ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئینتەرپول دەربارەی ئازادكردنی نەجمەدین كەریم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوبەری ئینتەپولی عیراقی ڕایدەگەیەنێت، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك ئازاد نەكراوە، بەڵام یاسای لوبنانی بۆ داواكاراوەكان، بە كەفالەت ڕێگە بۆ چوونە دەرەوەی دەستگیركراوەكان دەدات.

لیوا سادق فەرەج عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئینتەرپولی عیراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك، كە لەلایەن دادوەریی عیراقەوە بە تۆمەتی جیاجیا داواكراوە، ئازادنەكراوە، بەڵام بەپێی یاسای لوبنانی بۆ داواكراوەكان، لەپاش دەستبەرداگرتنی پاسپۆرت و ناسنامە تایبەتەكانی، ڕێگەی پێدەدرێت بچێتە دەرەوە و لە وڵاتەكەدا هاتووچۆ بكات، تا ئەو كاتەی دۆسێكانی تەواودەكرێن”.

لەلایەكی ترەوە، بەڕێوەبەری ئینتەپولی عیراقی، ئاماژەی بە دەرچوونی 653 بڵاوكراوەی “سوری نێودەوڵەتی” لە دژی عیراقییە داواكراوەكانە لەلایەن بەغداوە كرد و وتی، “653 هاووڵاتی عیراقی، بڵاوكراوەی سوری نێودەوڵەتییان لەدژ دەكراوە و چاوەڕوانی تەواوكردنی ڕێكارە یاساییە پێویستەكان بۆ گێڕانەوەیان بۆ وڵات”.

لەبارەی ئەمینداری پێشووی بەغداش، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریاوە ئازادكرا، لیوا سادق فەرەج عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند، “ئینتەرپولی سوریا بۆخۆی پێی ڕاگەیاندین، كە ئەندازیار نەعیم عەبعوبی دەستگیركردووە، بۆیە لەئێستادا دۆسێی گێڕانەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراقدا ئامادە دەكرێت”.

عێراق

مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری کەرکوک.

 

مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیدا بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کۆبۆوە.

 

لەپاش کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی ئۆپراسیۆنەکان، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتى بکات.

 

ماوەیەکە ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی ئۆپراسیۆنێکی فراوان بەمەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و ئەو تاوانانەى لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامدراون، ئەنجامبدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق.

 

هێشتا ڕوون نییە لەو کۆبوونەوەیەدا چ بابەتێک دەکرێتە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق دژی داعش دەستی پێكرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئۆپراسیۆنی قۆناغی دووەمی پاڵەوانانی عیراق بەمەبەستی گەڕان و پشكنین بەدوای چەكدارانی داعش لەناوچەكانی باشوری ڕۆژئاوای كەركوك و ناوچە سنووریەكانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ پارێزگای سەڵاحەدین دەستیپێكرد.

عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە دەستیان بەئۆپر‌اسیۆنی كێوماڵ و پاككردنەوەی ناوچە سنووریەكانی كەركوك بە ڕووبەری حەوت هەزار و 385 مەتر دوجا دەستیپێكردووە، سەرجەم ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە كە دەكەونە نێوان بۆشاییەكانی نێوان كەركوك و پارێزگای سەڵاحەدین.

وتیشی”ئۆپراسیۆنەكە لەژێر ناوی پاڵەوانانی عیراق و بە بەشداری هێزەكانی سوپا و پۆلیسی ئیتحادی و حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی دیكە بەڕێوەدەچێت”.

ئاشكراشیكرد، ئامانج لە ئۆپر‌اسیۆنەكە پاككردنەوەی ناوچەكانی سنووری كەركوك و سەڵاحەدینە كە بەهۆی دروستبوونی بۆشاییەكی ئەمنیەوە، جموجۆڵی چەكدارانی داعش زیادی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان