییەكانی ئێران گەیشتووەتە سووریا و لوبنان و یەمەن، ئامانجی هەڵمەتەكەش دوورخستنەوەیانە”.

سزاكانی ئەمریكا سامر فەوز گەورە سەرمایەداری سووریایی و خێزانەكەی دەگرێتەوە و لەوبارەیەوە جێفری دەڵێت “ئەوە لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی سەرۆك ترەمپە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووریا بە پێی بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان و دەركردنی هێزە ئێرانییەكان لە سووریادا”.

لای خۆیەوە جۆل ڕێبرن جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سووریا دەڵێت “ئەم سزایانە بۆ سەر فوز لە چوارچێوەی هەڵمەتی فشارەكانە دژی ئێران و حیزبوڵڵا كە ئەو سەرمایەدارە یارمەتیدەری ئێرانە لە گواستنەوەی نەوتدا”.

ریکلام

جیهان

تەقینەوە لە توركیا؛ سێ سەرباز كوژران و شەشی دیکەش بریندارن

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ئاكامی تەقینەوەیەكدا سێ سەربازی توركیا لە پارێزگای سەكاریای باكووری ڕۆئاوای وڵاتەكە كوژران و شەشی دیكەش بریندار بوون.

میدیای توركیا بڵاویكردەوە، ڕووداوەكە لە ئاكامی تەقینەوەی بارهەڵگرێكدا ڕوویداوە كە تەقەمەنی و یاری ئاگرینی هەڵگرتبوو.

لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەمە دوومجارە تەقینەوە لە پارێزگای سەكاریا ڕووبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە بەردەم پەرلەمانی سوید چالاکی بۆ ئۆجالان ئەنجامدرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

کوردستانیان لەسەر داوای ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد و یەکێتیی ژنانی سارا لە گۆڕەپانی مینتۆرگێت لە بەردەم بینای پەرلەمانى سوید کۆبوونەوە و چالاکییان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانى ئۆجالان بەرزکرابوونەوە و بە بەردەوامی دروشمەکانى “ئازادی بۆ ئۆجالان و پێگە بۆ کوردستان”، “ئۆجالان گەلە و گەل ئێمەین” و “پشتیوانی بۆ ئۆجالان” دەوترانەوە.

رێکخەرانی چالاکییەکە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانییان بۆ میدیاکانى سوید نارد و تیایدا باس لە رۆڵی عەبدوڵا رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە، کە لە دوورگەیى ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، بۆ ئاشتییەکى هەمیشەى لە تورکیا کردووە.

سیاسەتمەداری کورد سەنانیک ئۆنەن بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گەرەنتیی ئاشتییە. ئۆنەن داواى لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سوید کرد، کە بەشداری چالاکییەکانی ئازادی بۆ ئۆجالان ببن.

ئۆنەن لە کۆتایی وتەکانیدا راشیگەیاند، لە رۆژانی ٩ و ١٠ی تەممووز، واتە ئەمڕۆ و سبەی لە بەردەم پەرلەمانی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ چالاکیی چادر هەڵدان بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چاکبوونەوە لەکۆرۆنا حەوت ملیۆن کەسی تێپەڕاند

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار،زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٧٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ١٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٧٠ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٥٥٢ هەزار  کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان