ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە ئیلام ژنێك خۆی كوشت و لە ورمێش ژنێك و كوڕەكەی كوژران

خەڵك –بەشی هەواڵ

ژنێكی لاوی خەڵكی ئیلام كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ژنێكی دیكەش لە ورمێ لەلایەن هاوژینەكەیەوە كوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ژنێكی تەمەن ٢٥ ساڵ بە هۆی كێشەی بنەماڵەییەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام ناسنامەی ئەو ژنەی كە بە خواردنی حەبی برینج كۆتایی بە ژیان خۆی هێناوە، بە زارا شەریفی ڕاگەیاندووە.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژی دووشەممە ژنێكی تەمەن ٤٧ ساڵان لە گەڕەكی مەیسەمی ورمێ لەلایەن هاوژینەكەیەوە كوژراوە.

بە پێی ماڵپەڕی تەسنیم، ئەو پیاوە بە هۆی كێشەی بنەماڵەییەوە، ژنەكەی و كوڕە تەمەن ١٧ساڵانەكەی خۆی بە چەك كووشتووە و دوای چەند كاتژمێرێك خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە.

کوردستان

سلێمانی.. تەقە لە هاووڵاتییەك كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی پۆلیسی سلبێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لەهاووڵاتییەك كراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستڕێژی گوللــە لە هاووڵاتییەك كراوە و بەسەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕووداوەكە لەگەڕەكی بەختیاری بووە و بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

هەروەك، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیكردەوە، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە و هیچ كەسێك لەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك.. بەتۆمەتی گەندەڵی قائیمقام دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر سكاڵای فەرمانگەیەك قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك دەستگیركرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە لەسەر سكاڵایەكی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی عیراقی لە كەركوك، فەلاح یایجەلی قائیمقامی ئەو شارە بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، فەلاح یایجەلی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك ئامادە نەبووە كۆمەڵێك دوكان و خانووی زیادەرۆ لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكانی شاری كەركوك تێكبدات كە خاوەنداریەتی زەویەكەی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراقی دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە.

بەپێی هەواڵەكە، لەكۆبوونەوەكەدا بە وردی تاووتوێی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی كرا و لەژێر ئەو ڕۆشناییە چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی باڵای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان