ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا بڕیارێكی ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەو بڕیارەی كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لەژێر ناوی “گوزارشتكردن لە مەترسییەكان لە بارەی ھاوپەیمانی ئەمریكا و توركیا” پەسەند كرا لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە ڕەخنەی لێگرا و ڕەتكرایەوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو بڕیارەی كە دوێنێ دووشەممە 10/6/2019 پەسەندكراوە بەھیچ شێوەیەك لەگەڵ پەیوەندییەكانی ھاوپەیمانی نێوان ھەردوو وڵاتدا ناگونجێت.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاندووە،ئەوەی لەو بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكادا ھاتووە، قبوڵكراو نییە بە تایبەتیش ئەو خاڵەی كە پەیوەستە بە سیاسەتی دەرەوە و سیستمی دادوەریی لە توركیا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەختیشكراوەتەوە لەسەر ئەوەی كە ئەو خاڵەی لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكادا باس لە سیاسەتی دەرەوە و سیستمی دادوەریی لە توركیا دەكات، تەنھا پڕوپاگەندەیە و ھیچ بنەمایەكی ڕاست و دروستی تیادا نییە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ڕاگەیەندراوەكەدا، بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕەتدەكاتەوە، چونكە بە ھیچ شێوەیەك لەگەڵ پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵاتدا ناگونجێت.

جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕێكی مەترسیدار لە كەنداو دەدات

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسكۆ نیگەرانە لە نەبوونی هیچ نیشانەیەكی پاشگەزبوونەوەی ئەمریكا لە بەرنامەی بەرەوڕووبوونەوەی ئێران.

سێرگی ڕیابكۆڤ لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێران دەڵێت “ئەمریكا بەردەوامە لە نمایشكردنی هێزی خۆی و مۆسكۆش نیگەرانە لە ئەگەری هەڵگیرسانی ململانێیەكی نوێ لە كەنداو”.

ناوبراو دەشڵێت “خوازیارین ڕەوانەكردنی هێز و كەرەستەی لەشكری زۆرتر بۆ كەنداو نەبێتەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ”.

ڕوونیشیكردەوە، تێكدانی سەقامگیری بابەتێكی زۆر مەترسیدارە، بەتایبەت ئەم ناوچەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوپای پاسداران: خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئەمریكاییەكە پەیامێكی ڕوونە بۆ واشنتن

خەڵك –بەشی هەواڵ

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی گفتووگۆ لە ژێر گەمارۆ ئابوورییەكاندا لەگەڵ ئەمریكادا ڕەتدەكاتەوە، خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەش لەلایەن هێزی ئاسمانی ئێرانییەوە پێش چەند كاتژمێرێك ڕاستە.

حوسێن سەلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، گفووگۆ لۆژیكی ڕادەستبوونە، ئەمریكا دەیهەوێت لە گفتووگۆدا چەكە بەرگرییەكانمان ببات، گەلیش كە چەكەكانی بران لاوازدەبێت لە شەڕدا.

دەشڵێت “ئێمە ناتوانین بڕوا بە ئەمریكا بكەین لەگەڵ مێژوویەك لە دووژمنایەتی بەرامبەرمان”.

هەروەها سەلامی دەڵێت “سنوورمان هێڵی سوورە و وەڵامی هەر دەستدرێژییەك دەدەینەوە، ئێران هەوڵ بۆ شەڕنادات لەگەڵ هیچ دەوڵەتێكدا، بەڵام ئامادەی بەرگرین”.

ناوبراو لە بارەی خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئەمریكاییەكەوە ڕوونیكردەوە، فڕۆكەیەكی سیخووڕی ئەمریكا خراوەتەخوارەوە، ئەوە پەیامێكی ڕوون و ئاشكرا و وردە كە بەرگری لە سنوورەكانمان دەكەین.

ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەكانی ئێران فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكاییان لە ئاسمانی پارێزگەی هورمزگان لە باشووری ئێران خستەخوارەوە، بەڵام كاربەدەستێكی ئەمریكایی دەڵێت “فڕۆكەكە لەسنووری نێودەوڵەتی خراوەتەخوارەوە نەك سنووری ئێران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆشكی سپی: لەنزیكەوە چاودێری مووشەكبارانكردنی عەڕەبستان دەكەین

خەڵك –بەشی هەواڵ

حوسییەكانی یەمەن هاوپەیمانی ئێران شەوی ڕابردوو بە مووشەكی كرووز وێستگەیەكی كارەبایان لە پارێزگەی جازان لە باشووری عەڕەبستان كردووەتە ئامانج بەپێی هەواڵی مەسیرە.

لای خۆیەوە سارە ساندەرز وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاگاداری وردەكاری هێرشە مووشەكییەكانی سەر عەڕەبستانی سعودیەیە، كە دامەزراوەكانی ئەو وڵاتەیان بە ئامانجگرتووە.

ساندەرز دەشڵێت “ئێمە لە نزیكەوە چاودێری مووشەكبارانكردنی عەڕەبستانی سعودی دەكەین و لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەكانماندا لە ڕاوێژداین”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوسییەكان هێرشە ئاسمانی و مووشەكییەكانیان بۆ دامەزراوەكانی عەڕەبستان لە باشووری ئەو وڵاتە چڕكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان