ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر لە ناشنال جیوگرافیکەوە کە شایەنی خوێندنەوەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیرە لە ناشنال جیوگرافیکەوە کە شایەنی خوێندنەوەیە:

 

– ئەمە دیمەنی کۆتایی سەرەوەی هەڕەمی  ڕەشی میسریەکانە کە لەسەری نوسراوە:

“ڕووخساری پادشا دەکرێتەوە
تا خودای ئاسۆ دەبینیت
کاتێک بە ئاسمانەکاندا تێدەپەڕێت
دەبێتە هۆی ئەوەی پادشا وەک خودا بدرەوشێتەوە
خودای بێکۆتا و هێزلێنەبڕاو”

 

– ماسکی  مۆمیایی ئەلخماهوون لە ساڵی ١٩٢٢ دۆزرایەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ لەکاتی پاکردنەوەدا لێبویەوە، دواتر بە سیکۆتین پێوەیان کردەوە بەڵام سیکۆتینەکە زیانی زیاتری دابوو لە ماسکەکە و لە ساڵی ٢٠١٦ دەرکەوت کە بە ساختە پێوەی کراوە.

 

– گەر بیبەری توون بدەیت بە کەناری ڕەنگەکەی دەگۆڕێت.

 

– خەرجی هەر ڕۆژێکی سستمی GPS ٢ ملیۆن دۆلارە کە حکومەتی ئەمریکا دەیدات لە ڕێگەی ٢٤ مانگی دەستکردەوە و هیچ داهاتێکیشی نییە بۆ ئەو وڵاتە.

 

– چوارگۆشەی دەریایی، دیاردەیەکی سرووشتی دەگمەنە کە بەهۆی دوو ئاڕاستەی دژبەیەکی هەواوە درووستدەبێت لە دەریادا و دیمەنێکی جوانی هەیە.

 

 

-گەر لە شاری پیتەربۆرگ لە ڕووسیا لەدایک بوبیت، لەشاری پیترۆگراد خرابیتە بەر خوێندن، لە لینینگراد ژنت مارەکردبێت، لە سانت  پیتەربۆرگ  بەشەکەی دیکەی ژیانت بەسەر بردبێت، ئەوا تۆ هەموو ژیانت تەنها لە یەک شاردا ژیاویت بەڵام زیاتر لە جارێک ناوەکەی گۆڕدراوە.

 

زاناکان سەلماندویانەکە ٦ هەزار ساڵ لەمەوبەر بیابانی گەورە سەوزایی بووە و بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا وایلێهاتووە و لە داهاتوشدا سەوز دەبێتەوە و هەموو ٢٣ هەزار ساڵ جارێک ئەم گۆڕانکارییە ڕوودەدات.

 

ژیاندۆستی

چەند دۆخێکی ناخۆش کە هەموو ئەو کچانەی دەیانەوێت کێشیان زیاد نەکات پێیدا تێپەڕ دەبن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دۆخێکی ناخۆشە کە هەموو ئەو کچانەی دەیانەوێت کێشیان زیاد نەکات پێیدا تێپەڕ دەبن:

 

کاتێک لە ماڵەوە وەرزش دەکەم

 

پەلەمانە! 

 

کاتێک ناتوانم بەرگەت چپس نەخواردن بگرم؟

 

پاش هەموو نان خواردنێک

 

کاتێک دەچمە بۆفیەی کراوە و ڕێجیم لە بیر دەکەم

چۆن پانتۆڵەکەم لە پێ دەکەم:

کاتێک بەیانی هەڵدەستم:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند نهێنیەک لەسەر جەستەت، کە دەری دەخات جیهانێکی تەواو جیاوازە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نهێنیەکە لەسەر جەستەی مرۆڤ، کە دەری دەخات جیهانێکی تەواو جیاوازە:

 

دڵ

-دڵی مرۆڤ لەتوانایدا هەیە تا بەرزی ٣٠ پێ خوێن فڕێبدات کە دەکاتە خانویەکی سێ نهۆمی

-دڵی ژنان زیاتر لە دڵی پیاوان لێدەدات.

-هەموو ڕۆژێک دڵ نزیکەی ٢ هەزار گاڵۆن خوێن پاڵپێوەدەنێت.

-جگەر

-جگەر ئەندامێکە زۆرترین کاری هەیە و نزیکەی ١٠٠ کاری جیاواز ئەنجام دەدات لە ناو جەستەدا.

-جگەر گەر تەنها ٢٥٪ی بمێنێتەوە، دەتوانێت دوبارە خۆی درووستبکاتەوە.

-لە پزیشکی یۆنانیدا پێیان وابووە کە هەستەکانی مرۆڤ لە جگەرەوە دێت.

-گورچیلە

-لە ناو گورچیلەدا نزیکەی ٢ ملیۆن خانەی فلتەری هەیە کە بە nephrons ناودەبرێت.

-مرۆڤ دەتوانیت بەبێ دوو گورچیلە بژی و نیوەی یەک گورچیلە کارەکان بەڕێوە ببات.

 

-گەدە

-گەدە توانای هەڵگرتنی خۆی دەگۆرێت لە نێوان ١ لیتر بۆ ٤ لیتر بە پێی خواردنی کەسەکان.

-ترشی گەدە هێندە بەهێزە کە دەتوانیت کانزاش شی بکاتەوە.

-گەدە چەند پەردەیەکی هەیە و هەموو ٢ هەفتە جارێک نوێدەبیتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە پوکانەوەی خۆی بپارێزێت بەهۆی ترشەڵۆکەوە.

 

-سی

-سی مرۆڤ کێشی زۆر کەمە و گەر بیکەیتە سەر ئاو ژێر ناکەوێت.

-هەموو ڕۆژێک نزیکەی ١٠ هەزار لیتر هەوا بە سیەکانماندا تێدەپەڕێت.

-سی لە دەرچوونی دەنگ و درووستکردنی دەنگی مرۆڤدا ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە.

 

-میزەڵدان

-میزەڵدان توانای چونەوە یەک و کشانی زۆری هەیە لەکاتی پێویستدا.

-شێوەی میزەڵدان وەک هەرمێ وایە لە گەورەدا.

 

-ڕیخۆڵەباریکە

-هەرچەندە تیرەکەی بچووکە، بەڵام لە ڕاستیدا بچووک نیە. لە کاتی درێژکردنەوەی ڕیخۆڵە باریکە درێژیەکەی دەگاتە (٦ م)  . و ئەگەر پانی بکەینەوە گەورەتردەبێت لە ڕووی یاریگایەکی تێنیسی سەر زەوی.

-لە ناویدا نزیکەی ١ کیلۆ بەکتریا هەیە

 

-مێشک

-هەتا ئێستاش زۆر زانیاری هەیە لەسەر میشک کە بەشاراوەیی ماوەتەوە و نزیکەی ١٠٠ بلیۆن دەمارەخانەی تێدایە.

-مێشک هەستەوەری ئازاری تێدا نییە، واتە خۆی هەست بە ئازار ناکات بەڵام ئاگادارت دەکاتەوە لە ئازاری ناوچەکانی دیکە.

-توانای هەڵگرتنی نزیکەی ١٠٠ تێرابایت زانیاری هەیە کە لە سوپەر کۆمپیتەر زیاترە.

-بەداخەوە ئەو قسەیە ڕاست نییە کە دەڵێت ئێمە تەنها ١٠٪ مێشکمان بەکار دەهێنین، بەڵکوو هەمووی بەکاردەهێنین و مرۆڤ تەنها لەکاتی خەوتندا ١٠٪ی بەکاردەهێنیت.

 

-پەنکریاس

-پەنکریاس سەر و کلکی هەیە

-ئێمە دەتوانین بەبێ پەنکریاس بژین، بەڵام لە هەستەوەرەکان و باڵانسی هۆڕمۆنەکاندا کێشەمان بۆ درووست دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٧ ڕووداوی گرنگ کە تا ساڵی ٢٠٥٠ لەسەر زەوی ڕوودەدەن

خێزان

زۆر جار بۆ ئەوەی بزانیت لە داهاتودا چی ڕودەدات پێویستت بە هێزی شاراوە نییە، بەڵکوو تەنها بە لێکدانەوەی ئەو شتانەی کە ئێستا هەیە دەتوانیت بگەیتە دەرئەنجامێک، ئەمەی خوارەوە کۆمەلێک ڕوداوە کە پێشبینی دەکرێت بەر لە ساڵی ٢٠٥٠ ڕووبدات:

 

-لە ساڵی ٢٠٢٠ بەرزترین تاوەری جیهان تەواو دەبێت کە تاوەری جدەیە لە سعودیە و بەرزیەکەی ٣٣٠٣ پێیە.

-لە ساڵی ٢٠٢٠ هۆتێلی ئاسمانی لە فەزادا دادەندرێت و هاوڵاتیانی ئاسایی دەتوانن تێیدا بمێننەوە کە پرۆژەکە لە لایەن Bigelow Aerospace  وە دروستدەکرێت.

-لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆمپانیای SpaceX ڕۆکێتێک دەنێرێت بۆ سەر مەریخ وەک هەوڵە سەرەتاییەکان بۆ چونی مرۆڤ بۆسەر هەسارەکە.

-بەپێی پێشبینیەکانی ڕێکخراوەی UN ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ٨ بلیۆن و لە ساڵی ٢٠٥٠ دەبێتە ٥٠ بلیۆن.

-پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢١٠٠ شاری ڤینیسیا لە ئیتاڵیا بە تەواوەتی ژێر ئاو بکەوێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠٥٠ ڕێژەی ئاو لە شارەکەدا هێندە بەرزدەبێتەوە کە بەکەڵکی ژیان نامێنێت.

-بەهۆی کێشەی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە بەستەڵەکی باکوور زۆر بچوکدەبێتەوە.

-بەشێک لە زانایانی گەردوون ناسی پێشبینی ئەوە دەکەن تا ساڵی ٢٠٥٠ مرۆڤ بتوانیت بگاتە هەسارەی مەریخ کە بە هەسارە سورەکە ناسراوە، هەرچەندە بەشێکی تر لە زانایان پێیان وایە کە مرۆڤ هیچکات ناتوانێت بگات بە هەسارەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان