ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئارسیناڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ به‌لجیکیه‌که‌ی خولی چین ڕێکه‌وتووه‌ و ئاشکراکردنی بۆنده‌که‌ی ماوه‌  

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی توانیویه‌تی له‌گواستنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ ئه‌ستێره‌ به‌لجیکیه‌کان نزیک ببێته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌، که‌ گواستنه‌وه‌که‌ کۆتایی هاتووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی ئێکسپرێس”ی به‌ریتانی ئاشکرای کردووه‌، له‌ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نوێنه‌رانی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی توانیویانه‌ گواستنه‌وه‌ی یانیک کاراسکۆی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا و پێشووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، کاراسکۆ و ئیداره‌ی گانه‌رز گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌نجامی کۆتایی و ته‌نها چه‌ند ورده‌کارییه‌ک ماوه‌ بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی له‌ یانه‌ی دالیان یڤانجی چینیه‌وه‌، له‌ مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌کاندا یانه‌کانی ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلان ململانێکار بوون، به‌ڵام له‌کۆتاییدا یاریزانه‌که‌ خولی ئینگلیزی هه‌ڵبژاردووه‌.

“ده‌یلی ئێکسپرێس” ئاماژه‌ی به‌ڕووه‌ داراییه‌کان کردووه‌ و نوسیویه‌تی: گواستنه‌وه‌ی یانیک کاراسکۆی به‌لجیکی له‌ خولی چینه‌وه‌ بۆ ئارسیناڵ بڕی ٢٥ بۆ ٣٠ ملیۆن یورۆی تێده‌چێت، ئه‌گه‌ر هه‌ژماری داهاتی یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌ بکه‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئیداره‌ی یانه‌ ته‌نها بڕی ١٥ ملیۆنی له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی شکستیان له‌ فاینه‌ڵی یوروپا لیگدا هێناوه‌ و ناتوانن به‌شداری خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی وه‌رزی داهاتوو بکه‌ن.

جیهانی

ئەمڕۆ خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەنەوە و ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن (شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ ململانێی یانەکان لە خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەکاتەوە و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی (هەفتەی ٦)

لیستەر سیتی – تۆتنهام (٢:٣٠)

مانچستەر سیتی – واتفۆرد (٥:٠٠)

بێرنڵی – نۆریچ سیتی (٥:٠٠)

ئێڤەرتۆن – شیفیڵد یونایتد (٥:٠٠)

نیوکاسڵ – برایتۆن (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا (هەفتەی ٥)

ڤیاڕیاڵ – ڤەلەد وەلید (٢:٠٠)

لیڤانتی – ئیبار (٥:٠٠)

ئەتلەتیکۆ مەدرید – سێلتا ڤیگۆ (٧:٣٠)

گرانادا – بەرشلۆنە (١٠:٠٠)

خولی ئیتاڵیا (هەفتەی ٤)

ئودینێزی – بریشیا (٤:٠٠)

یوڤانتۆس – هیلاس ڤیرۆنا (٧:٠٠)

میلان – ئینتەرمیلان (٩:٤٥)

خولی ئەڵمانیا (هەفتەی ٥)

هێرتا بەرلین – پادێربۆرن (٤:٣٠)

فرایبۆرگ – ئاوگسبۆرگ (٤:٣٠)

بایرن میونشن – کولن (٤:٣٠)

بایەرلیڤەرکوزن – یونایۆن بەرلین (٤:٣٠)

ڤێردەربریمەن – لایپزیگ (٧:٣٠)

خولی فەرەنسا (هەفتەی ٦)

مارسیلیا – مۆنتیپیلێ (٦:٣٠)

میتز – ئەمیان (٩:٠٠)

نیس – دیجۆن (٩:٠٠)

بۆردۆ – ستاد بریست (٩:٠٠)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (٩:٠٠)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – تولوز  (٩:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سۆڵشایەر بەردەوامە لە پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد و داوای دوو گەوهەری تری کردووە !

خەڵک سپۆرت

ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری نەرویجی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، داوای دوو یاریزانی بەهرەمەندی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە و لەئێستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو دوو بۆندە دەستیان پێکردووە.

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن” ئاشکرای کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا ئیدارەی شەیتانە سورەکان نەیانتوانیوە تەواوی داواکاریەکانی سۆڵشایەر جێبەجێ بکەن، بۆیە ڕاهێنەری ناوبراو دووبارە داوای لە نوێنەرانی یونایتد کردووە کار لەسەر گواستنەوەی دوو بەهرەمەندی تر بکەن کە هەریەکەیان لە یانەیەکی گەورە یاریی دەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، سۆڵشایەر پڕۆژەی بە ئینگلیزی کردنی یونایتد پەیڕەو دەکات و یەکەم داواکاری بریتیە لە جەیمس مادیسۆنی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی لیستەر سیتی و دووەم داواکراویشی بریتیە لە جادۆن سانچیۆی بەهرەمەندی ناوداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، چاوەروانیش دەکرێت هەردوو گواستنەوەکە زیاتر لە بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆیان تێبچێت و هەوڵەکانی ئید ودوارد و هاوەڵانی لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ بەردەوام بێت، بەلایەنی کەمەوە لەهەر میریکاتۆیەک و یەکێک لەو یاریزانانە دابین دەکەن.

یونایتد لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردوودا دەستبەردارەی هەریەک لە ڕۆمێلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و ئەلێکسیز سانچێزی چیللی و ئەندێر هێرێرای ئیسپانی بوون بۆ یانەکانی ئینتەرمیلان و پاریس سانت جێرمان، بەڵام لەپێگەی یاریزانە فرۆشراوەکاندا هیچ یاریزانێکی گەورە و کاریگەریان دابین نەکرد، شارەزایان پێیان وایە لەم وەرزەدا بەهۆی لاوازی هێڵی ناوەند و هێرشبەرەوە دووچاری ئاستەنگی دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڕووداوێکی دڵتەزێنە) کریستیانۆ بەدوای ئەو ژنەدا دەگەڕێت کە پاشماوەی خواردنەکەی خۆیی پێداوە !

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەفسانەی زیندووی یانەی یوڤانتۆس بە یادگارییەکانیدا دەچێتەوە و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاماژە بە ڕووداوێک دەکات کە لەسەردەمی  لاوێتیدا بەسەری هاتووە.

“دۆنی پورتوگال” لەچاوپێکەوتنێکی کراوەدا بە کەناڵی “ئای تی ڤی” بەریتانی ڕاگەیاندووە :” کاتێک تەمەنم ١٢ ساڵان بوو پارەم نەبوو، هێندە پارەم پێنەبوو ئەوانە بکەم کە پێویستە کەسێکی ئاسایی ڕۆژانە ئەنجامیان بدات، لەگەڵ چەندین یاریزانێکی تر بەیەکەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پورتوگال ژیانمان بەسەردەەبرد، دووربووم لە خێزانەکەم، ئەو ڕۆژانە زۆر ناخۆشبووم، ئاستەنگی زۆرم بۆ دروست بوو”.

دواتر ئاماژە بە رووداوێکی دڵتەزێن دەکات و دەڵێت :” لەو نشینگەیەی لێی نیشتەجێ بووین ڕیستورانتێکی ماکدۆناڵد نزیکبوو لێمانەوە، جارێکیان داوامان لە ژنێک کرد کە خۆیی و دوو منداڵەکەی بوون، ئەو پاشماوەی هەمبەرگەر و خواردنەمان پێبدات کە داوایان کردبوو، ئەویش بەبێ دوو دڵی خواردنەکەی پێداین و ئێمەش سوپاسمان کرد، ئەو ڕۆژە بە خواردنی ئەو ژنە خێزخوازە سکمان پڕکرد، هیوادارام ئەو ژنە لەڕێگەی ئەم چاوپێکەوتنەوە من بدۆزێتەوە و بمناسێتەوە، دەمەوێت بانگهێشتی بکەم بۆ ئێوارەخوانێک لە تۆرینۆ یان لشبۆنە یان هەر جێگەیەک کە حەزی پێدەکات، دەمەوێت چاکەی ئەو چاکەیەی بدەمەوە کە بەرامبەرم کردی، هەرگیز ناتوانم ئەم ڕووداوە لەبیر بکەم”.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانە لەئێستادا دەوڵەمەندترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانە، بەڵام هەرگیز نکوڵی لەوە نەکردووە کە لەسەرەتاکانیەوە بەتایبەت لە تەمەنی منداڵیدا زۆر هەژاربوون و هەندێجار دایکی و خێزانەکەی ناچاربوون کار بکەن لەو پێناوەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان