ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

ئەو ژن و مێردانەی زۆر شەڕدەکەن زیاتر یەکتریان خۆشدەوێت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بەڵگەیەکی زانستییە کە دەری دەخات ئەو ژن و مێردانەی زۆر شەڕدەکەن زیاتر یەکتریان خۆشدەوێت:

– شەڕکردن بەڵگەیە لەسەر نزیکی لەیەک، چونکە بە ئازادانە دەتوانیت ئەوەی لە مێشکتدا هەیە بیانڵێیت

– شەڕکردن و دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەکەت هێمایە بۆ ئەوەی تۆ گرنگی بە پەیوەندیەکەتان دەدەیت و دەتەوێت ناکۆکیەکان چارەسەر بکەیت.

– بونی شەڕ و ناکۆکی لە نێوان ژن و مێردەکان هێمایە بۆ پەیوەندی تەندرووست، چونکە گەر پەیوەندیەک شەڕی تێدا نەبێت واتە کێشەیەک هەیە و لایەک زوڵم لە لاکەی دیکە دەکات.

– شەڕکردن وەڕەسبوون لە پەیوەندی و بوونی ڕۆتین لە ژیاندا لادەبات.

– لە پاش شەڕکردن پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت، وەک وتراوە لەپاش شەڕ دۆستایەتییە.

 

خۆشەویستی

کۆمەڵێک دیمەن لە ژیانی هەر ژن و مێردێکدا هەبوو مانای وایە خۆشەویستیەکەیان لە لوتکەدایە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنی سۆزداری و ڕۆمانسییە کە لە ژیانی هەر ژن و مێردێکدا هەبوو مانای وایە خۆشەویستیەکەیان لە لوتکەدایە:

#1

#2

#3

#4

#5

#6

#7

#8

#9

#10

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند هەڵەیەکی دیار و دوبارە کە زۆرجار کوڕان لە یەکەم ژواندا ئەنجامی دەدەن

خێزان

هەرچەندە كوڕان لە كچان كەمتر خۆیان بۆ ئەنجامدانی یەكەم ژوان ئامادە دەكەن، بەڵام بەگشتی هەندێك هەڵەی كوشندە و باو دەكەن، كە ڕەنگە  بە زیانی پەیوەندییەكەیان بشكێتەوە یان بۆچونێكی تایبەت لای بەرامبەرەكانيان دروست بكات، گرنگترین هەڵە باوەكانی  كوڕان لە یەكەمین ژواندا:

 

-سەیركردنی چاو

-هەندێك لە كوڕان ناتوانن خۆیان لە سەیركردنی چاوی خۆشەویستەكانیان بپارێزن لە یەكەمین ژواندا، لەكاتێكدا كچان پێیانخۆش نیە لەو كاتەدا سەیری نێوچاویان بكرێت.

 

 

-بەكارهێنانی موبایل

-بەكارهێنانی موبایل لە ژوانەكانی سەرەتا و بەتایبەتی لە یەكەم ژواندا هەڵەیەكی باو و كوشندەیە، كە زۆرجار كوڕان و تەنانەت كچانیش دەیكەن، لەكاتێكدا بەكارهێنانی موبایل بۆچونی نەرێنی لای بەرامبەرەكان دروست دەكات و وایلێدەكات هەست بكات كە دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ كردنی ئەوی بەلاوە گرنگ نيە.

 

-هاورێ یان خۆشەویستی پێشوو

-كوشندەترین هەڵە باسكردنی خۆشەویست یان هاورێی پێشووە، كە هەندێكجار كوڕان لە وتنی خۆیان ناپارێزن و ئەوەیش نیگەرانی زۆر لای بەرامبەرەكانيان دروست دەكات.

 

-زۆر جدیی بوون

-پێویست ناكات لەگەڵ خۆشەویستەكەتدا زۆر بە رەسمی قسەبكەت، بەتایبەتی بۆ دانانی كاتی ژوان و هەڵبژاردنی شوێنەكە، بە مانایەكی دیكە زۆر بە كراوەی قسە نەكرێت و دوریش بكەوەرەوە لە جدیش بوون.

 

 

-باسكردنی ماڵ و سامان

-هەندێك لە پیاوان خۆیان دورناگرن لە باسكردنی ماڵ و سامان و لە یەكەم ژواندا دەستدەكەن بە باسكردنی پارە و ئۆتۆمبیل و موڵكەكانیان، كە بەلای هەندێك لە كچانەوە گرنگ نین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

سێ دەستەواژە کە پیاو حەزدەکات هەموو ڕۆژێک لە ژنەکەی خۆی ببیستێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە سێ دەستەواژەی گرنگە کە پیاو حەزدەکات هەموو ڕۆژێک لە ژنەکەی خۆی ببیستێت و زۆر پێی دەڵخۆش دەبێت:

 

“تۆ زۆر قۆزیت”

پیاهەڵدان بە هاوسەرەکەت و باسکردنی باشیەکانی یەکێکە لە گرنگترین ئەو خاڵانەی کە حەزدەکات هەموو ڕۆژێک گوێبیستی ببێت.

 

“سوپاس بۆ هەموو شتێک”

پیاو حەزدەکات ئەو کارانەی دەیکات لەلایەن ژنەوە پێزاندراو بێت و کاتێک بە ماندویەتی دێتەوە ماڵەوە لەسەر کارەکانی ڕۆژەکەی بۆ ماڵەکە سوپاسی بکەیت.

 

“خۆشمدەوێیت”

هەر وەک چۆن ژن حەزدەکات پیاوەکەی ڕۆژانە خۆشەویستی خۆی بۆ دەرببڕێت، بەهەمان شێوە پیاوانیش حەزدەکەن ڕۆژانە گوێیان لە دەستەواژەی زۆدرای و خۆشەویستی ببێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان