ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
كارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەدوای جەژنەوە پەیوەندیەكی باشی تەلەفۆنی لە نێوان حزبەكەی و پارتی هەیە، دەشڵێت: “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی ئەنجام دەدرێت و كۆتایی بە ئاڵۆزییەكان دەهێنرێت”.

غەیاس سورچی، كارگێڕی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەشداری كردنی شاندی باڵای یەكێتی لە مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دەرگایەكی نوێیە بۆ كۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی نێوان یەكێتی و پارتی.

وتیشی، “ئاگاداری ئەوەم لە دوای جەژنەوە پەیوەندیەكی بەرفراوانی تەلەفۆنی لە نێوان هەردوولا هەیە، بە تایبەت لەسەر ئاستی باڵا و هەروەها كاك مەسعود بارزانیش خۆی داوای كردووە ئەو ئاڵۆزیانە بە كۆتا بهێنرێت و كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكرێت و ڕێگەچارەی گونجاویش بۆ كەركوك بدۆزرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، بەم نزیكانە و ڕەنگە لە چەند ڕۆی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان هەردوولا ئەنجام دەدرێت و كۆتایی بەو ئاڵۆزیانەی نێوان یەكێتی و پارتی دەهێنرێت.

ئاشكرایكرد، هاتنی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ هەولێر و بەشداری لە سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم، وەك سەرۆكی هەموو پێكهاتەكان هاتووە، بەڵام لە هەمان كاتدا جێگری سكرتێری یەكێتییە و ئەمە كردنەوەی دەرگایەكی نوێیە لە پەیوەندیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بەم نزیكانە یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە و كۆتایی بە كێشەكانی نێوانیان بەتایبەت لەسەر پارێزگاری كەركوك و وەزیری دادی عیراق دەهێنن و فراكسیۆنەكەیان لە پەڕلەمانی كوردستان بەشداری پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دەكات.

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ ڕوسیا و ئەمریكا: توركیا هاووڵاتی كۆمەڵكوژ دەكات و دەڵێت تیرۆریستم كوشتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوا لە ڕوسیا و ئەمریكا دەكات ڕێگە لە كوشتنی منداڵی كورد لە لایەن توركیاوە بگرن.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “توركیا خانەوادەیەكی كوردی لە نزیك كۆبانێ لە ڕێگەی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كۆمەڵكوژ كرد و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت (7) تیرۆریست كوژران.

مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوسیا و ئەمریكا گەرەنتیكار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە كۆمەڵكوژكردنیان لەلایەن توركیاوە “.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواكاریشە، ڕوسیا و ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی لەناوبردن بكەنەوە ولێپێچینەوە لە لێپرسراوانی تاوانی كۆمەڵكوژییەكان بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات: بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێم ، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی بودجەو نەوت سەردانی بەغدا بكات.

شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ 21-11-2019، بە ماڵپەڕی فەڕمی حزبەكەی ڕاگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی حكومەتی هەرێم، بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2020ی عیراق و بابەتی پشكی كورد لە بودجە سەردانی بەغدا بكات.

شیروان میرزا وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی هەن شاندەكەی هەرێم، پرسی پشكی كورد لە بودجەی گشتی 2020 ی عیراق و چەند كێشەیەكی تری تایبەت بە پرسی نەوت لەگەڵ حكومەتی بەغدا تاووتوێ دەكەن.

لەماوەی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا لەسەر بابەتی نەوت و بودجە، لە ڕێگەی چەند لیژنەیەكەوە لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی عیراق كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی: ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا تەنها چارەسەرە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لەگەڵ شەپۆلی ھاتنی ئاوارەیەكی زۆر لە سوریاوە بۆ ناو خاكی عیراق، چەكدارانی داعش خۆیان خزاندووەتە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەی ئیدارەی ھەرێم.

جوان ڕۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی ڕاگەیاند: “ئێمە ئاگاداری مەترسییەكانی تیرۆریستانی داعشین بۆسەر ناوچە كوردستانییەكانی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عیراق و تەنها چارەسەریش، ڕێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدایە بۆ گەڕانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە، چونكە تەنیا ھێزی پێشمەرگە توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانەی ھەیە”.

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وتیشی: “بەداخەوە ئەو ھێزانەی ئێستا لە ناوچە كوردستانییەكان جێگیر كراون، ناوچەكە بە ھی خۆیان نازانن، ئەوەش كاریگەریی كردووەتە سەر پلانەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕەوشی ئەمنی و ئێستا مەترسیی داعش زیاتر بووە”.

جوان ڕۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: “دوای تێكچوونی بارودۆخی سوریا لە ماوەكانی ڕابردوودا تیرۆریستانی داعش خۆیان خزاندووەتە نێو شەپۆلی ئاوارەكان و توانیویانە بگەڕێنەوە بەشێك لەو ناوچانەی كوردستانین، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو شانانەی پێشتر ھەبوون، خۆیان ڕێكخستووەتەوە و دەبینین ڕۆژانە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان