ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەكر: پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی دەكەین و هەرگیز هاوكارییەكانیمان بیرناچێتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕایگەیاند “بۆئەوەی دەوڵەتێكی بەهێزمان هەبێت، پێویستە هەموومان پاڵپشتی لە نێچیرڤان بارزانی بكەین، من هەرگیز هاوكارییەكانی نێچیرڤان بارزانیم بیرناچێتەوە”.

بەپێی ماڵپەڕی كەناڵی كوردستان تیڤی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاندووە “لەو ماوەیەدا لە ئەنجوومەنی پارێزگە و پارێزگای سلێمانی كارم لەگەڵیدا كردووە، هەموو كارەكانی بە ڕاوێژكردووە، بڕوایەكی تەواوی بە لامەركەزی، دابەشكردنی دەسەڵاتەكان و كاری هاوبەش هەیە، هەروەها بڕوایەكی تەواوی بەوە هەیە كوردستان وەكو یەكەیەكی سیاسی، ئابووری و جوگرافی سەیربكرێت نەك وەكو وڵاتێكی دابەشبوو بۆ دوو زۆن، بە دڵنیاییەوە ئەم سیفاتانە لە كردەوەكانیدا ڕەنگبداتەوە، وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو دەبێت”.

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت “سەرەڕای بارودۆخی ناهەمواری كوردستان و قەیرانەكان، بەڵام بەڕێزیان پاڵپشتێكی بەهێزی ئێمە بووە و توانیویەتی لە زۆربەی كار و پرۆژەكانماندا بەدەممانەوە بێت”.

دەشڵێـت “یەكێك لەو كارانە، دەستپێكردنەوەی پرۆژەی شووقەكانی سیتەك و مێرگەپان بوو كە لەو قەیرانەدا بڕێك پارەی مانگانەی بۆ تەرخانكردین كە تاوەكو ئێستاش بەردەوامە، هەروەها دامەزراندنی 284 كەس لە نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە لەسەر داواكاری من، بۆیە هەرگیز ئەو هاوكارییانەم بیرناچێتەوە”.

کوردستان

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی هەڵاتووی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارێك لە كەركوكەوە بۆ هەولێر توانیویانە دەستگیری بكەن و ڕادەستی پۆلیسی ئەو پارێزگایەی بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارێك لە پارێزگای كەركوك، كە بۆ ماوەی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابووەوە بەپێی ماددەكانی (٤٥٦، ٤٤۳، ۲٦۷)، ڕایكردبوو بۆ سنوری پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە تۆمەتبار دەستگیر كراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە ڕاكردنی ئەم تۆمەتبارە، تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی (مقەدەم/ سالار ساڵح ئەحمەد) توانیویانە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و دواتر ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بكەنەوە و نێردراوەتەوە بۆ پارێزگای كەركوك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە گەرمیان ڕووداوێكی هاتوچۆ 3 برینداری لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر (4:00)ی پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان لەنزیك گوندی پارێوڵەی بچووك ڕوویداوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕووداوەكە 3 برینداری لێكەوتووەتەوە و بەهۆی سەختی برینی یەكێك لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان هۆكاری ڕووداوەكەشی ئاشكرا كردووە و ڕایگەیاندوە، بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێلی جۆری (هیوندای – مینی پاس) لەكاتی ڕۆیشتن ئەكسڵی تێكچووە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكایەتی هەرێم: جموجوڵی تیرۆریستانی داعش هەڕەشە و مەترسیی ڕاستەقینەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆربستییە دەكات كە تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 لە قامیشلۆ‌ ئەنجامیاندا و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتەوە، هەروەها لە حەسەكەش مینێك بە ئۆمبێلێكدا تەقێندراوەتەوە و كەسێك بریندار بووە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا، پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییان دەكات و هاوخەمی بۆیان دەربڕیوە، هیوای زووچاكبوونەوەشی بۆ برینداران و بەركەوتووان خواستووە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەرهەڵدانەوەی جموجوڵی تیرۆریستانی داعش و كارە تیرۆرستییەكانیان لە ناوچەكە، هەڕەشە و مەترسیی ڕاستەقینەن و لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیش پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی زیاتر و كاری جددیترە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان