ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ بەرنامەی مەسرور بارزانی بۆ حكومەتی نوێ ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشبینی دەكات نەگاتە مانگێك كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت و دەستوری عیراقیش وەك پێوەرێك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حكومەتی عیراقی لەقەڵەم دەدات.

ڕزگار عیسا بارزانی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت لەماوەی 30 ڕۆژدا حكومەت پێكبهێنرێت، بەڵام لەبەرئەوەی زۆربەی كێشەكانی تایبەت بە وەزیرەكان و پێكهێنانی كابینەكە یەكلایی بۆتەوە، پێشبینی دەكەم لەماوی 15 بۆ 20 ڕۆژ حكومەت پێكبهێنرێت”.

سەبارەت بە بەرنامەی كاری حكومەتیش، ڕزگار بارزانی وتی، “كاك مەسرور بەو پێیەی سەرۆكی حكومەت دەبێت، بۆخۆی بەرنامەی كاری حكومەتەكەی دەستنیشان دەكات، بەڵام ئەو بەرنامەیەی، كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەر لە هەڵبژاردن بانگەشەی بۆ كردبوو، لەسەر هەمان ڕێباز دەبێت، ئەوەی پەیوەندی بە چاكسازی و خزمەتگوزاری و باشكردنی باری گوزەرانی خەڵك و تەندروستییەوە هەبێت، ئەو بابەتانە هەموو لەخۆ دەگرێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردنی حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ بەغدا، پەرلەمانتارەكەی پارتی پێیوایە، “ئەو بابەتە شتێك نییە تەنیا پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە هەبێت، لەنێوان ئێمە و بەغدا شتێك هەیە بە ناوی دەستور، بۆیە هەركەسێك بێت، دەبێت پێداگری لەسەر جێبەجێكردنی ئەو دەستورە بكات”، ڕەتیشكردەوە ئەوان زیاتر لەو بڕگانەی لە دەستور هەیە داوای بكەن و تەنیا داواشیان جێبەجێكردنی دەستورە.

پەرلەمانتارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەبارەت بە هۆكارەكانی ڕادەستنەكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ) كە لە بودجەی 2019ی عیراقدا ڕێكەوتنی لەسەركراوە، تا حكومەتی فیدراڵ پشكی دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات،ڕەتیكردەوە هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە هەبێت و پرسەكەی وابەستەی وەزارەتی سامەنە سرووشتییەكانی هەرێم كرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، پەڕلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتاران، مەسرور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێی هەریم پەسەند كرد و ڕایسپارد لەماوەی 30 ڕۆژا كابینەی حكومەت پێكبهێنێت.

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ دوا كاتی بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوا وادە بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی دیاری دەكات و دەڵێت: “هەفتەی داهاتوو بڕیار دەدەین”.

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دوای بەشداری كردنی لە پرسەی دایكی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی لە هەفتەی داهاتوو كاتی بەستنی كۆنگرە یەكلادەكەینەوە”.

سەبارەت بە خۆهەڵبژاردنەوەی وتی، “تاوەكو ئێستا دیارنییە و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەم”.

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە مانگی ڕابردوو بڕیار درا تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە ببەسترێت و ئەنجوومەنی باڵای مەكتەبی ڕێكخستنی ئەو حزبەش پێشنیاری كرد ڕۆژی “شەهیدانی یەكێتی”، كە (21-11)یە كۆنگرە ببەسترێت و دواتریش ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبە پشتیوانی بۆ دیاری كردنی ئەو ڕۆژە بۆ بەستنی كۆنگرە دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەنزیك زانكۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەهۆیەوە دوو ژن و پیاوێك بریندار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب، لەفلكەی زانكۆی گەرمیان دوای ئەوەی شۆفێرەكە كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەوهۆیەوە شۆفێرەكە و دوو سەرنشین بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەكە بەئاڕاستەی شارەدێی باوەنور ڕۆشتووە، بریندارەكان پیاوێك و دوو ژنن.

ئاشكراشی كردووە، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ وەزیرێكی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیان چوونە ناو بەڕێوەبەرایەتییەك

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چووە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ بەدواداچوونی پڕۆسەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 24-8-2019 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد بۆ ئاگاداربوون لە میكانیزمی چۆنیەتی دابەشكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی و ڕەوشی تاقیكردنەوەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دواتریش بەیاوەری مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و مامۆستا بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەكانیان بەسەركردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان