ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر “تەقەكردن لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان” ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ڕووداوی “تەقەكردن لە مەكی سەرەكی گۆڕان لەسلێمانی و شەهید كردنی هەڵوسوڕاوێك” ئاشكرادەكات و دەڵێت: “بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس پەیوەندی بە یەكێتییەوە نەبووە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتێكیدا هەژماری فەرمی خۆی لە (تویتەر) ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو بەهیچ شێوەیەك یەكێتی هێرشی نەكردۆتە سەر گۆڕان و ڕووداوەكە پەیوەندی بە یەكێتییەوە نییە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە كردووە و ڕوونكردنەوەی لەسەر دۆخەكە بڵاوكردۆتەوە.

شەوی‌ ڕابردوو لەڕووداوێكی‌ نادیاردا تەقە لەبەردەم نەخۆشخانەیەكی‌ نزیك مەكۆی‌ سەرەكی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان ڕوودەدات و پاسەوانێكی‌ مەكۆی‌ سەرەكی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان دەكوژرێت و بەو هۆیەوە ئەو بزووتنەوەیە یەكێتی بە بەرپرسی ئەو ڕووداوە دەزانێت.

دوابەدوای ئەو ڕووداوە بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوو، كە “له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ر‌پرسێکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکی زۆر لە ھەڵسوڕاوانی خۆبەخش کۆبونەوە. دوای ئەوە‌ بەھۆی دروست بونی ئاڵۆزی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری به‌ناو سکیوریتی، کاکه‌ ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌کرێن”.

لای خۆشیەوە، پۆلیسی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس دەركەوتووە كە بەهیچ جۆرێك تەقە لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان نەكراوە و تەنها كێشەكە لەنێوان چەكدارەكان و سكیورتی نەخۆشخانەكەدا بووە”.

کوردستان

سلێمانی.. تەقە لە هاووڵاتییەك كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی پۆلیسی سلبێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لەهاووڵاتییەك كراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستڕێژی گوللــە لە هاووڵاتییەك كراوە و بەسەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕووداوەكە لەگەڕەكی بەختیاری بووە و بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

هەروەك، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیكردەوە، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە و هیچ كەسێك لەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك.. بەتۆمەتی گەندەڵی قائیمقام دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر سكاڵای فەرمانگەیەك قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك دەستگیركرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە لەسەر سكاڵایەكی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی عیراقی لە كەركوك، فەلاح یایجەلی قائیمقامی ئەو شارە بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، فەلاح یایجەلی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك ئامادە نەبووە كۆمەڵێك دوكان و خانووی زیادەرۆ لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكانی شاری كەركوك تێكبدات كە خاوەنداریەتی زەویەكەی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراقی دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە.

بەپێی هەواڵەكە، لەكۆبوونەوەكەدا بە وردی تاووتوێی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی كرا و لەژێر ئەو ڕۆشناییە چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی باڵای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان