ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

لازیۆ هه‌مان پلانی کلۆزه‌ له‌گه‌ڵ باڵه‌ فڕیوه‌که‌ی هۆڵه‌ندا دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی هه‌وڵه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئارێن ڕۆبنی هۆڵه‌ندی ده‌ست پێکردووه‌‌ و ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌و پلانه‌ جێبه‌جێ بکه‌ن که‌ له‌پێشوودا بۆ گواستنه‌وه‌ی میرۆسلاڤ کلۆزه‌ جێبه‌جێیان کردووه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی “فۆرزا ئیتاڵیا”وه‌ بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌، کلاودیۆ لوتیتۆی سه‌رۆکی یانه‌ی هه‌ڵۆکانی پایته‌ختی ئیتاڵیا “لازیۆ” له‌گه‌ڵ لێپرسراوی کاره‌کانی ئارێن ڕۆبنی هۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن هاتووه‌ته‌ سه‌رهێڵ و ده‌یه‌وێت سود له‌تواناکانی ئه‌و یاریزانه‌ وه‌ربگرێت.

ڕۆبن له‌کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا و له‌ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵیدا هاوشانی فرانک ڕیبێری ئاشکرای کرد، که‌ چیتر بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن نوێ ناکاته‌وه‌ و له‌کۆتا ساته‌کانی ژیانی وه‌رزشییدا تاقیکارییه‌کی نوێ ئه‌نجام ده‌دات، له‌ئێستدا باڵه‌ فڕیوه‌که‌ گواستنه‌وه‌ی بێبه‌رامبه‌ره‌ هاوشێوه‌ی میرۆسلاڤ کلۆزه‌ که‌ له‌ساڵی ٢٠١١ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی لازیۆوه‌ کرد و تا ساڵی ٢٠١٦ به‌رده‌وامی به‌ یاریکردن دا.

سه‌رباری زنجیره‌یه‌ک پێکانی یه‌ک له‌دوا یه‌ک که‌ له‌ڕیزه‌کانی بایرن میونشن دووچاری ڕۆبنی هۆڵه‌ندی هاتن، به‌لام له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵی یاریکردنی له‌و یانه‌یه‌ ١٤٤ گۆڵی تۆمار کرد و ١٠١ گۆڵیشی بۆ هاوڕێیانی دروست کرد، هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا ٢١ نازناوی به‌کۆمه‌ڵی چنییه‌وه‌.

جیهانی

سان جێرمان بەهەڵە دەرگای مباپێی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردۆتەوە و ڤینیسیۆز کۆڵنادات !

خەڵک سپۆرت

بەهۆی بڕیارێکی کارگێڕییەوە کەلێن لەنێوان دەستەی کارگێڕی یانەی پاریس سانت جێرمان و کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسیدا دروست بووە و یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕوانی کاتی گونجاوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتراڵ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، گواستنەوەی مباپێ بۆڕیزەکانی یانەی پاریس سانت جێرمان بەهۆی ئانتێرۆ هینریکی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە زەبەلاحەکەی پایتەختەوە بووە، ئەم کەسایەتیە پردی پەیوەندی نێوان باوکی یاریزانەکە و ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە و هاوکارانی بووە، بەڵام لەئێستادا بە بڕیارێکی ئیداریی لە پۆستەکەی لادراوە و دووبارە لیۆناردۆی بەرازیلی پۆستەکەی وەرگرتووە، کە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی لەگەڵ گەوهەرە فەرەنسیەکەدا نییە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەم جموجۆڵە ئیدارییە بۆ مباپێ و بەرژەوەندیەکانی خۆیی و خێزانەکەی گونجاو نەبووە، ئەوەش کەلێن دروست دەکات و دەکرێت سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەندیەکانی لەگەڵ باوکیدا توندوتۆڵ بکاتەوە و لە هاوینی ٢٠١٩دا بیگوێزنەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “مارکا” دووپاتی کردۆتەوە، گواستنەوەی هازارد و ئەگەری گواستنەوەی مباپێ بۆ ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاگری لە خەونەکانی ڤینیسیۆز بەرداوە، گەوهەرەکەی بەرازیل کۆڵنادات، بەڵکو بە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری ئاگادارکردۆتەوە کە لە وەرزی داهاتودا لەسەر پێگەیەکی سەرەکی بەشێوەیەک دەجەنگێت کە پێشتر هیچ یاریزانێک نەیکردبێت.

بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریداوە لەهەفتەی داهاتووەوە واتا دوو هەفتە بەر لە وادەی دەستیپێکی مەشق و ڕاهێنانەکان بگەڕێتەوە و لە یانەی شاهانە بەر لەهەمووان دەست بە مەشق و ڕاهێنان بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەرمیلان داوای سێ یاریزانی کردووە و ئیکاردی سکاڵا تۆمار دەکات !

خەڵک سپۆرت

نوێنەرانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەهەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەریی نوێی یانە و لەلایەکی تریشەوە ماورۆ ئیکاردی هێرشبەر بەنیازە سکاڵای یاسایی تۆمار بکات.

ماڵپەڕی “توتۆ میریکاتۆ” ئاشکرای کردووە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نوێی یانە داوای سێ ئەستێرەی گەورە و ناوداری لە ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان کردووە، کە پێکهاتون لە: ڕۆمێلۆ لوکاکۆ، ئیدین دزیکۆ و نیکۆلۆ بارێلا، داواکاریەکانیش لەماوەی ٧٠ ڕۆژی داهاتوودا دەبێت جێبەجێ بکرێت.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “لاڕیپۆبلیکا” بڵاویکردۆتەوە، ماورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئەرجەنتینی بەتەواوی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیدارەی نێراتزۆری پچڕاندووە و لەڕێگەی واندا نارای هاوسەری و لێپرسراوی یاسایی کاروبارەکانیەوە بڕیاریداوە سکاڵا لەسەر ئیدارەی ئینتەر تۆمار بکات، لە سکاڵاکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی دەکات بەر لە وادەی خۆی (وادەی خۆی تا ٢٠٢١).

هێرشبەرە قەناسەکە تۆمەتی پشتگوێخستن و لێدان لە بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی دەخاتە پاڵ نوێنەرایەتی مارە شینەکان و ئەگەر لە هەوڵەکانیدا سەرکەوتو بێت، ئەوا لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بەهەر یانەیەکەوە بکات کە خۆی حەزی پێدەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

“کراکه‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌که‌” ڕیاڵ و یونایتد و تۆتنهامی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ و سیمیۆنی هه‌ڵبژاردووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رجه‌نتینی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید سه‌رکه‌وتوو بووه‌ له‌ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یاریزانێکی داواکراوی یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و مان یونایتدو تۆتنهام.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی بڵاویکردۆته‌وه‌، جیۆڤانی لو چیلسۆی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس له‌ڕیزی یانه‌ سه‌وزو سپیه‌که‌ به‌خته‌وه‌ر نییه‌ و ده‌یه‌وێت تاقیکاریه‌کی نوێ ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک مانچسته‌ر یونایتد و ڕیاڵ مه‌درید و تۆتنهام و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدداوای گواستنه‌وه‌یان کردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌کان، سیمیۆنی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا که‌ناڵه‌کانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانه‌که‌ی و لێپرسراوی کاره‌کانی کردۆته‌وه‌، توانیویه‌تی قه‌ناعه‌تیان پێبکات وه‌رزی داهاتوو درێسی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید بپۆشێت.

لو چیلسیۆ له‌ یانه‌ی ڕۆزاریۆ سه‌نتراڵی ئه‌رجه‌نتینیه‌وه‌ به‌بڕی ١٠ ملیۆن یورۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ کرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئونای ئیمیری و تۆماس توخێلی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشت به‌تواناکانی نه‌به‌ستراو دواتر په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ڕیاڵ بیتیسه‌وه‌ کرد، له‌ئێستادا به‌شداره‌ له‌ پاڵه‌وانێتی “کۆپا ئه‌مریکا” و له‌دوای کۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتیه‌که‌ ده‌یه‌وێت تاقیکاریه‌کی نوێ و به‌هێزتر له‌ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات.

“دۆن بالۆن” نوسیویه‌تی: کێشه‌ی یانه‌ داواکاره‌کان له‌وه‌دایه‌ که‌ بیتیس به‌بڕی ٢٢ ملیۆن یاریزانه‌که‌ی گواستۆته‌وه‌ ڕیزه‌کانی و له‌ئێستادا داوای ٨٠ ملیۆن به‌رامبه‌ر تواناکانی ده‌کات، تاکه‌ یانه‌ش که‌ ئاماده‌یه‌ نزیکی ئه‌و نرخه‌ پێشکه‌ش بکات “ڕۆخی بلانکۆس”ی مه‌دریده‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان