ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەنداوەکان و ئاوگلدەرەوەکان ڕێگەی دوو لەسەر سێی ڕووبارەکانی جیهانیان بڕیوە

لێکۆڵینەوەیەکی زانستی تازە کەوا لەگۆڤاری (Nature) بڵاو کراوەتەوە ئاشکرای کردووە کەوا لەنێوان 246 ڕوباری گەورەی جیهاندا تەنها 37% بەبێ بڕان لەسەر ڕێڕەوی خۆیان دەڕۆن، وەڕێژەی 63% ی ئەم ڕوبارانە بەر بەنداو و ئاگلدەرەوەکان دەکەون کەوا بەدەستی مرۆڤ دروستکراون.
 یەکەمین لێکۆڵینەوەی لەمشێوازەیە کەوا ئەنجامدرابێت.
34 لێکۆڵەر لەزانکۆی ماک غیل (Mc Gill) ی کەنەدا هەستاون بەئەنجامدانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، بەهاوکاری و پاڵپشتی دارایی سندوقی جیهانی بۆسروشت(WWF) کەوا هەستاون بە لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی 12 ملیۆن کم لەڕوبارە زیندووەکانی ناوچە جیاوازەکانی جیهان.
ئەم لێکۆڵینەوەیە بەیەکەم لێکۆڵینەوە دادەنرێت لەم بوارەدا، کەوا دەتوانێت ببێتە سەرچاوەیەک بۆ بڕیار بەدەستان و لێکۆڵەرەوان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی بەردەوام لەبواری خستنەگەڕی گەنجینەی ڕوبار و دەریاکان کەوا هەڕەشەی لەناوچونیان لەسەرە.
لێکۆڵەرەوان ڕونیان کردووەتەوە کەوا لەنێوان 91 ڕوباردا کەوا درێژییەکانیان لە 1000 کم تێپەڕدەکات تەنها 21 ڕوباریان تا ئێستا پارێزگاری لەسروشتیان کراوە، ئەوانیش دەکەونە حەوزەی ئەمازۆن و کۆنگۆ یان ناوچەی جەمسەری باکور.
لێکۆڵینەوەکە دۆزیویەتییەوە کەوا هۆکارەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەرییەکی گەورەی نەرێنیان هەیە لەسەر پاراستنی ژینگەی ڕوبارەکان، لەبەرئەوەی حکومەتی دەوڵەتانی جیهان ووزەی کارۆئاوییان بە ووزەیەکی پاک دیاریکردووەوە ئەو ووزەیەش پشت بە دروستکردنی بەنداوەکان دەبەستێت.
نزیکەی 60 هەزار بەنداو
ماک غانتەر (Mac Ganther) لێکۆڵەری سەرەکی لەم لێکۆڵینەوەیەدا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (الجزيرة نت) دەڵێت: کەوا نزیکەی 60 هەزار بەنداو بوونەتە بەربەست لەڕێگەی ڕوبارەکانی جیهان وەنزیکەی 3700 بەنداوی تر لەسەروبەندی دیزاین و دروستکردندان.
ئەم بەنداوانە ڕووبارەکانیان لە سروشتی خۆیان لاداوە، ئایا بەگۆڕینی قەبارەی ئاوەکانیان بێت یان لادانی ڕێڕەوەکانیان و پەیوەستکردنیان بەیەکترییەوە بێت ئەمە بووە بەهۆکاری ئەوەی ملیۆنان مرۆڤ بێبەش ببن لەو سەرچاوانە، بەڵام لەبەرامبەردا ماسی و زۆرێک لە خزمەتگوزارییە ژینگەییەکانی وەک کەمکردنەوەی مەترسی لافاو فەراهەم دەکەن. 
غانتەر لەدرێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کەوا پێویستی ئەمڕۆمان بریتییە لە چاودێریکردنی ڕێڕەوی سروشتی ئەو ڕووبارانە، بەتایبەت ئەوەی کە پەیوەندیدارە بە بەستنەوەیان بەیەکترییەوە بەم شێوەیە دەتوانین تێگەیشتنی باشمان هەبێت بۆ ڕۆڵی ئەم ڕۆڵی ئەم ڕووبارانە لەڕابردودا کەوا هەیانبووە.
دەبێت لە داهاتودا چی بکەین؟
لەبەر ئەوەی دروستکردنی بەنداو و ئاوگلدەرەوەکان کەوا دەبنە بەربەست لەبەردەم ڕووبارەکاندا زۆر گرنگ و زەروورییە بۆ مرۆڤایەتی لەجیهانی مۆدێرندا، بۆیە پێداویستی ئەمڕۆمان ئەوەیە کەوا چارەسەری زیرەکانە و بەردەوام بدۆزینەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ڕووبارانە ئەویش بە بنیاتنانی بەنداوەکان لەشوێنی گونجاودا وە ئەگەر پێویست بوو وە بگونجێت هەستین بە تێکدانی ئەو بەنداوانەی کەوا لەئێستادا بوون بەهۆی بڕین و گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکان و پەیوەستکردنیان بەیەکترییەوە.
غانتەر دەڵێت : لەئێمە داواکراوە کەوا بەشێوەیەکی زیرەکانە و گونجاو بیربکەینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ بەڕێوەبردنی ڕووبارەکان  ئێمە کۆمەڵێک داتاو زانیاری گەورە و گرنگمان هەیە دەربارەی هەموو ڕوبارەکانی جیهان، وەئەمە سەرەتایەکی باشە کەوا بەشدار دەبێت لەدۆزینەوەی جارەسەری گونجاو بۆ پاراستنی ئەم ڕووبارانە وە خزمەتگوزارییە ژینگەییەکانیان.
10 ساڵ کارکردن
پ.بیرنار لینار لەزانکۆی ماک غیل کەوا یەکێکە لەبەشداربووانی ئەم لێکۆڵینەوەیە ووتی: ئەم لێکۆڵینەوەیە بەرهەمی دە ساڵ کارکردنە، وەدەزانم ئێمە هەستاوین بەکارێکی مەزن لەڕێگەی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ئەم ڕووبارانە لەبەرئەوەی ڕێگەمان بۆ خۆشدەکات بۆ دروستکردنی نەخشەیەکی دیجیتاڵی بۆ ملیۆنان کیلۆمەتر لەم ڕووبارانە کەوا بەسەر زەویدا دەڕۆن.
لەکۆتاییدا ئەمە یارمەتیمان دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لەو گۆڕانکارییانەی کەوا مرۆڤایەتی لەسەر ئەم ڕووبارانە دروستی کردوون  وەئێمە لەئێستادا داوا ناکەین کەوا گەشەی ئابوری دەوڵەتانی جیهان بوەستێت، بەڵکو داوا دەکەین کەوا ڕێگەچارەیەکی زیرەکانە بدۆزرێتەوە کەوا بەشداربێت لەپێکەوە ژیان و پێکەوەبوونی مرۆڤایەتی و ئەم ڕووبارانە، وەک پشتبەستنی زیاتر بە سەرچاوەکانی ووزەی خۆر و با لەبەرهەمهێنانی ووزەدا.
” وەرگێڕ “مێژووی دروستکردنی بەنداو بە شێوازی سەردەمیانە و گەشەسەندنی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ۱۹ کەوا ئامانجەکانی لە ئێستادا تەنها بریتی نییە لە ئاو گلدانەوە بۆ خواردنەوە و ئاودێری زەوی و زاری کشتوکاڵی بەڵکو بۆ کۆمەڵێک سودی تری وەک (بەرهەمهێنانی کارەبا، گەشەسەندنی گەشتوگوزار بەتایبەت لەڕێگەی بەکارهێنانی کەناراوەکانییەوە، ڕاوەماسی، پاراستنی دانیشتوانی کەنار ڕوبارەکان لەلافاو، گواستنەوەی ئاوی …..هتد)بەکار دێت، تەنانەت لەم سەردەمەدا هەندێک بەنداو تایبەت بۆ خەزنکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی ناوچەیەکی دیاریکراو دروستکراون کەوا لەوەرزی بارانباریندا سودی لێدەبینرێت بۆ مەبەستی ئاماژەبۆکراو.
بۆیە لێرەدا پێویستە گرنگی بەنداوەکانیش لەبەرچاوبگیرێت بەڵام دەبێت لەپاڵ ئەوەشدا ڕچاوی باری سروشتی ڕوبارەکانیش بکرێت و هەوڵبدرێت کەمترین زەرەرو زیانیان پێبگات. وەبونی ئەو ژمارە زۆرەی بەنداو لەجیهاندا کەوا ئاماژەی پێکراوەلەم لێکۆڵینەوەدا دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کەوا میللەتانی جیهان چ گرنگییەکیان بەدروستکردنی بەنداو داوە بەڵام هەرێمی کوردستان بەداخەوە نەتوانراوە وەک پێویست ئاوڕ لەم بوارە بدرێتەوە، ڕاستە هەندێک بەنداوی بچوک و مامناوەند دروستکراون بەڵام وەک ئەوەی بڵێین کەوا بەنداوی گەورە و ستراتیژی دروسکرابێت ئەوا لەم بوارەیاندا هیچ هەنگاوێک نەنراوە، لەکاتێکدا کوردستان وڵاتێکی تاڕادەیەک دەوڵەمەندە بەسەرچاوەی ڕوباری گەورە و مامناوەند کەوا دەتوانرا سودی ئێجگار
سەرچاوە/الجزيرة نت
نوسینی/ هشام بومجوط
وەرگێڕانی/ گۆران عمر (ماموستا لەکۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی)

ژینگە

ئایا داری (سەبەحبەح، چەتر) ژەهراوییە و مەترسی بۆ مرۆڤ هەیە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی مەترسی درەختی سەبەحبەح و مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ، شارەوانی چەمچەماڵ لە زاری د. هەڵەت ڕەشیدەوە چەند ڕاستییەكی سەبارەت بەو درەختە ئاشكراكرد.

د. هەڵەت ئاماژەی بەوەكردووە، داری سەبەحبەح دارێكی دۆستی ژینگەیە و نیشتمانی سەرەكی ئەم دارە باكوری هیند و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، تەمەنی ئەم دارە لە نێوان 150 بۆ 200 ساڵە، ئەم دارە لە هەموو جۆرە خاكێك سەوز دەبێت، تەنانەت لە خاكی لمیشدا توانای گەشەی هەیە، ڕەگی ئەم دارە زیاتر بە ئاسۆیی بڵاو دەبێتەوە و كەمتر بە ستوونی دەچێتە قوڵایی خاكەوە، ڕەگەكەی بە 3 مەتر بڵاودەبێتەوە، بۆیە واباشترە لەكاتی چاندنی بە دەوری 3 مەتر لەگەڵ دارێكی تر بچێنێت.

دەشڵێت: “باشترین كاتیش بۆ چاندنی ئەم دارە كاتێكە پلەی گەرمی لەنێوان 20 بۆ 32 پلەی سەدی بێت،(بۆ هەرێمی كوردستان ئەم پلەیە لەمانگەكانی نیسان و ئایار و ئەیلول و تشرینی یەكەم فەراهەمە).

سەبارەت بە سوودەكانی داری سەبەحبەح د. هەڵەت دەڵێت: “داری چەتر سوودی زۆرە، لەبەر زۆری سوودەكانی لە نیشتمانی ڕەسەنی خۆی، كە هیندستانە بەداری دەرمانخانەی لادێ ناسراوە، هۆكاری ئەمەشە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەم دارە مادەیەك دەردەدات دەبێتە هۆی ئەوەی مێشوولە و مێش لە دەورووبەری دارەكە دووربكەوێتەوە، واتە چاندنی ئەم دارە لەنزیك ماڵ و شوێنە گشتیەكان هۆكارێكە بۆ دورخستنەوەی مێش و مێشوولە و كەمكردنەوەی مەترسی تووشبون بەنەخۆشی مەلاریا، هەروەها 1 دۆنم زەوی چێنراو بەم دارە توانای نیشتاندنی 30 تەن لە تۆز و خۆڵی هەیە لەساڵێكدا”.

ئاشكراشی كردووە، سودێكی تری ئەم دارە دەردانی مادەیەكی ترە، كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر لە جۆری B، جگەلەوەش لە پیشەسازی دروستكردنی دەرمانیش بەشدارە بەتایبەت لە دروستكردنی هەویری ددان و دەرمانەكانی هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵە و چارەسەری پێست و سابونیشی بۆ تەندروستی پێست لێ دروست دەكرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، سەبارەت بەناوی دارەكە، جگە لەناوی زانستی دارەكە هەر وڵاتێك ناوی تایبەت بە دار دادەنێت لە هیند پێی دەوترێ دەرمانخانەی لادێ، لە عیراق پێی دەوترێت سەبەحبەح، لە میسر پێی دەڵێن نیم، لە كوردستانیش بە چەتر ناسراوە.

سەبارەت بە ژەهراوی بوونی دارەكە جەختیشی كردۆتەوە، بەو شێوەیە نیە مرۆڤ بكوژێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە جەژنی قورباندا پۆلیسی دارستان 19 كەسی دەستگیر كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەسەرجەم بنكە و بەشەكانی لەڕۆژانی پشوی جەژنی قورباندا بەردەوام مەفرەزەكانیان لە ئەركدابوون بۆ ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و پارێزگاری كردن لە سروشت و ژینگەی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە بە چەند هۆكارێكی جیاواز 19 سەرپێچیكار دەستگیر كراون و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە .

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پۆلیسی دارستان بەتایبەت لە پشووەكانی جەژنی قورباندا بەگیانێكی لەخۆبوردییەوە لە گەڕان و پشكنیندا بوون بۆ ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و پارێزگاریكردن لە سروشت و ژینگەی كوردستان و لە ئەنجامی چەند دەرچوونێكی مەفرەزەكانمان لە سنورەكانی (سیتەك، سلێمانی، گاپیڵۆن، بازیان، قەرەداغ) توانیان (19) سەرپێچیكار دەستگیربكەن بەهۆكاری كەوتنەوەی ئاگر و زیادەڕەوی و بیرلێدان و ڕاوكردنی ماسی .

ڕوونیشی كردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونێكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك توانیان (7) سەرپێچیكار دەستگیر بكەن، كە زیادەڕەویان كردبووە سەر موڵكی گشتی، هاوكات لە سلێمانی توانرا (2) سەرپێچیكار دەستگیر بكەن لەسەر دیاردەی بیرلێدان بەشێوەیەكی نایاسایی و پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن-یش توانیان (7) ڕاوچی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی ڕاوكردن بوون و هەر لەچوارچێوەی ڕۆژانی پشووی جەژندا لە سنوری قەرەداغ (3) هاووڵاتی دەستگیر كران بەهۆكاری ئاگركەوتنەوە.

ئاشكراشی كرد، زەرەر و زیانی ئاگرەكە سووتانی زیاتر لە (5000) دۆنم پووش و پاوانە لە سنوری بازیان و قەرەداغ لەگەڵ ئەوانەشدا دەستگیراوە بەسەر (2) جیهازی بیرلێدان و (1) مۆلیدەی كارەبایدا .

عەمید هێمن دەشڵێت: “پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پیرەمەگروون.. سێ‌ ڕاوچی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون بۆ سنوری گوندی( زێوێ ) لە بناری چیای پیرەمەگروون بە مەبەستی چاودێریكردن و پشكنینی سنورەكە، توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن كەبەمەبەستی ڕاوكردن هاتبوونە سنورەكە .

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پەڕاوی لێكۆڵێنەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەركراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان