ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند خویەکی خراپی منداڵ کە لە بنەڕەتدا هەڵەی دایک و باوکەکەیە


خێزان

خێزان و پەروەردەی خێزان گرنگی زۆری هەیە لە ژیانی منداڵدا، ئەمەی خوارەوە ٦ هەڵەیە کە مندالان ئەنجامی دەدەن لە کاتێکدا بەهۆی هەڵەی دایک و باوکە لە پەروەردەدا:

 

-قسە پێبڕین

نابێت کە تەنها قسەی بە کەسێک بڕی پێی بڵێیت “بێدەنگ بە” بەڵکوو دەبێت بە کردەوە لە خۆتەوە ئەوەی فێربکەیت کاتێک کەسێک قسە دەکات ئەو گوێ بگرێت تا سەرەی دێت.

 

-کڕینی هەموو شتێک

کە منداڵ دەبەیتە بازاڕ وادەزانێت شتەکان خۆڕاین و داوای بردنی هەموو شتێک دەکەن، بۆ ئەوەی فێری ئەو سستمە بێت بەر لە چونە بازاڕ پێکەوە لیستی ئەو شتانە بنوسن کە دەبێت بیکڕن و لێی لانەدەن (دەتوانیت داوای لێبکەیت بە وێنە بیکێشێت)، کاغەزەکە بدە بە منداڵەکە با ئەو بڵێت کە چیتان دەوێت بیکڕن بەپێی لیستەکە.

 

-منداڵەکەت بە ئەدەبەوە قسە ناکات

تا زوتر منداڵەکەت فێربکەیت بە ڕێز و ئەدەبەوە قسە بکات باشترە، هیچ کارێک بۆ منداڵەکەت مەکە تا نەڵێت “بەیارمەتیت، تکایە، سوپاس، سڵاو، هتر”

 

-نازانێت کەی بوەستێت

بۆ منداڵ قورسە کە بزانیت کام زانیاریانە هی ئەوە نییە باسی بکات، هەوڵبدە فێری دەستەواژەی (نهێنیەکانی ماڵەوە)ی بکەیت، تا بزانێت کە هەموو شتێک بۆ وتن و باسکردن نییە.

 

 

-بەردەوام پێتەوە نووساون

کاتێک ڕێگە نەدەیت منداڵەکەت کەمێک لێت دوربکەوێتەوە، دواتر بۆ هەموو شتێک پشت بەتۆ دەبەستێت، هەوڵبدە ڕێگایان بدەیت کە شتە نوێکان تاقی بکەنەوە.

 

 

-کەسانی دیکە بێزار دەکەن

کاتێک دایک و باوک زیاد لە پێویست ناز دەدەن بە منداڵەکەیان و هەرچیەکی ویست بۆی دەکەن، وا دەزانێت کەسانی دیکەش بەهەمان شێوەن، بۆیە پێویستە فێری ئەوەی بکەیت کە رێز لە خواستی کەسانی دیکەش بگرێت.

ریکلام

ماڵداری

جلوبەرگەکەت بە سوراو پیس بووە؟ چارەسەری تۆ لای ئێمەیە!


خێزان

به‌شێك له‌ خانمان له‌ كاتی سوراوكردندا به‌بێ مه‌به‌ست جلوبه‌رگ یاخود نوێنه‌كانیان به‌هۆی سوراوه‌كه‌وه‌ پیسده‌كه‌ن و ده‌بێته‌ په‌ڵه‌یه‌ك پێوه‌ی، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كه‌ بۆ لێكردنه‌وه‌ی سوراوه‌كه‌ به‌ ئاسانی:

 

-سپرای قژ

-كه‌مێك سپرای قژی ئاسایی بده‌ له‌ په‌ڵه‌كه‌و دواتر 10 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاسایی بیشۆره‌وه‌ و ده‌بینیت لێبۆته‌وه‌.

-كلۆر

-گه‌ر جلوبه‌رگ یاخود ئه‌و شتانه‌ی پیسبووه‌ سپیه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت كلۆر به‌كاربهێنیت.

 

-كحول

-كه‌مێك كحولی سروشتی بده‌ له‌ په‌ڵه‌كه‌و پاشان به‌ په‌ڕۆ بیسڕه‌، دواتر ده‌توانیت بیشۆیته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ ڕاهێنانی وەرزشی پشت، وەک ئەوە وایە بەجوانی بتشێلن


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕاهێنانی بەسوودە بۆ پشت کە دەتوانیت بۆخۆت لەماڵەوە ئەنجامی بدەیت و هەمان کاریگەری شێلانی هەیە:

 

– لەسەر کورسیەک دابنیشە و قۆڵەکانت بکەرە پشتەملت و دواتر سەرت بۆپێشوە ڕابکێشە تا دەتوانیت، دواتر بیگەڕێنەرەوە و ٥ جار دوبارەی کەرەوە.

– ئەمجارە بەبێ دەستت تەنها ملت ببەرە خوارەوە و هەست بە کشانی شانەکانت بکە، ٨ جار دوبارەی بکەرەوە.

– لەسەر کورسیەکە کەمەرت بە پەستانی شانت بۆ ئەملاو لا بجوڵێنە و لە هەر خولخواردنێکدا ٣٠ چرکە بوەستە، ٣ جار بۆ هەر لایەک.

– ئەمجارە هەر بە دانیشتنانەوە لەسەر کورسیەکە قۆڵی چەپت بۆ لای ڕاستت بەرە و دواتر بە پێچەوانەوە، ١٠ جار بۆ هەر لایەک.

– قاچێکت بخە سەر قاچەکەی دیکە و شانت بە رێکی بهێنە بۆ پێشەوە، ٣٠ چرکە بەوجۆرە بوەستە و ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند هەڵەیەکی باو لە ڕێکخستنی چێشتخانەدا کە هەموو شتێکت لێتێک دەدات


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە لە ڕێکخستنی چێشتخانەدا کە هەموو شتێکت لێتێک دەدات:

 

– پێویستە فڕن و مایکرۆیف لە ئاستی کەمەر و دەستتدا دابنێیت، نەک زۆر لەخوارەوە یاخود زۆر بەرز

– کاتێک کەوانتەر هەڵدەواسیت دڵنیابە لەوەی کە باش بەسرابێت و قوراسیی کەوانتەرەکە و کەلوپەلەکانی ناوی هەڵبگرێت

-لەکاتی کڕینی سنگی مەخسەلدا دڵنیابە لەوەی قەبارەی گونجاو بکڕیت و زۆر بچوک نەبێت

– سوود لە سوچی کەوانتەر وەربگرە و بۆ شتی بێکەڵک بەکاری مەهێنە

– پێویستە چێشتخانەکەشت بەهەمان شێوەی ژورەکانی دیکە ڕوناک بێت.

-ژێر کەوانترە داببپۆشە، چونکە وانەبێت کاتێکی زۆرت بە پاککردنەوەی بێسوود لێدەڕوات

– کەرەستە کارەباییەکان نزیک لەیەک دامەنێ، چونکە زوو تێکدەچن.

نابێت بەردەمی مەخسەل فەرشی لێدابنێیت چونکە تەڕدەبێت، هاوکات نابێت چێستخانە فەڕشی تێدا نەبێت چونکە قاچت سەرمای دەبێت و کارت بۆناکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان