ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوای پێكهێنانی حكومەتێكی كوردی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی پارتی سەربەستی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لە ئێستاوە و پێش پێكدادانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، حكومەتێكی كاتی بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان دروست بكرێت.

ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران گەیشتوەتە لوتكە و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەگەری پێكدادانی نێوانمان لەگەڵ ئێران لە ئارادایە، بەڵام ئەو ئەنجامدانی گفتوگۆكان گرنگی پێدەدات و پێی وایە شەڕ دەبێتە هۆكاری ماڵوێرانی بۆ ناوچەكە، هەرچەندە دوێنێ چاودێرێكی سیاسی ئەمریكایی ئەوەی ئاشكرا كرد، واشنتن كار بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل دەكات نەك ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئەگەری دروستببوونی پێكدادانەكانیش باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان زیانێكی زۆریان بەردەكەوێت.
عارف باوەجانی سەرۆكی پارتی سەربەستی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە ئاگادارین عەرەبەكانی ئەهواز و بەلوچەكان بەرنامەیان هەیە لە ئەگەری هەر پێكدادانێكدا كە لە تاران بدرێت، ئەوان كۆنتڕۆڵی ناوچەكانی خۆیان دەكەن و نیمچە سەربەخۆییەك لە ناوچەكانی خۆیان ڕادەگەیەنن.

دەشڵێت “وەكو پارتی سەربەستی پێمانوایە دەبێت هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئێستاوە حكومەتێكی كاتی دروست بكەین بۆ هەر ئەگەرێك كە ڕێگربین و نەهێڵین تاڵانی و ڕەشەكوژی ڕووبدات و هەر كەس و لایەنە بۆ خۆی و كۆنتڕۆڵی ناوچەیەك بكات و بە چەند كۆمپانیایەك كار بۆ پێگەیاندنی خۆی بكات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوەی هەیە لەسەر خاكی كوردستان موڵكی خەڵكی كوردستانە، بۆیە پێویستە یاسایەكی كاتیمان هەبێت تا دەچینە هەڵبژاردنێكی سەرتاسەری و نەهێڵین كوردستان ببێتە پاشاگەردانی و هەركەس بۆ خۆی حوكم بكات.

کوردستان

عەمید سەرحەد قادر لە پارتی نیگەرانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك ڕایگەیاند، لەلایەن حزبەكەیەوە “پارتی” پشتگوێخراوە و وەك ڕێبوار تاڵەبانی و نەجمەدین كەریم گرنگی پێنەدراوە، سەرباری ئەوەی شەڕی هەموو گروپە چەكدارەكانی كردووە، وەك خۆی دەڵێت.

عەمید سەرحەد قادر لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی”سەرەتا دەمەوێ بەكورتی لەوێوە دەست پێبكەم كاتێ لە ۱٦ ئۆكتۆبەر كەركوكم بەجێهێشت وەك ئەفسەرێكی كورد غیرەتم قوبلی نەدەكرد ڵەژێر فەرمانی كەسانێك كاربكەم ونەهێڵن بەكوردی قسە بكەم و نەتوانم بەرگری لە كوردی ڕەسەنی ئەو شارە خۆشەویستە بكەم، دوای ماوەیەك لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە فەرمانی دەسگیركردنم بۆ دەرچوو لەسەر بەشداریكردن و پاڵپشتیكردنم لەڕیفراندۆم بەبەڵگەوە فەرمانی دەسگیركردنەكەم لەچوارچێوەی جام گرتووەو لەسەر دیواری ماڵەكەی خۆم هەڵمواسیوە” .

هەر لە نوسینەكەیدا وتویەتی”كاتێك كە دەبینین كاك دكتۆر نەجمەدین كەریم و كاك ڕێبوار تاڵەبانی كەركوكیان بەجێهێشت ئیهتمامێكی زۆریان پێدرا و مەعنەویەن بەرگری و پاڵپشتی كران ئەمە لەجێی خۆی بوو..كاتێ ئێمەش لەكەركوك بوین لە ناو شارو دەرەوەی شار شەڕی هەموو گروپە تیرۆرستیەكانمان دەكردور هەبوون دژایهەتیان دەكردین لەسەر پارتی لەپێناو ئارامی بۆ خەڵكی ئەوشارە ئێمە لای ئەوكەسانەی ئێستا بێ هەڵوێست و بێدەنگن لەسەر فرمانی دەسگیركردنم لای ئەوان ئەوكات قارەمان بووین !”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا كۆبووەوە.

سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووە و سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانیش بۆ مەبەستی یەكلاییكردنەوەی كێشەی نەوتە.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە ڕونیكردەوە، ئەندامانی لیژنەی باڵای نەوت و گازی هەرێم یاوەری بارزانی دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە عادل عەبدولمەهدی بارزانی ئاگاداركردووەتەوە، ئەگەر 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تەسلیم نەكەن، حكومەتی عیراق ناچارە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێـت و بارزانیش بۆ ئەو مەبەستە چووەتە بەغدا.

ڕاگرتنی جارێكی دیكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی دیكە قسەی لەسەر دەكرێتەوە، بەتایبەتی حكومەتی هەرێم تائێستا پابەندنەبووە بە ڕادەستكردنی ئەو بڕە نەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین لە حكومەتی هەرێم زۆر توڕەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژانە چەندین خێزان سنوری خانەقین جێدەهێڵن و ڕوو لە كەلار و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەكەن، بڕیاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەڕلەمانی كوردستانیش دەڵێت”خانەقین لە حكومەتی هەرێم توڕەیە و داوای هاوكاری دەكات”.

ناسر ئەحمەد، بڕیاردەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی شارۆچكەی خانەقینیان كردووە، ئیدارەی خانەقین و خەڵكی ناوچەكە گلەیی زۆریان لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسان هەیە، بەتایبەتی لەمكاتەدا كە ئەو ناوچەیە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

وتیشی”بەرپرسانی ئیداری و پۆلیس و ئاسایشی ناوچەكە كوردن، بەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هاوكاری ناكرێن، عەرەبی هاوردە گەڕاونەتەوە و بوون بە دەسەڵاتداری ناوچەكە”.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، هێزە ئەمنییەكانی عیراق ناوچەكانی خانەقین و جەلەولایان كۆنترۆڵكردەوە و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان تەنها بەشێوەی ڕەمزی ماوەتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوانی كابینەی نوێ‌ دەكەن، كە ئەو پرسە بە جدی وەربگرێت و چارەسەری ڕیشەیی كێشەكان بكات، چونكە گەڕانەوەی هاوردەكان و دەركردنی كورد، بۆ هەتاهەتایە كورد لە خاوەندارێتی ناوچەكە بێبەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان