ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕاپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوە دیزە بەدەرخۆنە كراوە
پەڕلەمانتارێكی سائیرون بۆ (خەڵك): دۆسیەی كەوتنی موسڵ هەڵدەدەینەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای 5 ساڵ لە ڕووداوی كەوتنی موسڵ لە 10ی حوزەیرانی 2014 بەدەستی داعش و هەرەسهێنانی سوپایەكی گەورەی عیراق و بەجێهێشتنی چەك و جبەخانەیەكی گەورە بۆ چەكدارانی داعش، كە زیانێكی زۆری ئابووری لە وڵات دا، دۆسیەی ئەو ڕووداوە جارێكی دیكە هەڵدەدرێتەوە و ئەمجارە یەكێك لە كوتلە بەهێزەكانی عیراق داوای ئاشكراكردنی ڕاستیەكان و سزادانی كەمتەرخەمەكانی ئەو ڕووداوە دەكات.

ڕیاز محەمەد عۆدە، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە دیمانەیەكی لەگەڵ (خەڵك) دەڵێت: “دۆسێی كەوتنی پارێزگای نەینەوا، كە بە دۆسێی كەوتنی موسڵ دەناسرێت، بە یەكێك لە دۆسێ‌ سیاسییە گرنگەكان دادەنرێت بەو پێیەی كەوتنی موسڵ بووە مایەی ئەوەی عیراق 100 ملیار دۆلار زیانی پێبگات و پێنج پارێزگا بكەوێتە ژێر دەستی داعشەوە، ئەمەش داكەوتنی واقعی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی بەدواداهات”.

ڕاشیگەیاند، هاوپەیمانی سائیرون پێیوایە دۆسێی كەوتنی موسڵ، دۆسێیەكی سیاسییە. بەو واتایەی كەمتەرخییەكی ڕوون هەبوو لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان و پارێزگارەكان و فەرماندە مەیدانییەكان، بۆیە نابێت ڕێگەبدرێت ئەو كەمتەرخەمییە هەروا بەئاسانی تێبپەڕێت، دەبێت ئەوانەی بەرپرسبوون لە كەوتنی موسڵ و پارێزگاكانی تر و داڕمانی هێزە ئەمنییەكان لەو ناوچانە، بەرەنجامی ئەو بەرپرسیارێتییە لەئەستۆبگرن.

وەك ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێت: “پێشتر پەڕلەمانی عیراق لە خولی سێیەمدا، لیژنەیەكی لەسەر ئەو دۆسێیە پێكهێنا، لیژنەكی باڵا، كە بەشێوەیەكی فراوان لێكۆڵینەوەكانی ئەنجامدا، ڕاپۆرتێكی گەورە و گرنگی لەو بارەیەوە دەركرد و بۆ لیژنەی نەزاهە و دەسەڵاتی دادوەریی و پەڕلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی كۆماری بەرزكردەوە، بەڵام بەداخەوە تەوافوقی سیاسی و تێڕوانینی حزبایەتی بەرتەسك بونە مایەی لەگەڕخستنی كاری لیژنەكە و شاردنەوەی ڕاستییەكان و بەهەند وەرنەگرتنی كاریی لیژنەكە”.

جەختیشی كردەوە، لەمڕۆدا بەشێوەیەكی جددی لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەكانمان كار بۆ دەرهێنانەوەی ئەو دۆسێیە دەكەین، تا بە تەواوەتی وردبینی لە كەمتەرخەمەكاندا بكرێت لە سیاسی و سەربازی و ئیدارییەكان و هەموو ئەوانەش لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت، كە هاوبەش بوون لە كەوتنی موسڵ و پارێزگاكانی تر و لێوەی پڕۆژەیەكی نیشتمانی و عیراقی و ڕۆشن دابمەزرێت، تا ئەوانەی بە خراپی دەسەڵات بەكاردەهێنن، دەبێت سزای كارەكەیان وەربگرن.

عێراق

لەدانیشتنەكەی سبەینێدا كابینە وەزارییەكەی مستەفاكازمی تەواو دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە لیژنەی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنی سبەینێدا دەنگ لەسەر كاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەكەی كازمی بدرێت ، دەشڵێت،”بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنەكە سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەڕلەمان كۆدەبنەوە”.

توعمە لەهیبی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەڕلەمانی عیراق بۆ میدیا عیراقییەكان ڕایگەیاندووە ، سبەی شەممە 6-6-2020 دانیشتنی پەڕلەمان ئەنجام دەدرێت و باس لەوەش دەكرێت دەنگ بە تەواوكاری كابینە وەزارییەكەی مستەفا كازمی بدرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەكان بەر لە ئەنجامدانی دانیشتنەكە سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆدەبنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، كە سەرۆكایەتی پەڕلەمان ناوی كاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەكەی مستەفا كازمییان بەدەست گەیشتووە بۆ ئەوەی لە پەڕلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

15 كەسیش گیانیانلەدەستدا
سەدان حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم تۆماركران


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 672 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە گیانلەدەستدانی 15 كەسیش دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 672 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 15 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 233 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 233 حاڵەت، مەدینە توب: 70 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 60 حاڵەت،، بەسرە: 28 حاڵەت، نەجەف: 18 حاڵەت، سلێمانی: 57 حاڵەت، هەولێر: 4 حاڵەت، كەركوك: 11 حاڵەت، كەربەلا: 50 حاڵەت، واست: 31 حاڵەت، دیالە: 10 حاڵەت، بابل: 18 حاڵەت، میسان: 35 حاڵەت، دیوانیە: 6 حاڵەت، زیقار: 13 حاڵەت، موسەننا: 19 حاڵەت، ئەنبار: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 243 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە و گەڕونەتەوە ماڵەكانیان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 8840 كەس و لەو ژمارەیەش 271 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4338 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 4231 كەسن كە 50 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆمار چاوی بە پارێزگاری بانكی ناوەندی كەوت
جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەی داهات دەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لەكۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عەلی موحسن ئیسماعیل عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و لە دیداریی نێوانیان، جەخت لەسەر پێویستی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەی داهات و ئاراستەكردنی خەرجییەكانی حكومەت دەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنداوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی پەیڕەوكردنی سیاسەتی نەختینەی هاوسەنگ و كاركردن لەسەر بەھێزكردنی دۆخی دارایی لە رێگەی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیكەی داهاتی دەوڵەت و ئاراستەكردنی خەرجییەكانی حكومەت، بەتایبەتی لەو دۆخە سەختەی ئێستادا كە عێراق رووبەڕووی بووەتەوە لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و كەمبوونەوەی داھاتی نەوت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك بەرھەم جەختیشیكردەوە لەگرنگی پەیرەوكردنی سیاسیەتێكی دارایی حەكیمانە بە ئاراستەی بەرژەوەندی گشتی وڵات، ھاوكات یارمەتی عێراقیش بدات تاوەكو ئەو قەیرانەی ئێستا تێپەڕێنێت، لەھەمان كاتدا سەقامگیری ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دابین بكات”.

“لەلای خۆیەوە عەلی عەلاق، رۆڵی بانكی ناوەندی لە كەمكردنەوەی ئاڵنگارییەكانی پەتای كۆرۆنا-ی لەسەر ئابووری عێراق خستە روو، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی خۆشی نیشاندا بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی كە سەرۆك كۆمار كردوویەتی بۆ بانكی ناوەندی لەم دۆخە هەستیارەدا، ھەروەھا خستنە رووی بیروڕاكانی لەوبارەیەوە”، ئەمەش لە ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماردا ئاماژەی پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان