ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە بەڵگەوە، زۆرترین مارەیی لە عیراقدا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە دادگایەكی عیراقی لە شاری بەغدا، زۆرترین بڕی مارەیی لە گرێبەستێكی هاوسەرگیریدا تۆماركرا.

بەپێی بەڵگەنامەیەكی هاوسەرگیری، كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لە گرێبەستی هاوسەرگیری نێوان كوڕ و كچێكدا لە شاری بەغدای پایتەختی عیراق، بڕی 3 ملیار دینار وەك پێشەكی و بڕی 5 ملیار دیناری تر وەك پاشەكی دیاری كراوە.

ئەم بڕی مارەییە، تاوەكو ئێستا بە زۆرترین مارەیی كچێك لە عیراقدا دادەنرێت، كە لەلایەن دادگاكانەوە گرێبەستی هاوسەرگرییان پەسەندكراوە.

بڕی پێشەكی و پاشەكی ئەو دوو لاوە، وەك لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەیاندا دیاری كراوە، دەكاتە 8 ملیار دینار، ئەمەش پێچەوانەی ڕاسپاردەكانی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ) كە لە فەرموودەیەكدا دەفەرموێت “أقلهن مهورا أكثرهن بركة”، بە واتای “ئەوانەی كەمترین مارەییان هەیە بەرەكەتیان زیاترە”.

عێراق

كارتی زەردی لێسەندنەوەی متمانە لە عەبدولمەهدی بەرزكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت، وتارەكەی ئەم دواییەی مەرجەعیەت، وەك بەرزكردنەوەی كارتی زەردە بۆ لایەنە سیاسییەكان تا متمانە لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بستێننەوە، گەر بەمشێوەیەی ئێستا لە قۆناغی داهاتوودا لە چاكسازی نەكردن و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بەردەوام بوو.

عەبدولڕەحیم شەممەری، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێكگی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “وتارەكەی مەرجەعیەتی ئایینی لە هەینی ڕابردوو، بەڵگەیەكی ڕۆشنە بۆ ناڕەزایی بوونی لە ئەدای كاری حكومەت”.

بە وتەی شەممەری، “وتارەكە بەڵگەیە و دەستەواژەیەكی ڕوونە و كارتی زەردە بۆ پەڕلەمان و كوتلە سیاسییەكان تا متمانە لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بكێشنەوە، گەر بەمشێوەیەی ئێستا مایەوە و ڕاستگۆ نەبوو لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی”.

ئەو پەرلەمانتارەی نەسر پێیوایە، “هەندێك لە كوتلە سیاسییەكان وتارەكەی مەرجەعیەت دەقۆزنەوە بۆ گوشار دروستكردن و ترساندنی حكومەت، نەك بۆ مەبەستی ڕاستكردنەوەی، بەڵكو دەیانەوێت دەستكەوت و پۆستی زیاتر دەستەبەر بكەن لە پلە تایبەتەكان و پۆستە بە وەكالەتەكان”.

لە هەینی ڕابردوودا، مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق ڕایگەیاندبوو، ناكۆكی سیاسی ڕاگەیەندراو و شاردراوە لە دوای ڕزگاربوون لە داعش ڕووی لە زیادبوون كرد، گەندەڵیش تائێستاش بەهۆی لاوازی ڕێوشوێنی بنبڕكردنی گەندەڵی لە جومگەكانی دەوڵەتدا بڵاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوپەیمانییەكەی عەبادی بۆ (خەڵك) هۆكاری دروستكردنی ئۆپۆزسیۆن ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، هۆكاریی پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆن و دروستكردنی كوتلەیەكی ئۆپۆزسیۆن لە پەڕلەمانی عیراق ئاشكرا دەكات و ڕەتیدەكاتەوە مەبەستی سەرەكی ئەو هەنگاوە ڕوخاندنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بێت.

نەدا شاكر جەودەت، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ڕووكردنە دروستكردنی ئۆپۆزسیۆن لەم ماوەیەدا، پەرچەكرداری هەڵپەكردنی هەندێك لە كوتلە سیاسییەكانە بۆ دابەشكردنی پۆستەكان لەنێوان خۆیان، بەجۆرێك دەبینین ئەو كوتلانە بەجۆرێكی زۆر نەشیاو هەوڵ دەدەن دەست بەسەر پلە تایبەتەكاندا بگرن و كەسێتییەكانیشیان بۆ ئەو پلانە كەسانێكی ناكارامە، ئاشكراشە بڕبڕەپشتی وەزارەتەكان ئەو پلانەن”.

بە وتەی ئەو پەڕلەمانتارە، “ئەو هەڵپەیە و دەستگرتن بەسەر ئەو پلانەدا بە شێوازێكی پشكداری قێزەون، دەبێتە مایەی وێرانكردنی دامەزراوە حكومییەكان، ئێمە تا ئەندازەیەك قبوڵمان بوو وەزارەتەكان لەنێوان كوتلەكان و حزبەكاندا دابەش بكرێت و لەلایەنە كەسانێكەوە بەڕێوەببرێن، كە پسپۆڕییان ئەو وەزارەتەش نییە، چونكە دەكرێت كاروبارەكان ئاسایی بەڕێوەبچن، بەڵام گەر بە هەمان شێوە لەگەڵ پلە تایبەتەكاندا مامەڵە بكرێت، مانای تەواو وێرانكردنی دامەزراوە حكومییەكانە”.

نەدا شاكر جەودەت، ڕەتیدەكاتەوە هەوڵی پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ڕوخاندنی حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بێت، بەڵام ئەوان لە سەرەتای پێكهێنانی حكومەتدا، كە سەردانیان كرد، تكای لێكردوون شەرمەزاری نەكەن لەڕووی دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان، بەو پێیەی فەتح و سائیرون بەرپرسیارێتیان لەئەستۆدایە و دەكرێت بچنە لای ئەوان گلەیی و گازندەی خۆتان بكەن، چونكە ئەو دوو هاوپەیمانییە پڕۆسەكەیان بەڕێوەبردووە.

پەڕلەمانتارەكەی نەسر دەڵێت: “لەو دەمەوە پەڕلەمانتاری هاوپەیمانییەكەی نەك حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانییەكەیان، خواستیان لە پێكهێنانی ئۆپۆزسیۆن بووە، بەڵام عەبادی دژی ئەو ئاڕاستەیە وەستا و پێی ڕاگەیاندن، كە دەبێت ئەوان پاڵپشتی بكەن و پشتیوانی بكەن تا سەركەوتن بەدەست بهێنێن، چونكە سەركەوتنەكەی سەركەوتنە بۆ گەلی عیراق، شكستخواردنیشی مانای دروستبوونی تەنگژە و كێشە دەگەیەنێت لە وڵاتدا”.

نەدا شاكر جەودەت پێیوایە، “عەبادی ئەگەر خواستی لە ڕوخاندنی حكومەت بوایە، لە سەرەتاوە هەلی ئەوەی بۆ ڕەخسابوو، بەڵام ئەو خواستی لەو جۆرەی نییە و ئۆپۆزسیۆنەكەشی بۆ ڕاستكردنەوە و هەڵەكان و پڕكردنەوەی كەلێنەكانە، ئەوان كە لە سەرەتاوە عەبدولمەهدیان بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕاسپارد، دەكرا لەسەر یەكەم هەنگاوی یەكەمی خۆی بەردەوام بێت، بەڵام كە ڕادەستی كوتلە سیاسییەكانی كرد، كێشە و تەنگژەكان دەستییان پێكرد، لەمەشدا حزبە سیاسییەكان بەرپرسن”.

لەئێستادا بزاوتنێكی سیاسی لەنێوان ژمارەیەك لە كوتلە سیاسییەكان بۆ دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دەستیپێكردووە، هاوپەیمانی نەسریش، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووەوە سەركردایەتی دەكرێت، لە ڕیزی پێشەوەی ئەو كوتلە سیاسیانەدایە و هەریەك لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی حكیمە و هەندێك لە كوتلە سوننەكانیش هاوبەشن لەو بزاوتنەدا، هەڵوێستی فەرمی ئەو كوتلانەش لەئێستادا ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و پڕكردنەوەی كەلێنەكان، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، ئامانجی سەرەكی ئۆپۆزسیۆنەكە، ڕوخاندنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و گێڕانەوەی حەیدەر عەبادییە بۆ پۆستی سەرۆكایەتیكردنی حكومەتی عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق داهاتی نەوت و مەرزە سنورییەكانی هەرێم ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی وزەی پەڕلەمانی عیراق، پارەی ساڵانەی فرۆشتنی نەوت و داهاتی مەرزە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و پێیوایە هەرێمی كوردستان لەو ڕێگەیەوە زیاتر لە 14 ملیار دۆلاری دەستدەكەوێت.

فالح خەزعەلی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (عین العراق نیوز) ڕایگەیاندووە، “حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی ڕادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی نیشتمانی نەكردووە، بە هەمان شێوە داهاتی مەرزە سنورییەكانیشی نەداوەتە حكومەتی فیدڕاڵ”.

خەزعەلی پێیوایە، “داهاتی ساڵانەی هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوت و مەرزە سنورییەكان، زیاترە لە 14 ملیار دۆلارە، ئەو پارەیەش گەر بگاتە دەستی حكومەتی فیدڕاڵ سودێكی زۆری لێوەردەگیرێت، لەڕووی پرسی چارەسەركردنی بێكاری و خزمەتگوزارییەكانی تر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان