ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هاوپەیمانەكانی ئێران بە مووشەكی كرووز هێرشیانكردەسەر عەڕەبستانی سعودیە

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە كەناڵی مەسیرەی زمانحاڵی حووسییەكانی یەمەن هاوپەیمانی ئێران بڵاویكردەوە، بە مووشەكی كرووز فڕۆكەخانەی ئەبهای عەڕەبستانیان كردووەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی كەناڵەكە، هێزی مووشەكی حووسییەكان، فڕۆكەخانەی ئەبهایان لە باشووری عەڕەبستانی سعودی بە مووشەكی جۆری كرووز كردووەتە ئامانج و بە وردی ئامانجەكەی خۆیان پێكاوە و بەهۆیەوە جوڵەی فڕۆكەكان ڕاگیراوە.

كەناڵەكە زانیاری زۆرتری لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەوە بڵاونەكردووەتەوە.

پێشتر بۆ چەند جارێك حووسییەكان بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و مووشەكی بالیستیكی، فڕۆكەخانە و دامەزراوە نەوتییەكانی عەڕەبستانیان كردووەتە ئامانج، بەتایبەت لە دوای هەڵكشانی ناكۆكییەكانی ئەمریكا و عەڕەبستان لەگەڵ ئێراندا.

جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕێكی مەترسیدار لە كەنداو دەدات

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسكۆ نیگەرانە لە نەبوونی هیچ نیشانەیەكی پاشگەزبوونەوەی ئەمریكا لە بەرنامەی بەرەوڕووبوونەوەی ئێران.

سێرگی ڕیابكۆڤ لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێران دەڵێت “ئەمریكا بەردەوامە لە نمایشكردنی هێزی خۆی و مۆسكۆش نیگەرانە لە ئەگەری هەڵگیرسانی ململانێیەكی نوێ لە كەنداو”.

ناوبراو دەشڵێت “خوازیارین ڕەوانەكردنی هێز و كەرەستەی لەشكری زۆرتر بۆ كەنداو نەبێتەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ”.

ڕوونیشیكردەوە، تێكدانی سەقامگیری بابەتێكی زۆر مەترسیدارە، بەتایبەت ئەم ناوچەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوپای پاسداران: خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئەمریكاییەكە پەیامێكی ڕوونە بۆ واشنتن

خەڵك –بەشی هەواڵ

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی گفتووگۆ لە ژێر گەمارۆ ئابوورییەكاندا لەگەڵ ئەمریكادا ڕەتدەكاتەوە، خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەش لەلایەن هێزی ئاسمانی ئێرانییەوە پێش چەند كاتژمێرێك ڕاستە.

حوسێن سەلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، گفووگۆ لۆژیكی ڕادەستبوونە، ئەمریكا دەیهەوێت لە گفتووگۆدا چەكە بەرگرییەكانمان ببات، گەلیش كە چەكەكانی بران لاوازدەبێت لە شەڕدا.

دەشڵێت “ئێمە ناتوانین بڕوا بە ئەمریكا بكەین لەگەڵ مێژوویەك لە دووژمنایەتی بەرامبەرمان”.

هەروەها سەلامی دەڵێت “سنوورمان هێڵی سوورە و وەڵامی هەر دەستدرێژییەك دەدەینەوە، ئێران هەوڵ بۆ شەڕنادات لەگەڵ هیچ دەوڵەتێكدا، بەڵام ئامادەی بەرگرین”.

ناوبراو لە بارەی خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكاییەكەوە ڕوونیكردەوە، فڕۆكەیەكی سیخووڕی ئەمریكا خراوەتەخوارەوە، ئەوە پەیامێكی ڕوون و ئاشكرا و وردە كە بەرگری لە سنوورەكانمان دەكەین.

ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەكانی ئێران فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكاییان لە ئاسمانی پارێزگەی هورمزگان لە باشووری ئێران خستەخوارەوە، بەڵام كاربەدەستێكی ئەمریكایی دەڵێت “فڕۆكەكە لەسنووری نێودەوڵەتی خراوەتەخوارەوە نەك سنووری ئێران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆشكی سپی: لەنزیكەوە چاودێری مووشەكبارانكردنی عەڕەبستان دەكەین

خەڵك –بەشی هەواڵ

حوسییەكانی یەمەن هاوپەیمانی ئێران شەوی ڕابردوو بە مووشەكی كرووز وێستگەیەكی كارەبایان لە پارێزگەی جازان لە باشووری عەڕەبستان كردووەتە ئامانج بەپێی هەواڵی مەسیرە.

لای خۆیەوە سارە ساندەرز وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاگاداری وردەكاری هێرشە مووشەكییەكانی سەر عەڕەبستانی سعودیەیە، كە دامەزراوەكانی ئەو وڵاتەیان بە ئامانجگرتووە.

ساندەرز دەشڵێت “ئێمە لە نزیكەوە چاودێری مووشەكبارانكردنی عەڕەبستانی سعودی دەكەین و لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەكانماندا لە ڕاوێژداین”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوسییەكان هێرشە ئاسمانی و مووشەكییەكانیان بۆ دامەزراوەكانی عەڕەبستان لە باشووری ئەو وڵاتە چڕكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان