ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە بەڵگە؛ ڕۆژێك بۆ پشووی بۆنە نیشتمانییەكان زیاد دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەك لە پەڕلەمانتارانى عيراق واژۆیان كۆكردۆتەوە بۆ زیادكردنی ڕۆژی “فەتوای جیهادی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی” بۆ پشووی بۆنە نیشتمانییەكان.

بەپێی یاداشتێك، كە واژۆی ژمارەیەك پەڕلەمانتاری لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق كراوە، داوا كراوە ڕۆژی 14-6ی هەموو ساڵێك، وەك بۆنەی نیشتمانی “فەتوای جیهادی و دامەزراندنی حەشدی شەعبی” بناسێنرێت و بكرێتە پشووی فەرمی.

هەر لە نووسراوەكەدا داواكراوە، كە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت بۆ پەسەند كردنی هاوشێوەی ڕۆژی دامەزراندنی سوپای عیراق و ڕۆژی دامەزراندنی پۆلیس.

وەك لە نووسراوەكەدا ئاماژەی پێ‌ كراوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان بڕیاری داوە ئەو بابەتە بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممە 13-6-2019 بۆ گفتوگۆ كردن لەسەری.

دوابەدوای هێرشی داعش بۆ سەر شاری موسڵ و كەوتنی شارەكە لە 10ی حوزەیرانی 2014، لە ڕۆژی 14ی هەمان مانگ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق فەتوایەكی دەركرد بۆ “جیهاد” دژی داعش و بەوهۆیەوە حەشدی شەعبی دروست كرا.

عێراق

مالكی داوایەك ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات پابەندی كاتە دەستوورییەكان بێت بۆ دیاری كردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق.

نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نوری مالكی پێشوازی لە بڕۆنۆ ئۆبیر، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق كردووە و گفتوگۆیان كردووە لەسەر دواین دۆخی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا و هەروەها ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

نوری مالكی ئاماژەی بەوەكردووە، فەڕەنسا هەومیشە هەڵوێستەكانی پاڵپشتی عیراق بووە لە شەڕی دژی تیرۆر و خوازیای زیادكردنی ئەو ڕۆڵەین لە قۆناغی داهاتوودا لە سەرجەم بوارەكاندا.

جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پابەند بوون بە كاتە دەستووریەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران و دیاری كردنی كەسێك، كە توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیانی عیراقی هەبێت.

دوابەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پۆستەكەی لە 1ی ئەم مانگە و دواتر پەسەند كردنی لەلایەن پەڕلەمانەوە، بەپێی ماددەی 76ی دەستووری عیراق ماوەی 15 ڕۆژ لە بەردەم سەرۆك كۆماردایە بۆ دیاری كردنی كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵام بەهۆی ئەو مەرجانەی خۆپیشاندەران دیارییان كردووە بۆ كەسایەتی شەرۆك وەزیرانی نوێ‌، دیاری كردنی سەرۆك وەزیران ئەستەم بووە و تەنها تا 16ی ئەم مانگەش كات لە بەردەم بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ماوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەشێوەیەكی كاتی فڕۆكەخانەی بەغدا داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەختی عێراق بە تەواوی داخرا و بەڕێوەبەرایەتییەكەی هۆكارەكەی كرد.

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكە راگیراون، بەهۆی دروستبوونی تەمەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا ڕونكراوەتەوە، بەشێوەیەكی كاتی فڕۆكەخانەكە دادەخرێت و دوای نەمانی تەمەكە گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

رەوشی بەغدا بەرەو ئاڵۆزی زۆرتر دەڕوات

خەڵك –بەشی هەواڵ

خۆپیشاندەران سەرجەم كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك وەزیران ڕەتدەكەنەوە و هێزە ئەمنییەكانیش دەست بە جووڵە دەكەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەكان، خۆپیشاندەران سەرجەم كاندیدەكانیان ڕەتكردووەتەوە بەتایبەت محەمەد شەیاع سوودانی كە حیزبەكان لەسەری رێككەوتوون.

خۆپیشاندەران بۆ سوور بوون لەسەر داواكارییەكانیان ئەمڕۆ بە لێشاو ڕوو لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان دەكەن لە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشووری عیراق.

هاوكات بەپێی هەندێك سەرچاوەی رۆژنامەوانی، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەجووڵەكردووە بۆ نزیكبونەوە لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندانەكان و مەترسی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان