ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە ئازاری خوارەوەی پشتت دەکەیت؟ ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنە

خێزان

ئازاری بەشی خوارەوەی پشت مه‌به‌ست له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ له‌ خوارووی ئاستی قه‌فه‌زه‌ی سنگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و بەهۆی هەڵگرتنی شتی قورس و وەستان و خەوتن بەخواری و چەندین هۆکاری دیکە توشت دەبێت.

 

-لە کاتی دروستبونی ئەو ئازارەدا،  لە لەسەر دەم ڕابکشێ و داوا لەکەسێک بکە ئەو دوو ناوچەیە بشێلێت کە خاڵە سورەکەی لەسەرە، دەتوانێت لەگەڵ شێلانەکەدا زەیتی سروشتی وەک زەیتی سەندەل بەکاربهێنێت، دەتوانیت زەرفی ئاوی سارد یاخود گەرمیشی لەسەر دابنێیت بۆ نەمانی ئازارەکە

-بۆ لەمەودواش لە هەڵگرتنی شتی قورس دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەی ئازارەکە سەرهەڵنەداتەوە، هاوکات گەر شتیشت هەڵگرت بەشێوازە دروستەکەی بیکە و پشتت ڕێک ڕابگرە.

-دڵنیابە لەوەی شوێنی خەوەکەت گونجاوە و دۆشەکەکەت زۆر ڕەق نییە، گەر لەسەر لاش خەوتی دەتوانیت سەرینێک بکەیتە نێوان قاچەکانت، یاخود ژێر قاچەکانت گەر بە پشتدا خەوتی.

تەندروستی

گروپی خوێنەکەتمان پێ بڵێ، تا پێت بڵیین پێویستە چی بخۆیت؟

خێزان
لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ گروپی خوێن په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی هه‌یه‌. بۆ نموونه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ گروپه‌ خوێنه‌كاندا مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مارو گرفته‌كانی زه‌ین زۆرتره‌، له‌ كاتێكدا گروپی خوێنی O له‌ به‌رامبه‌ر توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌دا پارێزراوتره‌. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگن بە پێی گروپی خوێنتان.

 

-جۆری خوێنی A خواردنی دانەوێڵەی و سەوزەکان پێشنیار دەکرێت لەگەڵ ڕیجیمی سەوزەمەنی پێشنیار کراوە لە حاڵەتی ڕیجیم کردندا، هەروەها گرنگە ئەو خواردنانەی دەیخۆن پێکهاتەی نوێ و ئەندامی بن.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

-جۆری خوێنی B دەتوانن بە هەمەجۆری خۆراکەکان لەگەڵ خواردندا بڕۆن، وەکوو گەنمەشامی و سپییەمەنییەکان و تەماتە، و فستق کە دەبێتە هۆی کێش دابەزاندن. گرنگە زۆر خۆیان بپارێزن لە گۆشتی مریشک و جێگرەوەکانی وەکو گۆشتی کەروێشک و بزن و بەرخ بکەنە جێگرەوەی.

 

-جۆری AB تێکەڵەیەکە لە خوێنی ئەی و بی، گەدەیان ڕێژەیەکی کەمی ئەسیدی تێدایە خواردنی هێلکە و خواردنە دەریاییەکانی هەروەها ئەو خواردنانەشی کە گەڵایان سەوزە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

-جۆری O پێویستە خواردنە گۆشتییەکانیان کوالێتی بەرز بێت، لەگەڵ خواردنی ماسی و سەوزەوات و میوەکان یەکێکی دیکەیە لە پێشنیارەکانمان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێگایی سەلمێندراو کە ڕێگرە لە تووشبوون بە زەهایمەر

خێزان

نەخۆشی زەهایمەر و لە بیرچونەوە زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە ژیانێکی تەندرووستیان نەبووە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە زەهایمەر:

 

– کۆنتڕۆڵی پەستانە دەروونیەکانت بکە، لە ڕێگەی نوێژ و پەرستش یان وەرزشی یۆگا

– بەڕێژەی پێویست و  تەندرووست بخەوە

– بەردەوامبە لە فێربونی شتی نوێ، بۆنموونە زمانی نوێ، چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەو کەسانەی مێشکیان زیاتر بەکاردێنن کەمتر تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن

– خواردنی تەندرووست بخۆ

– کەسێکی کۆمەڵایەتی بە و تێکەڵی خەڵک ببە

– بەشێوەیەکی بەردەوام وەرزش بکە و لێی دامەبڕێ

 

– واز لە جگەرە کێشان بهێنە، چونکە ٨٠٪ی ئەوانەی جگەرەکێشن لە پاش تەمەنی ٦٥ ساڵ ئەگەری توشبوون بە  زەهایمەریان هەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند زانیاریەک بۆ کڕینی میوە و سەوزەی تەندرووست

خێزان

زۆربەمان لە بازارەکاندا توشی ئەو فرۆشیارانە بوین کە ڕاستی باشی بەرهەمەکانت پێناڵێن و  بەهۆی نەشارەزاییمانەوە لە کۆتایدا میوە و سەوزەی خراپ دەبینەوە ماڵەوە، لێرەدا چەند زانیاریەک بۆ هەڵبژاردنی سەوزە و میوە لە بازارەکاندا دەخەینە ڕوو.

– بۆ هەڵبژاردنی تەماتە، هەوڵ بدە ئەو تەماتانە هەڵبژێریت کە پەڵەی ڕەنگی سەوزیان تێدا نییە،  هەرگیز ئەو تەماتانە مەکڕە کە کۆمەڵێکن بە یەک قەدەوە، چونکە کەمتر ماددە خۆراکی و ڤیتامینەکان لەخۆدەگرێت.

–  بۆ هەڵبژاردنی شوتی پێگەشتوو، ئەو شوتیانەی قەدەکەیان پێوەماوە زووتر لێکراونەتەوە و پێنەگەشتون، هەروەها قەبارەشیان بچوکترە و ڕەنگیان کاڵترە، هەروەها شوتی پێگەشتوو لەکاتی پیاکێشانیدا دەنگ دەداتەوە.

– بۆ هەڵبژاردنی بیبەر بەو مەبەستەی کە دەتەوێت، دوو جۆری هەیە، ئەویش توخمی مێیە و نێرەی هەیە، کە مێیەکانیان شیرینن و بۆ خواردن بەکاردێت، و نێرەکانیان زۆرکات تاڵن یاخود بێتام کە دەتوانیت بۆ چێشت لێنان بەکار بێت، بۆ ئەوەی مێ و نێر لە بیبەردا دیاریبکەیت، سەیری بەشی ژێرەوەی بیبەر بکە، لە مێیەدا لە چوار بەش پێکدێد،  لە نێرەدا لە سێ بەش پێکدێت.

– بۆ کڕینی سێوێکی تەندروست سەرنجی کێشەکەی بدە کە دەبێت بڕێک قورس بێت، هەروەها دوربکەوە لە کرینی سێوی بریقەدار، چونکە چینێک مۆمی لێ دەدرێت کە زیانی بۆ تەندروستیی دەبێت، هەروەها لەکاتی کڕینی سێوی سەوز دا پێویستە بەشی سەرەوەی ڕەنگی مەیلەو قاوەی بێت، چونکە ئەوە دەریدەخات کە پێگەیشتووە.

– بۆ هەڵبژاردنی مۆزێکی تەندروست،هەوڵ بدە بۆ ڕەنگی زەردی ئاڵ بگەڕێیت،  بونی خاڵی وردی مەیلەو قاوەی نیشانەیە بۆ پێگەشتنی تەواوی مۆزەکە.

– بۆ ناسینەوەی ئاڤۆکادۆی تەندروست سەرنجی ڕەنگەکەی بدە کە پێویستە سەوزێکی تۆخ بێت، هەروەها توێکڵەکەی پێویستە نە ساف بێت و نە زۆر گرژ بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان