ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئامانۆ: ئێران دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم كردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئاشكرایكرد، ئێران بە خێراییەكی بەرچاو سەرقاڵی پیتاندنی یۆرانیۆمە و ئەوەش كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی نیگەران كردووە.

یۆكیا ئامانۆ سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ڕایگەیاند، ئێران سەرقاڵی پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆمە و نازانرێت چ كاتێك ئاستی دیاریكراوی نێودەوڵەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم تێدەپەڕێنێت، بەڵام ئەوە مایەی نیگەرانییە و تەنگەژەكانی جیهان زیاتر دەكات.

ئامانۆ ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەرچی پابەندبوونی ئێران بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستكەوتێكی گەورە بوو، بەڵام دەبێت ئەو وڵاتە پابەند بێت و دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر ببێت، چونكە نیگەرانیی جیهانی لێدەكەوێتەوە.

سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە جەختیشی كردەوە، پێدەچێت ئێران لە بەرامبەر كشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە هەمو هەوڵێك بدات بۆ زیاتر پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، لە بەرامبەر پابەندنەبوونی ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە لە ماوەی (60) ڕۆژدا پیتاندنی یۆرانیۆم دەست پێدەكاتەوە.

جیهان

ڕوحانی بۆ فەڕەنسا: كاتتان لەبەردەم ماوە بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پێویست بوو هەڵوێستیان هەبێت و بەرامبەر گوشار و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بوەستنەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە كاتێكی كەم لەبەردەم وڵاتانی ئەوروپادا ماوەو شكستهێنانی ڕێككەوتنەكەش لە بەرژەوندی ناوچەكە و تەواوی جیهاندا نییە.

سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا دۆخێكی هەستیارە و كات لەبەردەم فەڕەنسادا ماوە بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە كار لەگەڵ ئەو وڵاتانەی تردا بكات كە واژوویان لەسەر ئەو ڕێككەوتنە كردووە.

حەسەن ڕوحانی روونیشكردەوە، لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پێویست بوو هەڵوێستیان هەبێت و بەرامبەر گوشار و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بوەستنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“هەركاتێك ئێران بیەوێت گەرووی هورمز بە ئاشكرا دادەخات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر وڵاتەكەی بخوازێت گەرووی هورمز دابخات ئەوا بە ئاشكرا دەیكات.

محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕمی وڵاتەكەی (ئیران) ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتەكەی خوازیاری داخستنی گەرووی هورمز بێت ئەوا بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنێت.

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران وتیشی، ئاسایش و ئارامی كەنداو و گەرووی هورمز بۆ وڵاتەكەی زۆر گرنگە و هاوتای ئاسایشی ئێرانە.

محەمەد باقری ئاماژەی بەوەشدا: قبوڵی ناكەین یەك دوو ڕووداوی ناوچەكە بخەنە ئەستۆی ئێمە. ئەمانە پیلانی دوژمنانن بۆ دروستكردنی گومان لەسەرمان.

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران تۆمەتەكانی ئەمریكا، سعودیە و ئیسڕائیلی بەرامبەر وڵاتەكەی ڕەتكردەوە كە بە هێرشەكانی سەر بەندەری فوجەیرەی ئیمارات و هێرشكردنە سەر كەشتی نەوتهەڵگر لە دەریای عومان تۆمەتباری دەكەن و ئەوەیخستەڕوو، ئەو لێدوانانە بە جددی وەرناگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی پێشووی میسر لەكاتی دادگاییدا كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پێشووی میسر، لەكاتی دانیشتنێكی دادگایی كردنی، كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی تەلەفیزیۆنی میسر، ئەمڕۆ محەمەد مورسی، سەرۆكی پێشووی میسر، لەكاتی دانیشتنێكی دادگایی كردنی، كۆچی دوایی كرد.

تەلەفیزیۆنی میسر بڵاویكردۆتەوە، “محەمەد مورسی لەكاتی دادگایی كرندا بوراوەتەوە و گیانی لەدەستداوە”.

محەمەد موسی، لە 8ی ئابی 1951 لەدایك بووە و سەرۆكی پێنجەمی كۆماری عەرەبی میسر بوو، یەكەم سەرۆكی دوای شۆڕشی 25ی كانوونی دووەم (كە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە) بووە و بە یەكەم سەرۆكی مەدەنی وڵاتەكەش دادەنرێت.

لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2012 توانی ڕێژەی 51.73%ی دەنگی بەشداربووان بەدەستبهێنێت و ماوەی سەرۆكایەتییەكەشی لە 30ی حوزەیرانی 2012وە دەستیپێكرد، بەڵام لە ساڵی دواتردا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی حوزەیرانی 2013 لەڕێی كودەتایەكی سەربازییەوە لەسەركارلابرا و بە تۆمەتی هەواڵدان بە لایەنە بیانییەكان و بڵاوكردنەوەی نهێنییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی، زیندانی كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان