ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(مێسی ڕازییه‌) به‌رشلۆنه‌ “بۆندی موفاجه‌ئه‌” له‌گه‌ڵ “گه‌وهه‌رێکی به‌رازیلی” ئیمزا ده‌کات !

خه‌ڵک سپۆرت

نوێنه‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ کیشوه‌ری ئه‌مریکای لاتین و به‌تایبه‌ت له‌ به‌رازیل چاودێری ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی کۆرنتیانز ده‌که‌ن.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی له‌سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩دا ئیداره‌ی بارسا نیازی فرۆشتنی چه‌ند یاریزانێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ماڵکۆم و کۆتینیۆی هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌ نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ شێوازی یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌دا خۆیان بگونجێنن.

له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی ئه‌ستێره‌کانی به‌رازیلدا بارتومیۆ و هاوه‌ڵانی چاویان بڕیوه‌ته‌ تواناکانی پیدرینهۆی ٢١ ساڵ هێرشبه‌ری یانه‌ی کۆرنتیانز که‌ خاوه‌نی چه‌ندین خه‌سڵه‌تی ناوازه‌ی وه‌ک خێرایی و ئازایه‌تیه‌ و یاریزانێکی هونه‌ری پله‌ یه‌که‌، به‌ڵام کێشه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ لاوازه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش به‌نیازن هه‌مان ئه‌و پلانه‌ به‌کاربخه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ نایماری هاونیشتیمانی له‌پێشودا به‌کاریانخستووه‌.

پیدرینهۆ له‌پێگه‌ی هێرشبه‌ری سه‌ره‌ ڕم و باڵه‌کاندا ده‌توانێت یاریی بکات و ته‌مه‌نی ٢١ ساڵه‌، ده‌کرێت وه‌ک هێرشبه‌ری یه‌ده‌گی لویس سوارێز پشتی پێببه‌سترێت تا تواناکانی به‌ته‌واوی له‌ ئه‌وروپا هه‌ڵده‌کۆڵێت، نرخی گواستنه‌وه‌ی ٢٥ ملیۆن یورۆیه‌ و یانه‌کانی بوروسیا دۆرتمۆند و یوڤانتۆس و ڕیاڵ مه‌درید و بایرن میونشن و پاریس سانت جێرمان و لیڤه‌رپوڵ به‌هه‌مان شێوه‌ خواستیان له‌سه‌ریه‌تی و چاودێری ده‌که‌ن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، له‌ گفتوگۆی نێوان کاپتنه‌کانی بارسا و ئیداره‌ی “ئازولگرانا”، لیۆ میسی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ و داوای کردووه‌ به‌په‌له‌ بۆندی گه‌وهه‌ره‌ به‌رازیلیه‌که‌ ئیمزا بکرێت تا له‌گه‌ڵ به‌هێزبونی خواسته‌کاندا نرخه‌که‌ی زیاتر نه‌کات.

جیهانی

بەرشلۆنە لە گواستنەوەکاندا پلانی چییە؟ (١٤) ڕۆژ مۆڵەتە بۆ پەشیمان کردنەوەی دی لیخت 

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە بڕیارە لەماوەی داهاتودا چەندین گواستنەوەی گەورە هەژێنەر ئیمزا بکات و لەگواستنەوەکانی ٢٠١٩دا دەیانەوێت بەبێ هەڵە بۆندەکان ئیمزا بکەن.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرای کردووە، نوێنەرانی بارسا لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بەحەزەرەوە کاردەکەن و نایانەوێت لە ئامانجە دەستنیشانکراوەکاندا هەڵە ڕووبدات.

ئەبیدال و برێدا و هاوکارانیان لە ئیدارەی یانە توانیویانە گواستنەوەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی بەبڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆ یەکلایی بکەنەوە، یاریزانەکەش لە ١٤ی مانگی داهاتوو بۆندەکەی ئاشکرا دەکرێت کە هەمان ڕۆژی یادی لەدایکبونیەتی، جگە لەم گواستنەوەیەش بۆندێکی تر لەسەر ئاستی هێرشبەران ئیمزا دەکرێت و ئەو یاریزانەش کە دابین دەکرێت دەبێتە شوێنگرەوەی لویس سوارێز، واتا هێرشبەری سەرە ڕمی یەدەگ.

هەروەها لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ و وەک شوێنگرەوەی جۆردی ئەلبا هەریەک لە ڕافائێل گێرێرۆ، جونیۆر فریبۆ، فیلیپی لویز دەستنیشان کراون، لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانیش پێویستیان بە گۆڵپارێزێکی لاوی یەدەگە و هەوڵەکان لەم بارەیەوە بەهەمان شێوە دەستی پێکردووە.

“موندۆ” جەخت دەکاتەوە، دی لیخت و لێپرسراوی کارەکانی تا ئەم ساتە یانەی پاریس سانت جێرمانیان هەڵبژاردووە و ئەو گواستنەوەیەش لەلایەن ناسڕ خلێفیەوە مسۆگەر نەکراوە، بەڵکو یانە پاریسیەکە ناچارن تا دوو هەفتەی تر چاوەڕوان بکەن تا میزانیەی یانە بۆ وەرزی نوێ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە پەسەند دەکرێت، تا ئەو وادەیەش ئیدارەی بارسا بەسەرۆکایەتی جوسێپ ماریا بارتومیۆ هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی بەرگریکارە هۆڵەندیەکە و دووبارە قایلکردنەوەی بە پۆشینی درێسی “ئازولگرانا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس به‌یل له‌لایه‌ن زه‌به‌لاحێکه‌وه‌ داواکراوه‌ و ڕیاڵ مه‌درید (٢٢) ڕۆژی له‌به‌رده‌مدایه‌ !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پڕۆسەی فرۆشی دەست پێکردووە و ناچارن بۆ پارێزگاری کردن لە هاوسەنگی دارایی چەندین یاریزان بفرۆشن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەوە ئاشکرای کردووە، لەدوای گواستنەوەی هازارد و یوڤیچ و میلیتاو و ڕۆدریگۆ و مێندی یانەی شاهانە لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا زیاتر لە بڕی ٣٠٠ ملیۆن یورۆی بەکارخستووە، بۆیە ناچار دەبن لەماوەی داهاتودا بەلایەنی کەمەوە ١٢ یاریزان بفرۆشن بە یانەکانی تر.

سەرچاوەکە ٢٢ ڕۆژی بۆ کۆی پڕۆسەکە دەستنیشان کردووە و لەدوای ئەو ماوەیە زینەدین زێدان دەست بەئامادەکاریەکانی هاوینە دەکات، ئەگەر زۆرە هەریەک لە: کیلۆر ناڤاس، ناچۆ فێرناندێز، خیسۆز فایخۆ، ڕیگیلۆن، مارکۆس لۆرێنتی، کۆڤاسیچ، دانی سیبالۆس، جەیمس ڕۆدریگێز، گاریس بەیل بۆ کۆکردنەوەی بڕی ٢٥٠ ملیۆن یورۆ بفرۆشێت، بەو شێوەیەش دەتوانن ڕێژەی خەرجیات و داهات هاوتا بکەنەوە و خۆیان لە لادان لەڕێساکانی یاریی خاوێنی تایبەت بە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بپارێزن.

بەپێی سەرچاوەکە، فرۆشتنی یاریزانە مامناوەندەکان ئاسانترە و بۆ ئەستێرە گەورەکان دووچاری کێشە دەبنەوە بەتایبەت جەیمس ڕۆدریگێز و گاریس بەیل، بەڵام خۆشبەختانە لەدوای کشانەوەی یانەکانی مان یونایتد و پاریس سانت جێرمان لەئێستادا یانەی بایرن میونشن هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەیل بەشێوەی خواستن دەست پێکردووە و ئەگەر هەیە هاوشێوەی “خامێس” چەند وەرزێک بەو ڕێگەیە لە یانەی شاهانە دووربخرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پۆگبا بۆمبەکەی تەقاندەوە و یونایتد بەدوای شوێنگەرەوەدا دەگەڕێت !

خەڵک سپۆرت

پۆل پۆگبای فەرەنسی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد نایەوێت وەرزێكی تریش لەڕیزەکانی یانەی شەیتانە سورەکان یاریی بکات و لەکۆتا چاوپێکەوتنیدا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆسی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

پۆگبا لەئێستادا سەرقاڵی گەڕێکی بازرگانییە بە کیشوەری ئاسیا و لەوڵاتی ژاپۆن چەند جارێک لەبەردەم کۆمپانیا و میدیا ناودارەکانی ئەو وڵاتەدا دەرکەوتووە، لەکۆتا چاوپێکەوتندا بە “تۆکیۆ کۆرێنت”ی ڕاگەیاندووە :”  ماوەی سێ وەرزە لە مانچستەر یونایتد یاریی دەکەم و بەوپەڕی توانامەوە هەوڵم بۆ یانەکە داوە، لەو ماوەیەدا کاتی خۆش و ناخۆشم بەسەر بردووە، لەکۆتایی ئەم وەرزەدا کە پێموایە سەرباری هەموو ئەوانەی ڕوویاندا کارێکی باشم کردووە، پێموایە چیتر کاتی تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە خول و شوێنێکی تر هاتووە”.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی دووپاتی دەکاتەوە، ئەم لێدوانە کۆتایی نێوان یونایتد و ڕەش ئەسمەرە فەرەنسیەکەیە و بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت، دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات.

بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و یوڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە، تەواوی ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن یەکێک لەم دوو یانەیە لە گواستنەوەیدا سەرکەوتوو بن بەتایبەت ڕیاڵی شاهانە.

سەرچاوەکە بەڵگەی زیاتر دەهێنێتەوە و نوسیویەتی: حاڵی حازر ئید وادواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونایتد سەرقاڵی گفتوگۆیە بۆ گواستنەوەی یوری تیلیمانسی بەلجیکی ئەستێرەی ٢٢ ساڵی یانەی مۆناکۆ، کە لەهەمان پێگەی پۆگبا یاریی دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان