ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“نازییە نوێیەكان” موسڵمانان و جولەكە دەكەن ئامانج

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی فەڕەنسا، هەڵوەشاندنەوەی شانەیەكی (نازیە نوێیەكان) ڕادەگەیەنێت، كە پیلانیان بۆ پەلاماردانی پەرستگاكانی موسڵمانان و جولەكە داڕشتبوو.

بەپێی ماڵپەڕی (RT)ی ڕوسی، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، پۆلیسی فەڕەنسا شانەیەكی (نازییە نوێیەكان)ی لەبەریەك هەڵوەشاندەوە، كە پیلانیان بۆ پەلاماردانی موسڵمانان و جولەكەكان داڕشتبوو، سەرچاوەیەكی دادوەریی وڵاتەكەش ڕاگەیاندووە، لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەو پیلانانانە دەكەن، كە لەلایەن ئەندامانی شانەكەوە ئامادەكرابوون بۆ پەلاماردانی پەرستگاكان.

سەرچاوە دادوەرییەكە، وردەكاری زیاتری لەبارەی ئامانج و پاڵنەرەكانی پشت ئەو پەلامارانەوە ئاشكرا نەكرووە، كە (نازییە نوێیەكان) بەنیازبوون ئەنجامی بدەن.

پێشتر ئاژانسی (فرانس پرێس) ڕایگەیاندبوو، “لێكۆڵەران لە بەشی بنبڕكردنی تیرۆر، لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردووەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ پێنج ئەندامی شانەیەكدا ئەنجامداوە و تۆمەتی تایبەت بە تیرۆریان ڕووبەڕووی گومانلێكراوێك كردۆتەوە، كە دروستكردن و گواستنەوەی تەقەمەنییەكان و بەشداری لە پیلانێكی تیرۆریستیدا هەبووە”.

جیهان

ڕوحانی بۆ فەڕەنسا: كاتتان لەبەردەم ماوە بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پێویست بوو هەڵوێستیان هەبێت و بەرامبەر گوشار و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بوەستنەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە كاتێكی كەم لەبەردەم وڵاتانی ئەوروپادا ماوەو شكستهێنانی ڕێككەوتنەكەش لە بەرژەوندی ناوچەكە و تەواوی جیهاندا نییە.

سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا دۆخێكی هەستیارە و كات لەبەردەم فەڕەنسادا ماوە بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە كار لەگەڵ ئەو وڵاتانەی تردا بكات كە واژوویان لەسەر ئەو ڕێككەوتنە كردووە.

حەسەن ڕوحانی روونیشكردەوە، لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پێویست بوو هەڵوێستیان هەبێت و بەرامبەر گوشار و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بوەستنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“هەركاتێك ئێران بیەوێت گەرووی هورمز بە ئاشكرا دادەخات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر وڵاتەكەی بخوازێت گەرووی هورمز دابخات ئەوا بە ئاشكرا دەیكات.

محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕمی وڵاتەكەی (ئیران) ڕایگەیاند، ئەگەر وڵاتەكەی خوازیاری داخستنی گەرووی هورمز بێت ئەوا بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنێت.

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران وتیشی، ئاسایش و ئارامی كەنداو و گەرووی هورمز بۆ وڵاتەكەی زۆر گرنگە و هاوتای ئاسایشی ئێرانە.

محەمەد باقری ئاماژەی بەوەشدا: قبوڵی ناكەین یەك دوو ڕووداوی ناوچەكە بخەنە ئەستۆی ئێمە. ئەمانە پیلانی دوژمنانن بۆ دروستكردنی گومان لەسەرمان.

سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران تۆمەتەكانی ئەمریكا، سعودیە و ئیسڕائیلی بەرامبەر وڵاتەكەی ڕەتكردەوە كە بە هێرشەكانی سەر بەندەری فوجەیرەی ئیمارات و هێرشكردنە سەر كەشتی نەوتهەڵگر لە دەریای عومان تۆمەتباری دەكەن و ئەوەیخستەڕوو، ئەو لێدوانانە بە جددی وەرناگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی پێشووی میسر لەكاتی دادگاییدا كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پێشووی میسر، لەكاتی دانیشتنێكی دادگایی كردنی، كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵێكی بەپەلەی تەلەفیزیۆنی میسر، ئەمڕۆ محەمەد مورسی، سەرۆكی پێشووی میسر، لەكاتی دانیشتنێكی دادگایی كردنی، كۆچی دوایی كرد.

تەلەفیزیۆنی میسر بڵاویكردۆتەوە، “محەمەد مورسی لەكاتی دادگایی كرندا بوراوەتەوە و گیانی لەدەستداوە”.

محەمەد موسی، لە 8ی ئابی 1951 لەدایك بووە و سەرۆكی پێنجەمی كۆماری عەرەبی میسر بوو، یەكەم سەرۆكی دوای شۆڕشی 25ی كانوونی دووەم (كە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە) بووە و بە یەكەم سەرۆكی مەدەنی وڵاتەكەش دادەنرێت.

لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2012 توانی ڕێژەی 51.73%ی دەنگی بەشداربووان بەدەستبهێنێت و ماوەی سەرۆكایەتییەكەشی لە 30ی حوزەیرانی 2012وە دەستیپێكرد، بەڵام لە ساڵی دواتردا بەهۆی خۆپیشاندانەكانی حوزەیرانی 2013 لەڕێی كودەتایەكی سەربازییەوە لەسەركارلابرا و بە تۆمەتی هەواڵدان بە لایەنە بیانییەكان و بڵاوكردنەوەی نهێنییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی، زیندانی كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان