ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چۆن مامەڵە لەگەڵ ترسی منداڵەکەت دەکەیت؟

خێزان

دایك و باوكان له‌ كاتی ترسی منداڵه‌كانیاندا له‌ تاریكی و جێهێشتنیان به‌ ته‌نیایی توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن، له‌ كاتێكدا ئه‌و ترسه‌ هێمایه‌كی باشه‌ و ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ منداڵه‌كه‌تان گه‌شه‌ی كردووه‌و قۆناغێكی باشی له‌ ژیاندا بڕیوه‌.

زۆرترین هۆكاری ترسی منداڵ له‌ ته‌نیایی و تاریكیه‌، هه‌ربۆیه‌ باشتره‌ كاتێك منداڵ به‌ته‌نها له‌ ژوری خۆیدا جێده‌هێڵیت، ڕوناكیه‌كی كه‌م له‌ ژوره‌كه‌یدا هه‌بێت و له‌وه‌ش دڵنیای بكه‌یته‌وه‌ كه‌ تۆ نزیكیت لێیه‌وه‌و هه‌ركات ئه‌و پێویستی بێت تۆ دێیت بۆ لای.

جگه‌ له‌وه‌ی ده‌توانیت ده‌رگای ژوره‌كه‌ی دانه‌خه‌یت و كه‌مێك به‌كراوه‌یی بیهێڵیته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی ئارامتر به‌ منداڵه‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

زۆر گرنگیشه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه‌ منداڵ ده‌ترسێت، رێگه‌ی نه‌ده‌یت ته‌ماشای فیلمی ترسانك بكات، چونكه‌ ئه‌و زۆربه‌ی كات دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه‌ له‌ شه‌واندا ده‌هێنێته‌وه‌ به‌ر چاوی خۆی.

ماڵداری

کۆمەڵێک بەکارهێنانی جیاوازی کاغەزی ئەلەمنیۆم کە دەتوانیت سوودی لێببینیت

خێزان

کاغەزی ئەلەمنیۆن ئێستا لە ماڵەکانماندا زۆرە، بەڵام بۆ چەند بوارێکی کەم سودی لێدەبینین لە کاتێکدا دەتوانرێت بۆ زۆر پێداویستی دیکە بەکاربێت کە ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-دەتوانیت بیکەیت بە ڕەحەتی و شلەمەنی پێبکەیتە دەبەوە.

-بیکەرە نێوان جلەوە، کاتێک لایەک ئوتو دەکەیت لایەکەی دیکەش ڕێکدەکاتەوە.

-دەتوانیت بۆ تیژکردنەوەی مقەست بەکاری بهێنیت.

-بیکەرە نێوان شوێنی پاتری و ئامێرەکەوە باشتر کاردەکات و تەمەنی درێژتر دەبێت.

-لە کاتی جلشۆریندا تۆپێکی لی دروستبکە و بیکەرە جلشۆرەکەوە، ئیدی جلەکانت کارەبا دروستناکات.

-کەمێ موعجیزە بدە لە بنی ئوتوو، دواتر بە ئەلەمنیۆم جوان پاکدەبێتەوە.

-بۆ تازەکردنەوەی کەرەستە زیوەکان، بیکەرە ناو دەفرێکی داپۆشراو بە ئەلەمنیۆم، دواتر ئاو لەگەڵ خوێ و سۆدەی نانی تێبکە بە جوانی پاکی دەکاتەوە.

-بۆ جوڵاندنی کەرەستەی ماڵ بە ئاسانی بەکاری بهێنە.

-چەند جارێک قەدی بکە و وەک ئەنتێنێک لای ئامێری Wi-Fi دای بنێ، زۆر بەهێزتری دەکات.

-دەتوانیت بۆ ئەوەی خواردنەکەت نەسوتێت لە نیو تاوەدا دای بنێیت.

-قەپاغی کولیچەی تایبەت بە خۆتی پێ دروستبکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێگایەکی سرووشتی و کاریگەر بۆ ڕزگاربوون لە کڕێش و ئەسپێ

خێزان

٥٠٪ی خەڵک لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی تەمەنیدا کێشەی کڕێش و ئەسپێی  هەیە، هەر بۆیە گرنگە کە بە ڕێگایی سرووشتی چارەسەری بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە:

 

– ٨ بۆ ١٠ دڵۆپ لە زەیتی داری چا بکەرە ناو شامپۆی قژەکەتەوە.

– هەمان بڕی سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵبکە و بیدە لەقژت، با ١٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە

– زەیتی گوێزی هیندی بدە لەقژت و با ٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە.

– ئاوی لیمۆ بدە لەقژت، با ٣٥ بۆ ٤٠ دەقە پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بیشۆرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ کە خانمانی دووگیان لەکاتی خەوتندا پێویستە ڕەچاوی بکەن

خێزان


مێشكێكی ئارام و دورر لە سترێس وادەكات خەوێكی خۆش و هێمنت هەبێت كە بە دڵنیاییەوە لەكاتی دووگیانیدا زۆر پێویستت پێی دەبێت بۆ تەندروستی خۆت و كۆرپەكەت، بۆیە زۆر گرنگە لە بێتاقەتی و خەفەت دور بكەویتەوە دەتوانیت گوێ‌ لە مۆسیقا بگریت بۆ ئارام بونەوەی دەرونت بۆ ئەوەی باشتر بتوانیت بخەویت.

 

لەبەر ئەوەی ئافرەتی دوگیان پێویستە زۆر ئاگاداری جوڵەو پاڵكەوتن و دانیشتنی بێت بۆ ئەوەی كۆرپەكەی لە زیانی لاوەكی بپارێزێت، باشترین شێوازی خەوتن بۆ ژنی دوگیان بریتیە لە خەوتن لەسەر لا واتە لەسەر تەنیشت بۆیە واباشترە هەمیشە لەسەر لای چەپ بخەویت چونكە بەوجۆرە بە شێوەیەكی باشتر خوێن و خۆراك بۆ وێڵاشی كۆرپەكە دەچێت.

 

لەگەڵ ئەوەشدا خەوتن لەسەر لا چەندین سودی تریشی هەیە وەك لە ئازاری گەدە رزگارت دەكات و كاری هەرسکردنی  خواردن و رزگاربون لە پیسیەكانی لەش ئاسانتر دەكات، هەروەها چارەسەرە بۆ ئازاری پشت.

 

ئەگەر هاتو هەستت بە نارەحەتیش كرد لەو جۆرە خەوە ئەوە دەتوانیت سەرینێك بخەیتە بەینی قاچەكانتەوە بۆ ئەوەی فەقەرەی پشتت رێك ببێتەوەو باشتر بخەویت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان